ئایا بوومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان روودەدات؟



شارەزایەکی کەشناسی ئاماژە بەوەدەکات کە ئەم کاتە مەترسی روودانی بوومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان نییە، چونکە هیچ بومەلەرزەیەکی پلە نزمیش تا ئەم ساتە تۆمار نەکراوە.

سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، پاشلەرزەکان لە باکووری کوردستان و سنورەکانی باکووری سووریا بە چڕی بەردەوامن، هەندێ لە پاشلەرزەکان گەیشتوون بە وڵاتی لوبنان و ئیسرائیل و فەڵەستین.

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا لە سنورەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و خۆرهەڵاتی کوردستان جوڵەی پلێتەکان نییە و ئارامە، هەروەها لە پلێتی عەرەبی جوڵە نییه تا ئەم ساتە، تا ئەم کاتە مەترسی بۆ ناوچەکە نییه، چونکە هیچ بومەلەرزەیەکی پلە نزمیش تا ئەم ساتە تۆمار نەکراوە.

ئاگادارییەک لە هاتووچۆی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتییان
پێشت ئاگادارییەک لە هاتووچۆی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتییان
بەرنامەی کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکان گۆڕا
دواتر بەرنامەی کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکان گۆڕا
ەیوەندیدار