ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای ئەپڵ کار لەسەر درووستکردنی مۆبایلێکی چەماوە دەکات

خەڵک

یەکێک لەو بەرهەمانەی لە ئێستادا سەرنجێکی زۆری لەسەرە بریتییە لە مۆبایلی چەماوەی کۆمپانیاکان، و ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆمپانیای ئەپڵیش دەیەوێت بێتە نێو ئەم ڕکابەرییەوە.

مۆبایلەکەی ئەپڵ لەیەرێکی پارێزراوی دەبێت لە سەرەوە کە وای لێدەکات بچەمێتەوە و لە ماددەی سیرامیک درووست دەکرێت تاوەکوو بەرگری بکات لە نەشکانی مۆبایلەکە لە کاتی چەمانەوەیدا یاخوود لە ڕێژەیەکی زۆری چەمانەوەییدا.

هەروەکوو لە وێنەکانی خوارەوەدا دەردەکەوێت شاشەی مۆبایلەکە دەچەمێتەوە بۆ ناوەوە لە کاتی نوشتاندنەوەیدا وە ئاماژەکان دەڵێن ئەم مۆبایلە لە ٢٠٢٠ دا دەبینین، هەروەها دەوترێت خاوەنی کیبۆردی فۆیلۆی زیرەک دەبێت لەگەڵ قەڵەمی زیرەکی ئەپڵدا بۆ ئاسانترکردنی کردارەکان لەسەر مۆبایلە چەماوەکە

کۆمپانیای ئەپڵ لە ١/٤/١٩٧٦ دا دامەزراوە لە ئەمریکا لە ناوچەی کالیفۆرنیا. ئەم کۆمپانیایە گەورەترین خزمەتی کردووە لە بواری کۆمپیوتەری کەسیدا، لە ساڵەکانی ١٩٧٠ دا زۆرترین ژمارە کۆمپیوتەری فرۆشتوە لە جیھاندا.

تاکوو ساڵی ٢٠٠٦، کۆمپانیای ئەپڵ لە چەندین بواری (نەرمەکاڵا software) و (ڕەقەکاڵا hardware) دا دەستبەکارە، بەرھەمەکانی iMac، iPhone و iPod لە ھەموو بازاڕەکانی جیھاندا بڵاوە، ھەروەھا خاوەنی گەورەترین کۆگای مۆسیقا بەناوی iTunes کە چەندین ملیۆن گۆرانی و ئاوازی لەخۆ گرتووە. لە ‌بواری سیستەمی کارپێکردنیشدا Mac OS X ـی ھەیە، ئەمیش وەک بەرھەمەکانی تری سەرکەوتووە.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

Alienware شاشەیەکی نوێی ڕاگەیاند بە نرخی ٤٠٠٠ دۆلار

خەڵک-

کۆمپانیای ئەڵێین وەیری سەر بە دێڵ شاشەیەکی تایبەتی بە یارییەکان ڕاگەیاند بە قەبارەی ٥٥ ئینج و لە جۆری OLED بە مەبەستی ڕکابەریکردنی کۆمپانیای نڤیدیا.

تێکڕای نوێبوونەوەی شاشەکە ١٢٠ هێرتزە و تەکنەلۆژیای AMD ی تێدا بەکارهاتووە کە دەنگ و ڕوناکییەکی سەرنجڕاکێشی لێوە دەردەچێت.

شاشەکە خاوەنی ٤ دەرچەی جۆری HDMI 2.0 ـە سێ دەرچەی USB لەگەڵ دەرچەی بیستۆک هەروەها دەتوانرێت لە ڕێی کۆنتڕۆڵەوە کارەکانی ڕایی بکرێت، کاردانەوەی کردارەکانی ئەم شاشەیە ٠.٥ میلی چرکەیە.

نرخی ئەم شاشەیە ٤ هەزار دۆلار دەبێت و لە ٣٠ ـی سێپتەمبەردا بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

٢٨ ی مانگ ئۆپۆ زنجیرەیەک مۆبایلێکی نوێ ڕادەگەیەنێت

خەڵک-
کۆمپانیای ئۆپۆ لە هەژمارە فەرمییەکانی خۆیدا پلانی ڕاگەیاندنی زنجیرەیەک مۆبایلی نوێی ڕێنۆی ڕاگەیاند لە ٢٨ ی ئەم مانگەدا لە نیودەلهی پایتەختی هیند.

لە پۆستەرەکەدا کۆمپانیاکە ئاماژە بەوەدەکات مۆبایلێکیان خاوەنی ٤ کامێرا دەبێت و هاوێنەکانی توانای ٢٠ جار نزیککردنەوەی دیمەنەکانی هەیە.

پێشبینی دەکرێت مۆبایلەکێکی دیکە لە ئاست مامناوەند بێت بە پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٧٣٠ و مۆبایلێکی دیکە کە خاوەنی ٤ کامێرا نابێت.

هەروەها مۆبایلێکی دیکەش ڕادەگەیەنێت لە ئاست نزم بە پڕۆسێسەری میدیاتێک بەبێ ئاشکراکردنی هیچ زانیارییەک، با هەموومان چاوەڕێ بین بزانین ئۆپۆ بەرهەمە نوێکانی لە چ ئاستێکدا دەبن.

Image result for oppo reno

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەمریکا بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژی دیکە سزاکانی هواوی دوادەخات

خەڵک-

پاش بڕیاری قەدەغەکردنی بازرگانی کردنی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەگەڵ هواوی لەلایەن دۆناڵد تڕامپەوە کاریگەرییەکی زۆر دەرکەوت بەسەر بازاڕکردنی کۆمپانیاکەوە و بەشێکی کۆمپانیاکان سەرقاڵی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکانیان بوون لەگەڵ کۆمپانیا چینییەکە.

بەڵام هەر لەو ماوەیەدا و پاش چاوپێکەوتنی سەرۆکانی ئەمریکا و چین دۆناڵد تڕامپ ڕازیبوو بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە و لە ١٩ی ئەم مانگەدا بڕیاری دواخستنە ٩٠ ڕۆژییەکە تەواو دەبێت و سەرچاوەکان باس لە درێژکردنەوە و ڕاگرتنی ئەو بڕیارە دەکەن بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژی دیکە.

ئەمریکا لیستی ٥٠ کۆمپانیای وڵاتەکەی ئامادەکردبوو بۆ ئەوە ئەو کارەکانیان لەگەڵ هواوی ڕابگرن لە گرنگترینیان کواڵکۆم و گووگڵ و ئینتڵ و مایکرۆن و وایفای ئەلایەنس و هتد، لە ئەگەری جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەدا کۆمپانیا چینییەکە زیانێکی زۆری پێدەگات و پاشەکشە دەکات لە بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان و کاڵاکانی دیکەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان