ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

گورچیلەی ژنێكیان لە هەولێر فرۆشتووە
پۆلیسی كەركوك باندێك دەستگیردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
فەرماندەی پۆلیسی كەركوك، دەستگیركردنی باندێك ڕادەگەیەنێت كە تۆمەتبارن بە گێچەڵكردن بە ژنێك و فرۆشتنی یەكێك لە گورچیلەكانی لە هەولێر، ئاماژە بە دەستگیركردنی باندێكی تریش دەكات كە لە پێنج تۆمەتبار پێكدێن و دزییان لە كۆگا بازرگانییەكان كردووە لە پارێزگاكەدا.

بەپێی بەیاننامەیەكی فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك”دوو تۆمەتبار دەستگیركراون و لە كاتی لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا، دانیانناوە بە گێچەڵكردن بە ژنێك كە سكاڵای لەسەريان تۆماركردووە و یەكێك لە گورچیلەكانی ژنەكەیان لە نەخۆشخانەیەك لە پارێزگای هەولێر فرۆشتووە، لەلایەن دادوەر و بەشی بازرگانی بە مرۆڤەوە، وتەكانیان پەسەندكراوە، بەپێی ماددەی (6) و بەپێی بەڵگەی ماددەی (1)ی یاسای بنبڕكردنی بازرگانی بە مرۆڤەوە، ڕاگیراون”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”بەڕێوەبەرایەتی بنبڕكردنی تاوانەكان لە كەركوك، باندێكی دەستگیركردووە كە لە 5 تۆمەتبار پێكدێن و هەوڵیانداوە دزی لە ماڵێك بكەن لە ناوچەی (ئەسرا و مەفقودین)، وێڕای دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری تر كە دانیان بە دزیكردن لە كۆگا بازرگانییەكان و دزینی پارەدا ناوە لە سنوری كاری نوسینگەی بنبڕكردنی تاوان لە دۆمیز، وتەكانیشیان پەسەندكراوە و لەبەردەم دادوەردا دانییان بە تاوانەكانیاندا ناوە، بۆیە بەپێی ماددەی (443)ی یاسای سزدانی عیراقی، ڕاگیراون”.

عێراق

عیراق.. پێشنیار دەكرێت 85%ی دەستوور هەموار بكرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی لیژنەی هەمواركردنەوەی دەستوور لە سەرۆكایەتی حكومەتی عیراق ڕایدەگەیەنێت: پێشنیارمان كردووە 85%ی دەستوور هەموار بكرێتەوە.

عادل لامی ئەندامی لیژنەی هەمواركردنەوەی دەستوور لە سەرۆكایەتی حكومەتی عیراق ئاشكرایكرد، لیژنەكەیان پێشنیارێكی خستووەتەڕوو بۆ هەمواركردنەوەی 85%ی دەستوور كە لە 143 ماددە پێكهاتووە.

دووپاتیشیكردەوە، هەمواركردنەوەی هەر ماددەیەكی دەستوور كارێكی زۆر قورس دەبێت.

عادل لامی ڕوونیشی كردەوە، هەمواركردنەوەی ماددەكانی دەستوور لەم كاتانەدا كارێكی قورسە و هەموو ئەو لیژنانەش كە پێكهێنراون بۆ كەمكردنەوە و نەهێشتنی توڕەیی جەماوەر بووە لەو كاتانەدا و ئەوەی كە تا ئێستا هەموار كراوەتەوە تەنها پێدانی مافی پێكهێنانی حكومەتە بەو قەوارە سیاسییەی لە هەڵبژاردنەكاندا زۆرینەی دەنگەكان بەدەست دەهێنێت و دەتوانێت بێ گەڕانەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و پێكهێنانی هاوپەیمانیەتی لەگەڵ لیست و قەوارەكانی تردا حكومەت دروست بكات.

ئەو ئەندامەی لیژنەی هەمواركردنەوەی دەستوور لە سەرۆكایەتی حكومەتی عیراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەو لیژنەیەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بۆ هەمواركردنەوەی دەستوور پێكهێنراوە سستە و توانای هیچ بەرەوپێش چوونێكی پرسەكەی نییە و هیچ هەموار كردنەوەیەكیش بێ ئەو لیژنەیە ئەنجام نادرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق، پرۆژە یاسای بودجەی 2020 گەیشتە پەرلەمان

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای چاوەڕوانییەكی زۆر، پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2020 گەیشتە پەرلەمان.

ئەمڕۆ دوو شەممە، سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند”پەرلەمان پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2020 بەدەست گەیشت”.

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، لە 14ی ئەم مانگەدا، پرۆژە یاسای بودجەی گشتی دەوڵەتی پەسەند كرد و ڕەوانەی پەرلەمانی كرد، ئەم پرۆژە یاسایەش بۆ چەند مانگی داهاتووی ئەمساڵە و پێشتر لەلایەن حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدییەوە ئامادەكرابوو، بەڵام حكومەتی ئێستا كە لەلایەن مستەفا كازمییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، بە ڕەچاوكردنی دابەزینی نرخی نەوت و هەندێك كاروباری تر، دەستكاریی پرۆژە یاساكەی كرد و لەپاش تەواوبوونی دەستكارییەكانیش ڕەوانەی پەرلەمانی كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق؛ ئەمڕۆ زۆرترین ڕێژەی چاكبوونەوە تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 3821 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 4484 كەسیش چاكبوونەتەوە و 70 حاڵەتی مردنیش هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 19 هەزار و 756 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 3821 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 158 و هەولێر 226 و كەركوك 118 و دهۆك 346 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 4484 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 81 و هەولێر 215 و دهۆك 168 و كەركوك 161 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 70 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 8625 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان