ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

“كێشانی نێرگەلەیەك یەكسانە بە 100 جگەرە”


خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ 31 /5 ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی جگەرەكێشان و بەرهەمەكانی تووتنە، داوا دەكات هاووڵاتیان دووركەونەوە لە جگەرە و نێرگەلە.

ڕێكەوت حەمە ڕەشید، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندوە، پەیامێكی كورتم بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویست بەتایبەتی گەنجە ئەزیزەكانمان ئەوەیە، كە ئەمڕۆ 31 /5 ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی جگەرەكێشان و بەرهەمەكانی تووتنە.

ڕاشیگەیاندووە، لەم ڕۆژدا داوا لە هاووڵاتیان و هاونیشتمانیانم دەكەم دووركەونەوە لە جگەرە و نێرگەلە، دەشڵێت: “ئایا دەزانن كێشانی نێرگەلە بۆ ماوەی 40 بۆ 60 خولەك زیانی 100 جگەرەی هەیە”.

ژینگە

بەوێنە؛ ژمارەیەك گەنج لە بالیسان درەختەكان موتوربە دەكەن


خەڵك – ئارام سەردار
ژمارەیەك گەنج لەگوندێكی شارەدێی بالیسان سەر بەشارۆچكەی شەقڵاوە، هەڵمەتێكی نیشتیمانی دەست پێ دەكەن ئەویش هەڵمەتی موتوربەكردنی درختەكانی ناوچەكەیە.

چەند ڕۆژێكە ژمارەیەك گەنجی گوندی توتمە لە شارەدێی بالیسان سەر بەشارۆچكەی شەقڵاوە، هەڵمەتێكی موتوربەكردنیان لە چیاكانی دەورووبەری گوند دەستپێكردووە، هەڵمەتەكەشیان لەسەردەمی كۆرۆنادا بەردەوامی پێداوە و بە هەڵمەتێكی نیشتمانی ناودەنرێت، چونكە جگە لەسوودە ژینگەییەكەی سوودی ئابووری زۆری دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر گەنجانی توتمە، هەڵمەتی چاندنی بەڕوویان ئەنجامداوە، ساڵانەش هەڵمەتی پاككردنەوەی گوند لەپاشماوەی گەشتیاران ئەنجام دەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بڕی باران بارین لە شارەكانی هەرێم بڵاوكرایەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، بڕی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو لە شارەكانی هەرێم بڵاوكردەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین باران لە پارێزگای دهۆك بە بڕی 42 ملم باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

سۆران: هەورەبرووسکە، ژمارەیەک قازوقوڵینگ دەکوژێت


خەڵک ـ نزار مستەفا

هەورە برووسکە، ژمارەیەکی زۆر لە باڵداری کێویی لەناو برد، بەتایبەت ئەو باڵندانەی کە گەرمیان و کۆیستان دەکەن.

لە سنووری ناحییەی قەسرێی سەر بەقەزای چۆمان هەورەبرووسکە زیاتر لە 100 قاز و قوڵینگی کوشتووە .

قاز و قوڵینگ یەکێکە لەو باڵندە کێوییانەی لەم وەرزەی ساڵدا، ناوچە گەرمەکان جێدێڵن و بەرەو کوێستانەکان .کۆچ دەکەن

قاز و قوڵینگ، باڵندەیەکی کۆچەریی جوانی، قاچ و دەندووک درێژە و کلکێکی کورتی ھەیە، ھێلانەکانی لەسەر زەوی دروست دەکات.

خواردنیشی بریتییە لە گیا و مێرو و کرم و خشۆکەکان، لەناو ئاوی دەریاو ڕووبارەکان دەنیشێننەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان