ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(ڤیدیۆ) چێڵسی به‌ چوار گۆڵ هیوای بۆ ئارسیناڵ نه‌هێشته‌وه‌ و نازناوی یوروپا لیگی به‌ده‌ست هێنا


خه‌ڵک سپۆرت

ئه‌مشه‌و یاریی کۆتایی جامی ئه‌وروپی “یوروپا لیگ” له‌نێوان یانه‌کانی چێڵسی و ئارسیناڵی ئینگلیزی ئه‌نجامدرا و شێره‌ شینه‌کانی له‌نده‌ن سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یان به‌ده‌ست هێنا.

له‌تایمی یه‌که‌مدا ئه‌ستێره‌کانی ئارسیناڵ له‌ ڕووی پۆیزیشن و پێکهێنانی هه‌له‌کانی گۆڵکردنه‌وه‌ باڵاده‌ستیان نیشاندا و چه‌ندین هێرشی مه‌ترسیداریان کرده‌ سه‌ر گۆڵه‌که‌ی کیپا ئاریزابالاگا، له‌به‌رامبه‌ردا کوڕانی ماوریزۆ ساری به‌هێرشی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ و فشارکردن له‌هه‌ڵگری تۆپ هه‌وڵیان ده‌دا هاوشانی ڕکابه‌ره‌ له‌نده‌نیه‌که‌یان بکه‌ن.

(٤٥) خوله‌کی سه‌ره‌تای یاریی کۆتایی خوله‌ ئه‌وروپیه‌ گه‌وره‌که‌ له‌نێوان بێنه‌و به‌رده‌ی هێڵه‌کانی به‌رگری و هێرشبه‌ری هه‌ردوو یانه‌دا به‌بێ گۆڵ کۆتایی هات.

له‌تایمی دووه‌مدا چاوه‌ڕوان ده‌کرا ئارسیناڵ به‌ خه‌ونی به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌که‌ و کورسی ژماره‌ پێنجی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان باشتر ده‌ربکه‌وێت، به‌لام هازارد و هاوه‌ڵانی قسه‌یه‌کی تریان هه‌بوو…

له‌سه‌ره‌تای تایمی دووه‌مدا و به‌تایبه‌ت له‌ خوله‌کی (٤٩) ئۆلیڤه‌ر جیروی فه‌ره‌نسی گۆڵی یه‌که‌م و پێشکه‌وتنی بۆ “بلوزی له‌نده‌ن” تۆمار کرد، ئه‌م گۆڵه‌ش ده‌رگای به‌ڕووی هێرشی به‌رده‌وام و چڕی هێرشبه‌رانی چێڵسیدا کرده‌وه‌ و له‌ خوله‌کی (٦٠) پیدرۆ ڕۆدریگێز گۆڵی دووه‌م و له‌ خوله‌کی (٦٥) ئیدین هازارد به‌ لێدانی سزا گۆڵی سێیه‌می تۆمار کرد، ئه‌و دوو گۆڵه‌ش به‌ته‌واوی ڕیتمی یارییه‌که‌ی خاوکرده‌وه‌ و هیچ هیوایه‌کی بۆ تۆپچیه‌کانی شاری له‌نده‌ن نه‌هێشته‌وه‌.

له‌ خوله‌کی (٦٩) ئه‌لێکس ئایوبی گۆڵی یه‌که‌می بۆ ئارسیناڵ تۆمار کرد و تاڕاده‌یه‌ک هیوا بۆ ئه‌ستێره‌کانی ئونای ئیمیری گه‌ڕایه‌وه‌، به‌ڵام هێرشه‌ هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کانی چێڵسی بکوژی حه‌ماسه‌تی لاوانی ئارسیناڵ بوون و له‌ خوله‌کی (٧٢) ئیدین هازارد گۆڵی دووه‌می خۆی و چواره‌می چێڵسی تۆمار کرد و کۆتایی به‌ ململانێی زه‌به‌لاحه‌کانی شاری له‌نده‌ن هێنا.

دوابه‌دوای گۆڵی چواره‌می چێڵسی ئه‌لێکسانده‌ر لاکازێت و ئۆبامیانگی هێرشبه‌رانی ئارسیناڵ چه‌ندین هه‌لیان دروست کرد و له‌هه‌مان کاتیشدا له‌ده‌ستیان ده‌دا و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک چانس یاوه‌ریان نه‌بوو، یارییه‌که‌ش هه‌ر به‌و ئه‌نجامه‌ کۆتایی هات (٤ – ١).

چێڵسی سه‌رده‌می ساری یه‌که‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ و دووه‌م نازناوی یوروپا لیگی له‌مێژوویدا چنییه‌وه‌ که‌ له‌ڕووی به‌شداریکردن له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان سودێکی ئه‌وتۆی نابێت (له‌ خولی ئینگلیزی پله‌ی سێیه‌میان گرتووه‌ و به‌شداریکردنیان مسۆگه‌ره‌)، به‌ڵکو هاوشێوه‌ی ماڵئاواییه‌کی شایسته‌ بوو بۆ ئیدین هازارد که‌ ئه‌گه‌ر زۆره‌ ڕوو له‌یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بکات، هه‌روه‌ها ماوریزیۆ ساری که‌ ڕاهێنه‌ره‌که‌ش ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ وه‌رزی داهاتو پۆستی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی یوڤانتۆس وه‌ربگرێت.

جیهانی

چێڵسی پێش ڕکابەرانی کەوتووە و گرەوەی کۆتینیۆ لە بەرشلۆنە و بایرن میونشن دەباتەوە


خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەنگاو بە هەنگاو لە گواستنەوەی فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی نزیکدەبنەوە.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، تا ئێستا بەرپرسانی یانەی بایرن میونشن بڕیاریان لەکڕینی فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە نەداوە، بەڵکو لەماوەی ڕابردوودا ڕایانگەیاندبوو، کە هەرگیز بەبڕی (١٢٠) ملیۆن یورۆ بۆندی هەمیشەیی لەگەڵ یاریزانە بەرازیلییەکە ئیمزا ناکەن.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی نوسیویەتی، یانەی بایرن میونشن هیواخوازن بە نرخێکی کەمتر تایبەت بە گواستنەوەی کۆتینیۆ بگەن بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە، یانەی بەرشلۆنەش نرخی یاریزانەکەیان لە ١٢٠ ملیۆن یورۆوە بۆ ٨٠ ملیۆن کەمکردۆتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی کردووە، بایرن هێشتا لەگەڵ ئەو نرخەشدا کێشەیان هەیە، لەم نێوەندەدا یانەی چێڵسی هاتووەتە نێو هاوکێشەکە و لەڕێگەی کیا جۆرباشیانی لێپرسراوی کاروباری یاریزانەکەوە دەرگای گفتوگۆیان واڵاکردووە.

یانەی چێڵسی لەسەر ڕاسپاردەی فرانک لامپارد ئامادەیە بڕی (٦٠ بۆ ٨٠) ملیۆن بە یاریزانە بەرازیلییەکە بدات و ناوەندی هێرشبەری یانەکەیان بەهێزتر بکەن، ئەوەش ئەو نرخەیە کە تائێستا یانەی بایرن میونشن پێشکەشی نەکردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

پاریس سانت جێرمان لە بارودۆخێکی دیاریکراودا ناچار دەبێت مباپێ بفرۆشیت


خەڵک سپۆرت

ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، ئیدارەی یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی لە یەک حاڵەتدا ناچار دەبن کیلیان مباپێی فەرەنسی بە یەکێک لە یانە داواکارەکانی بفرۆشن.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامە مەدریدییەکە، کۆمەڵە کۆمپانیاکانی ئاکور کە سپۆنسەری یانەی پاریس سانت جێرمانە ئامادەنین لە حاڵی دووبارە دەستپێنەکردنەوەی خولی ناوخۆی فەرەنسا گوژمەی دووەمی بۆندی نێوانیان پێشکەشی یانە زەبەلاحەکە بکەن.

ئەو بڕەش کە پێویستە پێشکەشبکرێت لەنێوان (٥٠ بۆ ٨٠) ملیۆن یورۆدایە، ئەگەر بێتو لەگەڵ زیانە بەرکەوتووەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەژماربکرێت ڕێژەی ئەو پارەیە زۆر زیاتر دەکات.

لەم بارەیەوە سباستیان پازین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە :” ئەگەر تا ١ی تەموزی ٢٠٢٠ ناوی کۆمپانیاکەمان لەنێو یاریگاکانی پاریسدا بوونی نەبێت، بێگومان ئێمەش گوژمەی دووەمی بۆندی نێوانمان پێشکەش ناکەین”.

ڕۆژنامەی ئاس تەئکیدی کردووەتەوە، ئەگەر ئەم بارودۆخە ڕووبدات یانە فەرەنسییەکە زیانێکی گەورەی بەردەکەوێت و بەلایەنی کەمەوە ناچار دەبێت یەکێک لە نایمار یان مباپێ، یاخود هەردووکیان بفرۆشێت و بۆ وەرزی داهاتوو بیر لە چارەسەری تر بکەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

پاستۆری: لە منداڵییەوە بۆ تۆپی پێ ژیاوم، بەڵام ئێستا ژیانی خۆم ناخەمە مەترسییەوە


خەڵک سپۆرت

لەدوای ڕاگرتنی سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، هەمووان حەز بە گەڕانەوە و دەستپێکردنەوەی چالاکی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا دەکەن و یاریزانان بەشێوازێکی جیاواز بیردەکەنەوە.

ڕۆژنامەی “کۆرێری دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی لێدوانەکانی خاڤێر پاستۆری ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی ڕۆمای بڵاوکردۆتەوە، تیایدا ئاماژە دەکات کە یاریزانان ناتوانن لەپێناو یاریکردندا ژیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە.

هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە ڕایگەیاندووە :” تا ئەم ساتەش بڕیاری یەکلاکەرەوە دەربارەی دەستپێکردنەوەی خولی ئیتاڵیا نەدراوە، ئاشکرایە تا ماوەی دوو هەفتەی تریش چاوەڕوان دەکەین و پاشان ڕەنگە بڕیاری کۆتایی بدرێت”.

هەروەها ڕایگەیاندووە :” تۆپی پێ بەنسبەت منەوە لەمنداڵییەوە بابەتێکی سەرەکییە، بەڵام لەئێستادا هەرگیز ئامادەنیم بۆ یاریکردن ژیانی خۆم بخەمە مەترسییەوە”.

پاستۆری باس لە ژیانی دوای کۆرۆنا دەکات و دەڵێت :” لەدوای ئەوەی کەشی جیهان هێوردەبێتەوە و ڕێگەمان پێدەدرێت بچینە دەرەوە، لەو باوەڕەدام چیتر ئەوانەمان بۆ نەکرێت کە لەپێشوودا کردومانە، بێگومان یارییەکان بەبێ هاندەران ئەنجام دەدرێن و ئەگەر خوداش ڕێگەبدات دووبارەبوونەوەی خولەکان لەمانگی حوزەیران ڕوودەدات، ئەوەتا لە چین دوای سێ مانگ تائێستا خولە ناوخۆییەکان نەگەڕاونەتەوە”.

لەکۆتاییشدا جەخت دەکاتەوە، کە ئاساییە ئەگەر یانەکان لەماوەی داهاتوودا موچەکانیان کەمبکەنەوە ئەوەش هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە یاریزانان لەم ساتانەدا ناتوانن پارەیان بۆ دابین بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان