ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

چەند هەڵەیەک کە دایک و باوکە جدییەکان لە پەروەردەی منداڵدا ئەنجامی دەدەن

خێزان

زۆرجار هەندێک دایک و باوک لە پەرۆشیان بۆ پەروەردەی منداڵ زیاد لەپێویست ڕەقی دەنوێنن و لە ئەنجامدا هەڵە دەکەن، ئەمەی خوارەوە هەندێک لە هەڵەکانە:

 

-“گەر منداڵەکەم ناتوانێت کارێک بکات، هەموو کات خۆم هاوکاری دەکەم”

ئەمە هەڵەیەکی باوە کە دایک و باوکەکان ئەنجامی دەدەن و وادەکات منداڵ بۆ هەموو شتێک پشت بەوان ببەستێت و خۆیان هەوڵ نەدەن.

 

“منداڵەکانم دەبێت هەمووکات بە دەوری خۆمەوە بن و لەگەڵ خۆمدا فێر ببن”

ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە کە وادەکات منداڵەکەت هیچ شتێکی نوێ فێر نەبێت و لە کاتە بەتاڵەکاندا شتی دیکە نەزانێت ئەنجامی بدات جگە لە پاکردنەوەی ماڵ.

 

“گەر کوڕەکەم لەگەڵ هاوڕێکانی چووە دەر، خۆم پلانیان بۆ دادەنێم”

کاتێک تۆ دیاری دەیەکەیت کوڕەکەت هاوڕێیەتی کێ بکات و چۆن هەڵسوکەوت بکات، ئەوا کەسایەتی لاواز دەبێت و لە دەریشەوە توانجی زۆری لێدەگرن، بۆیە پێویستە ئازادی پێبدەیت.

 

“گەر منداڵەکەم خەفەتبار بێت، ئەوا من تاوەنبارم”

دەبێت ئەوە بزانیت منداڵەکەشت مرۆڤە و هەستی هەیە، شتێکی تەندرووستیشە کە هەستەکانی خۆی دەرببڕێت.

 

“نابێت منداڵەکەم جۆلان و مەلە و سکێت بکات چونکە مەترسیدارە”

ئەم ترسەی تۆ لە فێربوونی شتی نوێ بۆخۆی مەترسیەکەی گەورەیە و وادەکات نەتوانێت گەشە بکات.

 

“نابیت منداڵەکەم هیچ مەترسیەکی توش ببێت”

بەرگری زۆر و نازپێدانی زۆر بە منداڵ وادەکات گرینۆک و بێزارکەر دەربچن.

 

“هەموو شتێکی منداڵەکەم دەپشکنم”

تۆ جاسوسێک نیت بەسەر منداڵەکەتەوە، بۆیە گرنگە کە چاودێری بکەیت، بەڵام نابێت لە سنوور دەربچێت و پێویستە متمانەش لە نێوانتاندا هەبێت.

 

ماڵداری

له‌ چ ته‌مه‌نێكدا به‌ ته‌واوی ئاماده‌یت بۆ منداڵبوون؟

خێزان
له‌ جیهانی ئه‌مرۆدا زۆرێك له‌ خانمان دره‌نگ هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن یاخود كه‌ هاوسه‌رگیریشیان كرد منداڵبون دواده‌خه‌ن، به‌ڵام به‌رده‌وامیش ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ له‌ ته‌مه‌نی گونجاودا نه‌توانن منداڵ بخه‌نه‌وه‌.

به‌پێی توێژینه‌وه‌كان باشترین ته‌مه‌ن بۆ خستنه‌وه‌ی منداڵ له‌ خانماندا له‌ نێوان 18 بۆ 24  هه‌تا 26 ساڵدایه‌ به‌و پێیه‌ی له‌و كاته‌دا هێلكه‌دان له‌ چالاكترین ماوه‌ی خۆیدایه‌.

تویژینه‌وه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ چالاكی هێلكه‌دان بۆ منداڵخستنه‌وه‌ له‌و ته‌مه‌نه‌دا 50% یه‌و له‌ پاش ته‌مه‌نی 27 ساڵ بۆ 34 ده‌بێت به‌ 40%.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند بیرۆکەیەک کە دەتوانیت بۆ کارەکانی ڕۆژانەت سوودی لێوەربگریت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند بیرۆکەیەکە کە دەتوانیت بۆ کارەکانی ڕۆژانەت سوودی لێوەربگریت:

 

– بۆ ئەوەی مۆز زوو تێکنەچێت، بەشی سەرەوەی بە عەلاگە بپێچەرەوە.

 

– بۆ پاکبونەوەی مەنجەڵ بە ئاسانی، ئاوی تێدا بکوڵێنە و کەمێک سرکەی سێوی تێبکە.

 

– بۆ ئەوەی لە کاتی قاشکردنی پیاز چاوت فرمێسکی لێنەیەت، پیشتر کەمێک ئاوی لیمۆ بدە لە تەختەی شت جنینەکە

 

– زەرفی جپس بە چەقۆیەک لە ناوەڕاستەوە بکەرەوە، ئاوا دەتوانیت بە ئاسانی دای بنێیت.

 

– ئەو فستقانەی بە ئاسانی ناکرێنەوە، بە قەپاغی فستقێکی دیکە بیکەرەوە و ددانتی بۆ ئازار مەدە.

 

– توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە بڕێکی زۆر بەکتریا لەسەر قتوی کۆلا هەیە، بۆیە قەسەب بەکار بهێنە.

 

– بۆ کاتی ددان شۆردن مەعجونی زۆر لە فوڵچەکە مەدە و کەمێک بەکار بهێنە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند ڕێنماییەکی گرنگ بۆ پاککردنەوەی کەرەستەی چێشتخانەکەت بە باشترین شێواز

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێنماییەکی گرنگە بۆ پاککردنەوەی کەرەستەی چێشتخانەکەت بە باشترین شێواز:

 

پاکردنەوەی فلتەری مورەشەح

لە دەفرێکدا ئاو بکوڵێنەوە و دواتر چارەکە کوپێک سۆدی نانی تێبکە، لێبگەڕێ با قوڵپ بدات، پاشان فلتەرەکە بکەرە ناوی تا چەوریەکەی لێدەبێتەوە و دواتر دەری بکە و بە ئیسفنجێک بیسڕە و وشکی بکەرەوە.

 

 

پاکردنەوەی تاوە

بۆ پاکردنەوەی ئەو تاوانەی کە بنی گرتووە، کەمێک ئاو بکەرە ناو تاوەکەوە، دواتر کەمێک سرکەی سێوی تێبکە و بیکەرە سەر تەباخ تا قوڵپ دەدات، دواتر دەبینیت هەموو چەوری و پیسیەکەی لێدەبێتەوە.

 

سەری تەباخ

بیکەرە زەرفێکی داخراوەوە و چارەکە کوپێک ئەمۆنیای تێبکە، شەوێک بەجێی بهێڵە تێیدا، دواتر بە ئیسفنجێک پاکی بکەرەوە هیچی پێوە نامێنیت.

 

نێوان کاشیەکان

 

نێوان کاشی چێشتخانە چەوری زۆر لەسەر دەنیشێت، کەمێک سۆدی نانی بکە بەسەردا و دواتر بە سرکە تەڕی بکە، پاشان فوڵچەی لێبخە و دواتر بە ئاو پاکی بکەرەوە.

 

– ئیسفنجی قاپشۆردن

بۆ پاکردنەوەی  ئیسفنجی قاپشۆردن دوو ڕێگەی ئاسان هەیە، لەگەڵ پەرداخێک ئاودا بیکەرە مایکرۆیڤەوە، یاخود بیکەرە ناو ئامێری قاپشۆردنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان