ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

لێدوانێکی مەلا کرێکار لەسەر هونەرمەندان ئەحمەد جۆڵا و ماهیر حەسەن دەنگدانەوەی دەبێت

خێزان

لێدوانێکی مەلا کرێکار لەسەر هونەرمەندان ئەحمەد جۆڵا و ماهیر حەسەن لە وڵاتی نەرویجەوە دەنگدانەوەی دەبێت.

مەلا کرێکار لە لێدوانەکەیدا ستایشی شێوازی ڕیکلامکردنی ئەم دوو هونەرمەندە دەکات و بە ڕیکلامیکی کوردەواری و باش ناویان دەبات.

دواتریش هەردوو هونەرمەند ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا لێدوانەکە لە پەیجی فەرمی خۆیان بڵاو دەکەنەوە.


 

هەواڵەکان

لەمیا جەمال لە کوردستان گۆرانی بۆ ئاشتی دەڵێت

خێزان

خانمە هونەرمەندی تونسی لەمیا جەمال هاتۆتە  کوردستان  و گۆرانی بۆ ئاشتی دەڵێت.

لەمیا جەمال ڕایگەیاندووە کە خۆشحاڵە لە کەرنەڤاڵی ئاشتیی جیهانی لە کوردستان بەشداری دەکات و لە شاری هەولێر و سلێمانی گۆرانی دەڵێت.

کەرنەڤاڵی ئاشتیی جیهانی، کوردستان لە لایەن ڕێکخراوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئاشتیی بەردەوام – مێسپۆ و ڕێکخراوە هاوبەشەکانی و سپۆنسەرە بەخشندەکانییەوە ڕێکدەخرێت بۆ ئاهەنگ گێڕان لە ڕۆژیی جیهانیی ئاشتی و هەفتەی جیهانی ئاشتی.
بۆنەکە چەندین چالاکی، موزیک، هونەر، خواردنی کولتووری، نمایش و چەندین سورپرایزی جیاواز لەخۆدەگرێت کە گوزارشت لە کولتوور و نەتەوە جیاوازەکان دەکەن و ئامانج لە هەموویان سەرخستنی ئاشتی و پێکەوەژیانە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە: شەوانی سەیرانگای سۆلاڤ

خەڵک- ئارام سەردار

شەوانی سەیرانگای سۆلاڤ، شارۆچکەی ئامێدیی سەر بە پارێزگای دهۆک

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

لانە زەنگەنە قاوە بۆ بەختی ڕەشی دەگرێتەوە!

خێزان

خانمە هونەرمەند لانە زەنگەنه‌ سەرقاڵی کارێکی هونەریی نوێیە و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات، کە بەرهەمە نوێکەی بە شێوازی لایڤ وێنەی دەگیرێت.

لانە زەنگەنە لە بارەی بەرهەمە نوێکەیەوە ڕایگەیاند״کارە نوێکەم بەناوی (قاوەیە) کە  بەرهەمێکی خێرا و هەڵپەڕکێیە و لە شاری سلێمانی بەشێوەی لایڤ کلیپی بۆ کراوە”

لانە زەنگەنە وتیشی: ״بەرهەمەکە لە ئاوازی هەڵکەوت زاهیرە و هونەرمەند قادر ئەسعەد تێکستی بۆ داناوە و کاری دابەشکردنی میوزیکەکەش لە لایەن هونەرمەند ئاریۆس ئەنجام دراوە و  بڕیار فەتاح کاری دەرهێنانی بۆ کردووە״

لانە زەنگەنە لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری کەرکوک لە دایک بووە و تەمەنی ٥ ساڵ بووە، کە چووه‌تە وڵاتی هۆڵەندا، لە ساڵی ٢٠١٢ـه‌وە دەستی کردووە بە کاری هونەری.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان