ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

لە دوای جەژن 15 پەرلەمانتار دووردەخرێنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكى ئاگادار ڕایدەگەیەنێت، لە دوای پشووی جەژن، نزیكەی 15 پەرلەمانتار هەڕەشەی دوورخستنەوەيان لەسەرە لە پەرلەمان، ئاماژەی بە گرتنەدەستی دۆسێی گۆڕینی پەرلەمانتارانیش كرد لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ڕۆژنامەی (العربی الجدید)ی قەتەری لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە لە پەرلەمانی عیراق، بڵاویكردەوە”دۆسێی گۆڕینی پەرلەمانتاران لەئێستادا لەدەستی دادگای فیدراڵدایە، بەو پێیەی باڵاترین دەسەڵاتە لە وڵاتدا، گۆڕینەكەش هەر تەنیا بەو چوار پەرلەمانتارەوە ناوەستێت كە لەم مانگەدا دوورخرانەوە”.

بە وتەی سەرچاوەكە”ژمارەكە دەگاتە 15 ئەندامی پەرلەمان و سیفەت و پارێزبەندییان لێوەردەگیرێتەوە و كەسانی تر دەخرێتە جێگەیاند، بەو پێیەی لە هەڵبژاردنەكەدا براوەنەبوون”، ئاماژەی بە لیژنەی سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەكانیش كرد كە “لەدوای دەركەوتنی ساختەكارییەكان و دوورخستنەوەی ئەنجومەنی كۆمیسیارانی سەر بە كۆمیسۆنی هەڵبژاردنەكان، هۆكاریی ئەو هەڵەیەن كە تەكنیكی بووە”.

سەرچاوەكە دەڵێت”ئەو دادوەرانەی دۆسێی هەڵبژاردنەكانیان ڕادەستكراوە لە دوای تانەدان لە پرۆسەی دەنگدان، شیاونەبوون بۆ ئەو كارە، چونكە پەیوەندی بە ژماردنەوە هەیە، ئەوانیش لەو بوارەدا شارەزاییان كەم بووە، بەو پێیەی كارى ئەوان لە دادگاكانە نەك ژماردنی دەنگی دەنگدەران و سەرپەرشتی پرۆسەی هەڵبژاردن كە كە پڕبوو لە هەڵەی حیسابی و ژمارەیی”.

عێراق

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئیمتیازاتی دارایی لێپرسراوانی دەوڵەتی هەڵوەشاندەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی ئیمتیازاتی دارایی لێپرسراوانی دەوڵەتی پەسەند كرد.

بەپێی یاساكە، نابێت لە پێنج ئۆتۆمبێل زیاتر بۆ سەرۆك كۆمار، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران تەرخان بكرێت.

بڕیاریش درا كە فەوجی پاسەوانەكان لە سەرۆكایەتییەكانی پێشوو، وەزیر و كەسایەتییە سیاسییەكان وەربگیرێنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

حەیدەر عەبادی: سورین لەسەر سەندنەوەی متمانە لە حكومەت

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی هاوپەیمانی نەسڕ ڕایدەگەیەنێت، بەمەرجەوە واژۆیان لەسەر ڕێككەوتنەكەی لایەنە سیاسییەكان كردووە و ڕاشیگەیاند،”سورن لەسەر لێپرسینەوە و سەندنەوەی متمانە لە عادل عەبدولمەهدی”.

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق و سەرۆكی هاوپەیمانی نەسڕ لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە،”هەڵوێستمان جێگیرە و نەگۆڕاوە، بە مەرجی بنیاتنانی حكومەتی نوێ، واژۆمان لەسەر ڕێككەوتنی 12 لایەنە سیاسییەكەی عیراق كرد”.

عەبادی ئاماژەی بەوەشداوە،”سورین لەسەر لێپرسینەوە لە حكومەتی ئێستا و سەندنەوەی متمانە لێی و دروستكردنی حكومەتێكی نوێ و هەڵبژاردنی پێشوەختە بە یاسایەكی هەڵبژاردنی نوێ و كۆمسیۆنێكی بێلایەن”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئاماژە بە دوو پڕۆژە یاسا دەكات
وتەبێژی حكومەتی عیراق بۆ (خەڵك): ڕۆڵی حزبە تەقلیدییەكان كۆتاییان دێت

خەڵك-ئیدریس جەبار
وتەبێژی حكومەتی عیراقی ئاماژە بە پێشكەشەكردنی دوو پڕۆژە یاسا دەكات لەلایەن حكومەتەوە بۆ پەڕلەمان، كە بە وتەی ئەو، “لێوەی كۆتایی بە ڕۆڵ و هەژموونی حزبە تەقلیدییەكانی ئێستای سەر گۆڕەپانی سیاسی عیراق دێت”.

سەعد حەدیسی، وتەبێژی نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند، “لەڕێی دوو پڕۆژە یاسا، كە یاسای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و یاسای هەڵبژاردنەكانە، بۆ یەكەمجار دەخرێتەگەڕ و لێوەی كۆتایی بە ڕۆڵ و هەژموونی حزبە تەقلیدییەكان دینێت لە ژیان و كاری سیاسی لە عیراق، بە هەمان شێوە كەمكردنەوەی تەمەنی خۆكاندیدكردن، بوارێكی باش بۆ لاوان دەڕەخسێنێت، بۆ هاتنە نێو كاری سیاسی”.

بە وتەی حەدیسی، “ئەو یاسایە، ڕێگە لە پلە تایبەتەكان دەگرێت، بۆ وەرگرتنی پۆستەكان و خۆكاندیدكردن بۆ پۆستەكانی سەرۆك كۆمار تا دەگاتە بەڕێوەبەری گشتی، واتا ڕێگە لەوانە دەگرێت، كە ئێستا لەو پۆستانەدان تا جارێكی تر خۆیان كاندید نەكەنەوە، بە هەمان شێوە لەڕێی ئەو یاسایەوە ڕێگە لە براوەكانی هەڵبژاردن دەگرێت، جارێكی تر پۆستی وەزیر یان پۆستی هاوشێوە وەربگرن، ئەمەش یەكەمجارە لە وڵاتدا ڕوودەدات، وێڕای پشتبەستن بە سیستمی ئەو براوەیەی زۆرترین دەنگی هێناوە، ئەمەش ڕێگە لە دووبارەكردنەوەی براوەی نێو لیستە هاوبەشەكان دەگرێت، كە زاڵ دەكران بەسەر ئەوانی تردا”.

سەبارەت بە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانیش، سەعد حەدیسی وتی، “بۆیەكەمجار لەڕێی یاساكەوە، كۆمسیۆن بەدوور دەبێت لە دەستوەردان و كاریگەری پەڕلەمان یان ئەنجوومەنی وەزیران، سێ‌ دادوەر دیاری دەكرێن، كە دووانیان لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەرییەوە كاندید دەكرێن و ئەوی تریان لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەری هەرێمی كوردستانەوە دەستنیشان دەكرێت، وێڕای دەتنیشانكردنی دوو مامۆستای زانكۆ، كە یەكێكیان دەبێت پسپۆڕ بێت لە زانستە سیاسییەكان و ئەوی تر دەبێت پسپۆڕی بواری زانیارییە تەكنەلۆجییەكان بێت، ئەمانەش لەلایەن ڕاگرانی زانكۆكانەوە كاندید دەكرێن، لەگەڵ هەڵبژاردنی ڕاوێژكاری شورای دەوڵەت لەگەڵ دانانی ژمێریارێكی یاسایی، كە دەبێت لەلایەن دیوانی چاودێری دراییەوە كاندید بكرێت”.

وتەبێژی حكومەتی عیراق دەڵێت: “ناوی ئەمانە بۆ سەرۆكایەتی كۆمار بەرزدەكرێتەوە تا پەسەند بكرێن، بەمشێوە هیچ بوارێك بۆ ڕۆڵ و كاریگەری و دەستوەردانی حزبەكان و فراكسیۆنە پەڕلەمانییەكان نامێنێت لەڕووی كاندیدكردنی ئەو ناوانە، وێڕای داڕشتنەوەی هەڕەمی كۆمسیۆن، كە لە یاساكەدا ئاماژەی پێكراوە، دوای ئەوەی 38 كەسی بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی لەخۆگرتبوو، ئەم ژمارەیە بۆ تەنیا 8 كەس كەمدەكرێتەوە، ئەمەش وادەكات كۆمسیۆن زیاتر چالاك بێت لە كارەكانی و لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا داهاتێكی زۆر بۆ خەزێنەی دەوڵەت دەگەڕێتەوە”.

سەبارەت بەوەی ئەم هەنگاوەی حكومەت بەدەنگەوەچوونی داواكاری و داخوازی خۆپیشاندەران بێت، حەدیسی ڕایگەیاند، “بەڵێ‌ لەگەڵ ئەوەی خۆپیشاندەران داوای باشكردن و چاكسازییان كردبوو لە لایەنە خزمەتگوزاری و ئابووریەكان،بە هەمان شێوە داوای چاكسازییان كردبوو لە سیستمی سیاسی عیراقیدا بكرێت و گۆڕانكاری لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و یاسای هەڵبژاردنەكان بكرێت، ئەمەش بە دەنگەوەچوونی داواكاری خۆپیشاندەرانە، كە دەبێت گۆڕانكاری لە سیستمی سیاسیدا بكرێت و لەڕێی ئەم یاسایانەشەوە، هەلی گەورە بۆ هاتنەپێشەوەی حزبە بچوك و كەسێتییە سەربەخۆكان و تاكەكان بۆ بەشدایی لە پڕۆسەی سیاسی و پەڕلەماندا دەڕەخسێت و دەبێتە مایەی كۆتایی هێنان بە ڕۆڵ و هەژموونی حزبە تەقلیدییەكان، كە لەئێستادا باڵیان بەسەر گۆڕەپانی سیاسی وڵاتدا كێشاوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان