ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

هەوڵدەدرێت هاوبەشەكانی كوڕەكانی سەدام ئاشكرا بكرێن

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی لیژنەی دەستپاكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایدەكات، لیژنەكەیان لیكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو سەركردە سیاسییانە دەكات كە پێشتر لەگەڵ عودەی و قوسەی كوڕی سەدام بازرگانی و قاچاغچییەتیان كردووە.

كازم سەیادی ئەندامی لیژنەی دەستپاكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، زۆر خێزان و سەركردەی ئێستا پێشتر هیچ شتێكیان نەبووە، تەنانەت نانی ڕۆژێكیان نەبووە، بەڵام لەبەر ئەوەی پێشتر لەگەڵ كوڕانی سەدام ئیشیانكردووە، بۆ ئەوەی نهێنی كوڕەكانی سەدام داپۆشن، موڵك و ماڵ و سامان كراوە بە ناویانەوە.

كازم سەیادی ئاماژەی بەوەشداوە، بۆیە ئەو كەسانە دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حسێن بوونە خاوەنی ڕاستەقینەی ئەو پارانە و ئەوانەش موڵكی گەلی عیراقن و دەبێت بگێڕدرێنەوە بۆ خاوەنەكانیان.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دەستپاكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەوەش دەخاتەڕوو، داوا لە دەسەڵاتی دادوەری و دەستەكانی دەستپاكی دەكەین، دەست بگیرێت بەسەر ماڵ و موڵكی ئەوانەی كە سامانی لەو جۆرەیان هەیە و ناوەكانیان تۆمار بكرێت، تا هەموویان بناسرێنەوە.

عێراق

ئەمریكا 10 ملیۆن دۆلار دەداتە ئەو كەسەی دەبێتە مایەی دەستگیركردنی حاجی عەبوڵڵا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جارێكی تر خەڵاتە گەورەكەی خۆی كە بڕەكەی 10 ملیۆن دۆلارە وەبیر جیهان دەهێنێتەوە و دەیداتە ئەو كەسەی دەبێتە مایەی دەستگیركردنی حاجی عەبدوڵڵا سەركردەی نوێی ڕێكخراوی داعش.

ئەكاونتی فەرمی پرۆگرامی خەڵات و پاداشتەكانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاویكردۆتەوە”حاجی عەبدوڵڵا تیرۆریست و ناپاكە. بۆیە پێویستە ئەوەی ڕفی لە تیرۆر و ناپاكییە، زانیاریی لەبارەوە بدات. دەمانەوێت لەڕێی ئێوەوە لەبارەی سەركردە نوێیەكەی داعشەوە بزانیین. خەڵاتی 10 ملیۆن دۆلار لەدەستی خۆتان مەدەن”.

ئامانج لە پرۆگرامی “خەڵات و پاداشتەكان لەپێناو دادپەروەریی”، ڕادەستكردنی تیرۆریستانە بە دادگا و ڕێگرتنە لە كاریی تیرۆریستی نێودەوڵەتی لەدژی هاووڵاتیان و بەرژەوەندییەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان.

بەپێەی ئەو پرۆگرامە، وەزیری دەرەوە”خەڵاتەكان بۆ ئەو كەسانە تەرخان دەكات كە لەڕێی زانیارییەكانییەوە تیرۆریستان دەستگیردەكرێن، یان ئیدانەی كەسێك دەكرێت كە بەنیاز بووە كاریی تیرۆریستی نێودەوڵەتی ئەنجام بدات دژ بە هاووڵاتیانی ویلایەتە یەكگرتووەكان و بەرژەوەندییەكانیان، و زانیارییەكانی دەبێتە مایەی ڕێگر لەو كارانە و دەبێتە مایەی ناسین یان شوێنی سەركردەی سەرەكی تیرۆریستان، یان دەبێتە مایەی لەگەڕخستنی كۆمەككردنی تیرۆر”، هەموو ئەمانە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاوە ئاماژەیان پێكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پیاوێك لەنێو دادگادا ژنەكەی بەرچەقۆ دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت، پیاوێك لە دادگای كاروباریی كەسێتی لە كەرخی بەغدا، ژنەكەی بەرچەقۆ دەدات.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”دوێنێ‌ پێنج شەممە لەكاتی چوونەدەرەوەی ژن و مێردێك لە ژووری توێژەری كۆمەڵایەتی لە دادگای كاروباری كەسێتی لە بەری كەرخ لە بەغدا،، پیاوەكە ژنەكەی خۆی بەرچەقۆداوە و بە سەختی برینداری كردووە”.

بە وتە سەرچاوەكە، پیاوەكە دەستگیركراوە، تا ڕێكاریی یاسایی لەدژ بگیرێتەبەر و ژنەكەش بۆ مەبەستی چارەسەر ڕەوانەی دادوەریی كراوە.

سەرچاوەكە دەڵێت، پیاوەكە چەقۆكەی لە پێڵاوەكانیدا شاردۆتەوە و لە دوای مورافەعە و چوونەدەرەوە هێرشی كردۆتە سەر ژنەكەی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

حەشدی شەعبی: پابەندین بەفەرمانەكانی مستەفا كازمی

خەڵك – بەشی هەواڵ

حەشدی شەعبی ڕایدەگەیەنێت، هێزێكی سەربازیی فەڕمین و پابەندین بەگشت فەرمانەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان.

دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەنراوێكدا پابەندبوونی خۆی بە فەرمانەكانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق نیشاندا و دووپاتیشی دەكاتەوە، پەیوەندیان بەو مووشەكانەوە نییە كە ئاڕاستەی بەرژەوەندی وڵاتانی بیانی دەكرێن و بەدووریشە لەهەر ململانێیەكی سیاسی.

دەستەی حەشدی شەعبی ئاماژە بەوەش دەكات، هەوڵە ناوخۆیی و دەرەكییەكان بۆ تێكەڵكردنی كارتەكانە لەپێناو شێواندنی ڕای گشتییە لەبارەی ڕۆڵی مێژوویی و شەرەفمەندانی حەشدی شەعبی لەپاراستنی خاك و شەرەفی عیراقییەكان.

حەشدی شەعبی ئەوەشی خستووەتەڕوو، كە هێزێكی سەربازیی فەڕمین و و پابەندن بەگشت فەرمانەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و كارەكانیشی لەچوارچێوەی یاسای تایبەت بەدامەزراوە ئەمنییەكان جێبەجێ دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان