ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ڕاپۆرتەکان: ئایفۆنەکانی ٢٠٢٠ لە ڕێی (Touch ID) ییەوە کار دەکەن لە تەواوی شاشەکەیدا

خەڵک

هەروەکو لە دواین ڕاپۆرتەکان باسکرا ئایفۆن ١١ جۆرەکانی سێ کامێرای و دوو کامێرایی دەبێت، بەپێی زانیارییەکانی MacRumors ڕایگەیاندووە کە ئایفۆنەکانی ٢٠٢٠ گۆڕانکاری گەورە و پێشکەوتووی تێدا کراوە بە بەردەست خستنی تایبەتمەندی پەنجەمۆر لەسەر تەواوی شاشەکەیدا، کە شاشەکەی لە جۆری OLED ی LG ییە.

هەروەها ماڵپەرەکە ئاماژەی بەوەکردووە ئایفۆن SE 2 کە تایبەتمەندییەکانی هاوشێوەی ئایفۆن هەشت دەبێت، و هەروەها جۆری 5G یش بەرهەم دێت کە لە ڕێی پاڵپشتییەکانی مۆدێمی کۆمپانیای کوالکۆمەوە پاش ڕێککەوتنەکەی مانگی پێشووی دوو کۆمپانیاکە.

Image result for iphone 2020

جێی ئاماژەیە بەرهەمەکانی ساڵی ڕابردووی ئەپڵ ئەمانە بوون”Xs, Xs Max ,Xr ” ئەم جارەیان ئەپڵ زیاتر سەرنجی لەسەر لایەنی کامێرا و پێشخستنی پاراستنەکانی کردنەوەی مۆبایلەکەیە بەشێوازی نوێ.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

Alienware شاشەیەکی نوێی ڕاگەیاند بە نرخی ٤٠٠٠ دۆلار

خەڵک-

کۆمپانیای ئەڵێین وەیری سەر بە دێڵ شاشەیەکی تایبەتی بە یارییەکان ڕاگەیاند بە قەبارەی ٥٥ ئینج و لە جۆری OLED بە مەبەستی ڕکابەریکردنی کۆمپانیای نڤیدیا.

تێکڕای نوێبوونەوەی شاشەکە ١٢٠ هێرتزە و تەکنەلۆژیای AMD ی تێدا بەکارهاتووە کە دەنگ و ڕوناکییەکی سەرنجڕاکێشی لێوە دەردەچێت.

شاشەکە خاوەنی ٤ دەرچەی جۆری HDMI 2.0 ـە سێ دەرچەی USB لەگەڵ دەرچەی بیستۆک هەروەها دەتوانرێت لە ڕێی کۆنتڕۆڵەوە کارەکانی ڕایی بکرێت، کاردانەوەی کردارەکانی ئەم شاشەیە ٠.٥ میلی چرکەیە.

نرخی ئەم شاشەیە ٤ هەزار دۆلار دەبێت و لە ٣٠ ـی سێپتەمبەردا بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

٢٨ ی مانگ ئۆپۆ زنجیرەیەک مۆبایلێکی نوێ ڕادەگەیەنێت

خەڵک-
کۆمپانیای ئۆپۆ لە هەژمارە فەرمییەکانی خۆیدا پلانی ڕاگەیاندنی زنجیرەیەک مۆبایلی نوێی ڕێنۆی ڕاگەیاند لە ٢٨ ی ئەم مانگەدا لە نیودەلهی پایتەختی هیند.

لە پۆستەرەکەدا کۆمپانیاکە ئاماژە بەوەدەکات مۆبایلێکیان خاوەنی ٤ کامێرا دەبێت و هاوێنەکانی توانای ٢٠ جار نزیککردنەوەی دیمەنەکانی هەیە.

پێشبینی دەکرێت مۆبایلەکێکی دیکە لە ئاست مامناوەند بێت بە پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٧٣٠ و مۆبایلێکی دیکە کە خاوەنی ٤ کامێرا نابێت.

هەروەها مۆبایلێکی دیکەش ڕادەگەیەنێت لە ئاست نزم بە پڕۆسێسەری میدیاتێک بەبێ ئاشکراکردنی هیچ زانیارییەک، با هەموومان چاوەڕێ بین بزانین ئۆپۆ بەرهەمە نوێکانی لە چ ئاستێکدا دەبن.

Image result for oppo reno

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەمریکا بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژی دیکە سزاکانی هواوی دوادەخات

خەڵک-

پاش بڕیاری قەدەغەکردنی بازرگانی کردنی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەگەڵ هواوی لەلایەن دۆناڵد تڕامپەوە کاریگەرییەکی زۆر دەرکەوت بەسەر بازاڕکردنی کۆمپانیاکەوە و بەشێکی کۆمپانیاکان سەرقاڵی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکانیان بوون لەگەڵ کۆمپانیا چینییەکە.

بەڵام هەر لەو ماوەیەدا و پاش چاوپێکەوتنی سەرۆکانی ئەمریکا و چین دۆناڵد تڕامپ ڕازیبوو بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە و لە ١٩ی ئەم مانگەدا بڕیاری دواخستنە ٩٠ ڕۆژییەکە تەواو دەبێت و سەرچاوەکان باس لە درێژکردنەوە و ڕاگرتنی ئەو بڕیارە دەکەن بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژی دیکە.

ئەمریکا لیستی ٥٠ کۆمپانیای وڵاتەکەی ئامادەکردبوو بۆ ئەوە ئەو کارەکانیان لەگەڵ هواوی ڕابگرن لە گرنگترینیان کواڵکۆم و گووگڵ و ئینتڵ و مایکرۆن و وایفای ئەلایەنس و هتد، لە ئەگەری جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەدا کۆمپانیا چینییەکە زیانێکی زۆری پێدەگات و پاشەکشە دەکات لە بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان و کاڵاکانی دیکەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان