ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

عیراق بە جددی بەدوای نەجمەدین كەریمەوەیە

خەڵك – بەشی هەواڵ

عیراق داوای ڕادەستكردنەوەی ، نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوك لە وڵاتی لوبنان دەكات.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لە ڕێگەی پۆلیسی نێوەدوڵەتی (ئینتەرپول)ەوە داوای رادەستكردنەوەی نەجمەدین كەریم-ی كردووە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، بە تۆمەتی “زیان گەیاندن بە سامانی گشتی” لەلایەن دادگاوە بڕیاری دەستگیركردن بۆ نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوك، دەركراوە و ئاماژەبەوەشدراوە، وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە 21ی ئایار نووسراوێكی بۆ ئینتەرپولی لوبنان بەمەبەستی دەستگیركردنی نەجمەدین كەریم، ناردووە.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە ڕاگەیەندراوەكەدا ڕوونیكردووەتەوە، نەجمەدین كەریم هەفتەی ڕابردوو لە فڕۆكەخانەی ڕەفیق حەریری لەو بەیروت دەستگیركراوە و دواتر بە كەفالەت ئازادكراوە، ئاشكراكراوە، لە قۆناغی ناردنی دۆسیەی نەجمەدین كەریم، دەستگیراوە بەسەر پاسپۆرتی ناوبراودا.

لە بەشێكی تری ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی ناوخۆی عیراقدا ڕوونكراوەتەوە، لێپرسراوانی دادوەریی عیراق لە پەیوەندیدان لەگەڵ لێپرسراوانی لوبنانی و لە چوارچێوەی ڕێككەوتنەكانی نێودەوڵەتیش داوای ڕادەستكردنەوەی نەجمەدین كەریم كراوە.

عێراق

كازمی‌ دەسەڵاتەكانی‌ پارێزگاری‌ بەسڕەی فراوانتر كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق دەسەڵاتەكانی پارێزگاری بەسڕەی زیاتركرد.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ مستەفا كازمی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق بەهاوڕێیەتی وەزیرانی كابینەكەی گەیشتە شاری‌ بەسڕە و كۆبوونەوەی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیرانیان لە پارێزگاكە بەڕێوەبرد، لە كۆبوونەوەكەدا مستەفا كازمی‌ دەسەڵاتیداوە بە ئەسعەد عێدانی‌ پارێزگاری‌ بەسڕە كە مووچەی‌ 30 هەزار گرێبەست خەرج بكات و زەوی‌ بەسەر كەسانی‌ شایستەدا دابەش بكات.

هەروەها سەرۆك وەزیرانی عیراق دەسەڵاتەكانی پارێزگاری بەسڕەی زیاتر كردووە بۆ ئەنجامدانی گرێبەست بۆ پڕۆژەی‌ ئاوی‌‌ بەسڕە و گرتنەبەری‌ ڕێوشوێنی‌ ئەمنی‌ و سەربازی‌ توند لە دەروازە ئاوییەكاندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بۆبەڕێوەبردنی خاڵە سنورییەكانە
حكومەتی فیدراڵ نەخشەڕێگەك لەگەڵ هەرێم دادەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی فیدراڵ نەخشەڕێگەیەكی لەگەڵ هەرێم داناوە بۆ بەڕێوەبردنی خاڵە سنورییەكان.

ئاژانسی دەنگوباسی عیراقیە (واع) لە زاری لیژنەكەوە بڵاویكردەوە”خاڵە سنورییەكان گرنگییەكی گەورەیان هەیە لەڕووی ئابورییەوە، بۆیە ڕێكخستنەوەیان بە پێویستییەكی هەنووكەیی دادەنرێت”.

لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عیراق دەڵێت”حكومەتی فیدراڵ نەخشەڕێگەیەكی لەگەڵ حكومەتی هەرێم داناوە بۆ بەڕێوەبردنی خاڵە سنورییەكان، چونكە مامەڵەی پێشوو لەو خاڵە سنورییانەدا، زیانی بە داهاتەكانی ئابوری عیراق گەیاندووە”.

وەك ئاژانسەكەش ئاماژەی پێكردووە”حكومەتی هەرێم ئادەیە لەگەڵ بەغدا ڕێكەوتن بكات لەسەر خاڵە سنوورییەكان و وابڕیارە شاندێكی هەرێمیش بۆ درێژەدان بە گفتووگۆكان لەو بارەیەوە، سەردانی بەغدا بكات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەوێنە، حەشدی شەعبی كوژرانی قەرداش ڕادەگەیەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەستەی حەشدی شەعبی كوژرانی بەرپرسی (العبرة)ی ڕێكخراوی داعش لە پارێزگەی دیالە ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن تاڵب موسەوی فەرماندەی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە دیالە بڵاوكرایەوە”بەرپرسی (العبرة)ی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش كە ناوی مەحمود قەرداش بەیاتییە و دانیشتووی ناحیەی مەسنوریەیە كوژرا، وێڕای برینداربوونی داعشێكی تر كە هەڵات”.

هەر لە ڕلگەیەندراوەكەدا هاتووە”ئۆپەراسیۆنەكان لە ناوچەی سنسلی سەر بە قەزای میقدادیە بۆ ڕاوەدونانی تیرۆریستان بەردەوامن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان