ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

شارەوانی سلێمانی 100 ملیۆن دینار بۆ تانجەرۆ تەرخان دەكات


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا سەرقاڵی كاركردنن لە پڕۆژەیەكدا كە دەبێتە بەربەست بۆ تێكەڵبوونی خۆڵ و خاشاك و پاشماوەی چەوری و ئاوییەكان بۆ ناو چەمە ئاوی تانجەرۆ.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (تۆڕی میدیایی خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاند، كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك بە یەكێك لە ئەركە گرنگەكانی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی دادەنرێت كە ڕۆژانە بەشی خزمەتگوزاری سەرۆكایەتی شارەوانی و چوار كۆمپانیای كۆكەرەوی خۆڵ (١٠٠٠) تۆن خۆڵ و خاشاك كۆدەكاتەوە، دواتر بۆ مەبەستی فڕێدان و لەناوبردنی بۆ ناوچەی تانجەرۆ دەیگوازێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدەكات، لە ئێستادا سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی سەرقاڵی كاركردنە لە پڕۆژەیەكدا كە دەبێتە بەربەست بۆ تێكەڵبوونی خۆڵ و خاشاك و پاشماوەی چەوری و ئاوییەكان بۆ ناو چەمە ئاوی تانجەرۆ.

هەروەها ڕوونیشكراوەتەوە، پڕۆژەكە وەك فلتەرێكە بۆ ڕێگریكردن لەسەرجەم ئاواو لیتاو و ماددە زیانبەخشەكان بۆ ناو چەمە ئاوی تانجەرۆوە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بە گوژمی ١٠٠ ملیۆن دینار سەرقاڵی دروستكردنییەتی.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئەوەشیخستووەتەڕوو، هەنگاوەكانی دروستكردنی پڕۆژەكە بە چەند قۆناغێكە، قۆناغی یەكەم بەربەستەكە بە پانی ٢٥م بەرزی ٨-١٠م دەبێت بە فراوانی زیاتر لە چەند دۆنمێك و لە قۆناغی دووەمدا كارگەی ڕیسایكلین دروستدەكرێت كە بڕیارە لە ماوەی یەك ساڵدا دروستبكرێت و كێشەی خۆڵ و خاشاك بە یەكجاری چارەسەر بكات هەروەها، لە قۆناغی سێهەمدا داپۆشینی شوێنی پیسكراوی ئەو زەویانە ئەنجامدەدرێت كە لەلایەن كارگەكانەوە لەو ناوچانە ئەنجامدراوە، لە ئێستاشدا پڕۆسەی خاوێنكردنەوە و داپۆشین لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە ئەنجام دەدرێت.

ئابوری

بەڕێوەبەرایەتییەكی سلێمانی شێوازی دابەشكردنی مووچە بڵاودەكاتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی باخچەكانی سلێمانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی، شێوازی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران ڕێكدەخات بەجۆرێك قەرەباڵغی دروست نەبێت و ڕێكارەكانی خۆپارێزیش بگیرێنەبەر.

بەڕێوەبەرایەتی باخچەكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەبەرئەوەی سبەینێ دوو شەممە 6-4-2020 مووچەی بەرێوەبەرایەتی باخچەكان دابەش دەكرێت تكایە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بكەن:

1- سەرجەم لێپرسراوی ھۆبە كشتوكاڵیەكان لە بەرێوەبەرایەتی ئامادەبن بۆ وەرگرتنی مووچەی كارمەندی ھۆبەكەیان.

2- ھەر ھۆبەیەكی كشتوكاڵی بەرپرس دەبێت لە دابەشكردنی مووچەی كارمەندەكانی بەشێوەیەك، كە نەبێتە ھۆی كۆمەڵبونێكی زۆر .

3- فەرمانبەر و كارمەندی بەرێوەبەرایەتی واباشترە لە كاتی ھاتنی بۆ مووچە ھەوییەی بەڕێوەبەرایەتی یان باجی باخچەكان و شارەوانی پێبێت بۆ ئەوەی زۆر كێشەی بۆ دروست نەبێت لە كاتی ھاتووچۆدا.

4- كارمەندان و فەرمانبەرانی ھۆبە كشتوكاڵیەكان لە ھۆبەكانی خۆیان مووچە وەردەگرن پەیڕەوی ڕێنمایەكانی سەلامەتی تەندروستی بكەن بە بەستنی دەمامك و لەدەستكردنی دەستكێش .

5- ئەو كارمەندانەی لەناو ئیدارەی بەڕێوەبەرایەتی باخچەكان مووچە وەردەگرن پەیڕەوی ڕێنماییەكانی سەلامەتی تەندروستی بكەن بە بەستنی دەمامك و لەدەستكردنی دەستكێش.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا مووچە وەردەگرێت


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەپێی ئەو خشتەیەی پێشتر وەزارەتی دارایی بڵاویكردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە 5-4-2020 مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووی وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت.

بەپێی زانیارییەكانیش دابەشكردنی مووچە لە ڕۆژانی داهاتوو بەردەوام دەبێت، ئەمەش لەكاتێكدایە مووچەی سێ مانگی ئەمساڵ هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ دابەشكردنی.

بەرپرسانی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنن، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و داخستنی سەرجەم چالاكییە ئابوورییەكان، داهاتی حكومەتی هەرێم لە سفر نزیك بووەتەوە، بەو هۆیەشەوە دابەشكردنی مووچەی لەكاتی خۆیدا دابەش ناكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پەڕلەمانتارێكی لیژنەی دارایی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕوونكردنەوە دەدات


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی دارایی و ئابووری پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، سەرباری كێشەی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، عیراق گرفتی دابینكردنی مووچەی نیە، دەشڵێت: “پشكی هەرێم بەیاسا پارێزراوە و هیچ كێشەیەكی نیە”.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری پەڕلەمانی عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، سەرباری كێشەی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، عیراق گرفتی دابینكردنی مووچەی نیە، ئەو پڕوپاگەندانەی گوایا عیراق ناتوانێ مووچە دابین بكات دوورن لە ڕاستیەوە.

دەشڵێت: “زیاد لەجارێك بەرپرسانی بانكی ناوەندی بەفەرمی سەبارەت بە دابینكردنی مووچە حكومەتی عیراقیان دڵنیاكردۆتەوە، نرخی نەوتیش ئاوا نامێنێتەوە”.‬

ڕاشیگەیاندووە، ‫پشكی هەرێم بەیاسا پارێزراوە و هیچ كێشەیەكی نیە، تا پەسەندكردنی بودجەی ۲٠۲٠، لە سەر بنەمای بودجەی ۲٠۱۹ و بە گوێرەی یاسای ئیدارەی مالی پشكی هەرێم پشتیوانی یاسایی هەیە و دەبێ بنێردرێ، بۆیە باسی برینی پشكی هەرێم جا هەر پەڕلەمانتارێكی عەرەب یا كورد بیكات، تەنها بۆ موزایەدە و بازرگانی سیاسیە.‬

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان