ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

(خەڵك) كۆبوونەوەیەكی بەرپرسانی ئەمریكا و ئێران لە بەغدا ئاشكرا دەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی فەتح كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، ئاماژە بە كۆبوونەوەی نزیكی نێوان بەرپرسانی ئەمریكا و ئێران دەكات لە عیراق، نێوەندگیری عیراقیش بۆ هێوركردنەوەی ڕەوشەكە لەو بارەیەوە بە گرنگ دادەنێت.

فازڵ فەتلاوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح، لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند:”لەمڕۆدا سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عیراق، سەرۆكایەتی كۆمار و سەرۆكایەتی وەزیران و سەرۆكایەتی پەرلەمان، ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە، تا نێوەندگیریی بكەن لەنێوان ئەمریكا و ئێران، هەموو فراكسیۆنە سیاسییەكانیش دیدێكی یەكگرتوویان هەیە سەبارەت بەوەی عیراق ڕۆڵی نێوەنگیر ببینێت لە چارەسەركردنی تەنگژەكەدا”.

بە وتەی فەتلاوی:”عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران لەم ماوەیەی دواییدا ڕایگەیاندووە كە سەردانی هەریەك لە واشنتن و تاران دەكات، ئەمەش بۆ هێوركردنەوەی تەنگژە و ئاڵۆزییەكانی نێوان هەردوولایە، ئامادەیی وڵاتیشی پیشانداوە بۆ پێشوازیی لە شاندە دانوستانكارە ئەمریكایی و ئێرانییەكان”.

ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانی فەتح پێیوایە:”عیراق دەتوانێت ڕۆڵی گرنگ ببینێت لە چارەسەركردنی ئەم تەنگژەیەی لەئێستادا هەیە، بۆیە لەگەڵ قەتەردا پاڵێوراون، تا ئەو ڕۆڵە ببینن، لەم چەند ڕۆژەی دواییشدا چاوپێكەوتنێكی تەكنیكی لەنێوان ئەمریكاییەكان و ئێرانییەكاندا ئەنجام دەدرێت لەسەر خاكی عیراق”.

ماوەیەكە تەنگژەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران ڕوویان لە زیادبوون كردووە، بە ڕەوانەكردنی كەشتی فڕۆكەهەڵگری ئەبراهام لینكۆڵنیش بۆ ئاوەكانی كەنداو لەلایەن ئەمریكاوە، هێندەی تر پێشبینییەكان سەبارەت بە دروستبوونی پێكدادانی سەربازی لەنێوان هەردوو وڵاتدا زیادییان كرد، ئەمەش لەئێستادا زۆرێك لە وڵاتانی ناوچەكە و بە تایبەت عیراقی خستۆتە حاڵەتی دڵەڕاوكێوە، بەو پێیەی عیراق كەوتۆتە نێو چەقی ململانێكە و لە حاڵەتی ڕوودانی جەنگدا، زەرەر و زیانێكی گەورەی پێدەگات.

عێراق

“دەست بە ئامادەكاری بۆ ساختەكاری لە هەڵبژاردنی داهاتوو كراوە”


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەركردەیەكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدانی سوننەكانی عیراق، كە لەلایەن نوجێفی-یەوە سەرۆكایەتی دەكرێت ئاشكرای دەكات، كە كوتلە سیاسییەكان دەستیان كردووە بە ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا.

حازم جەنابی، سەركردەیەكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان بە ئاژانسی (المعلومە)ی ڕاگەیاندووە، ئەوەی ڕوودەدات لە گۆڕانكاری لە فەرمانبەرانی كۆمسیۆن نیشانەی ئەوەیە، كە هەندێك لە كوتلە سیاسیەكان دەیانەوێت دەستوەردان و یاری بە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، بەشدارانی پڕۆسەی سیاسی كاردەكەن بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا ساختەكاری گەورە بكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەڵبژاردنەكانی داهاتوو پاك و بێگەرد نابن بەهۆی ئەوەی تاوەكو ئێستا سیاسییەكان كۆنتڕۆڵی دۆخی سیاسی وڵاتیان كردووە.

لای خۆشیەوە، د. موسەننا ئەمین، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو هۆشداری دا بە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق كە دانانی بەرپرسی ئۆفیس و بەش و لقەكانی لە پارێزگاكان دوور لە حیزبە باڵادەستەكان بێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق ویستوویانە لەڕێگەی چاوپێكەوتنی سكایبەوە، كە تەنها چەند خوولەكێكی خایاندووە بەرپرسی ئۆفیس و بەشەكان دابمەزرێنێت، كە ئەمەش كارەساتی گەورەی لێدەكەوێـتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق 260 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماكرا


خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، بەردەوام ژمارەی تووشبووان كۆرۆنا ڕوو لە زیادبوونە و ئەمڕۆ یەكشەممە 260 كەس تووشبوون و 46 كەسیش چاكبوونەوە 10 كەسیش گیانیان لەدەستداوە .

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 31ی ئایاری 2020 پشكنین بۆ 5 هەزار و 381 ئەنجامدراوە و 260 كەس ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف دەرچوون ، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و 24 كەسیش لە سلێمانی و 7 لەكەركوك و 4 لە دهۆك تۆماركراوە.

ڕاشیگەیاندووە، هەر ئەمڕۆ 46 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون هاوكات 10 حاڵەتی مردنیش بەو ڤایرۆسە تۆماركرا.

ئاشكراشی كردووە، كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 6 هەزار و 439 كەس و چاكبوونەوەش 3 هەزار و 156 كەس و مردنیش 205 كەس و دەشڵێت:”هێشتا 3 هەزار و 78 كەس لەژێر چاودێری پزیشكیدان و 46 توشبوون لە چاودێری چڕدان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

چەند هەوڵێكی داعش بۆ كردەوەی تیرۆرستی لە عیراق و هەرێمی كوردستان شكستی پێهێنرا


خەڵك- بەشی هەواڵ

شانەی سقوور لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق شكست پێهێنانی چەند هەوڵێكی داعش بۆ كردەوەی تیرۆرستی لە ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكات و دەشڵێت: “دوو سەركردەی داعش دەستگیر كراون”.

ئەبو عەلی بەسری، سەرۆكی شانەی سقوور و بەڕێوەبەری گشتی هەواڵگری و دژە تیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق بە راگەیاندنی فەرمی عیراقی ڕاگەیاندووە، “لەم ئۆپەراسیۆنەدا دوو تیرۆریستی داعشمان لە بەسرە بەناوەكانی شەهاب رائید عەبدوللـەتیف تەمیمی و یاسر خالیدی دەستگیركرد، كە بەرپرسی پەیوەندیكردن و كۆكردنەوەی پاشماوەی داعش بوون لە پارێزگا ڕزگاركراوەكان.

ئاشكراشی كردووە، ئەو دوو تیرۆریستە پێشتر كردەوەی تیرۆریستییان دژی هێزە چەكدارەكان و پێشمەرگە و حەشدی شەعبی ئەنجام داوە، هاوكات لە سەردەمی دەسەڵاتداری داعش لە نەینەوا و رومادی و سەڵاحەدین لە ساڵی 2014 سەرانەیان لە خەڵكی وەرگرتووە و هاووڵاتیانیان ئەشكەنجەداوە.

بەسری دەشڵێت: “لە چەند ئۆپەراسیۆنێكی خێرا توانیمان بەمدواییە شكست بە چەند كردەوەیەكی تیرۆریستی بهێنین، كە بەغدا و پارێزگاكان و هەرێمی كوردستانیان دەكردە ئامانج”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان