ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“بۆ موسڵ و كەركوك دووفاقی هەیە”
“بەرپرسێكی یەكێتی، سەرهەڵدانەوەی داعش و تەعریب دەخاتە ئەستۆی پارتی”

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەرپرسی كۆمیتەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە مەخمور هۆكارەكانی سەرهەڵدانەوەی تەعریب و جمموجوڵەكانی داعش لە چەند ناوچەیەك دەخاتە ئەستۆی پارتی دیموكراتی كوردستان.

ڕەشاد گەڵاڵی، بەرپرسی كۆمیتەی یەكێتی لە مەخمور بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، زۆرێك لە هاووڵاتیانی عەرەب لە دەورووبەری شاری هەولێر دادەنیشن و بۆ چایی خواردنێك دەگەڕێنەوە بۆ سەرگەڕان و ئێوارە دەڕۆنەوە، ئەمەش دەستێكی نێوخۆییە ئاڕاستە دەكرێت بۆ تێكدانی شیرازەی ئاسایش لەم ناوچەیە.

وتیشی، “هۆكار چییە سەرەتای هاتنەوە تەعریب لە شارەدێی سەرگەڕان تاكو خانەقین بوونی هەیە، بەڵام بۆچی لە مەخمور تاكو زومار تەعریب و داعش لەو هێڵە بوونی نییە؟”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پارتی و یەكێتی بە حساب لەسەر داهاتوو ڕێككەوتوون، بەڵام هۆكاری دۆخی ناحیەی سەرگەڕان چییە؟ هەموومان دەزانین كۆنەبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك پەیوەستە بە پارتییەوە، جوڵەی داعش و تەعریب پەیوەستە بە كۆنەبوونەوەی ئەنجوومەن و ڕێكنەكەوتنی پارتی و یەكێتیەوە.

ئاشكراشیكرد، ناكرێت لە هەولێر حكومەتی هەرێم دروست بكەیت و لە شارەدێی سەرگەڕان كە 50 كم لە هەولێرەوە دوورە ناتەبابین و پشتگیری تەعریب بكەیت، ناكرێت عەرەبەكان لە هەولێر دانیشن و گوشاریان بخەیتەسەر بۆ دروستكردنی كێشە بۆ ئیدارەی سەرگەڕان.

ڕوونیشیكردەوە، پارتی لەگەڵ حەشدی شەعبی ڕێكدەكەوێت بۆ دانانی پارێزگاری موسڵ، بەڵام نایەت لەگەڵ یەكێتی ڕێككەوێت وەكو لیستی برایەتی بۆ دانانی پارێزگارێك بۆ كەركوك، ئەمەش سیاسەتێكی دوو فاقییە و داهاتووی هەرێم بەرەو ناسەقامگیری دەبات، ئەگەر كار بەو شێوەیە بڕوات داهاتووی هەرێم داهاتوییەكی ئارام نابێت.

گەڵاڵی ڕاشیگەیاند، بەدرێژایی مێژوو كارتی شەڕ و ئاشتی بەدەست پارتییەوە بووە، لەنێو سەنتەری شاری كەركوك و ناوچەكەش كارتی عەرەبی سوننە و توركمان بەدەست پارتییە، بۆیە هەركات بیەوێت هێز لە ناوچەكە دروست بكات زۆر بە ئاسانی دەتوانێت، چونكە زەمینەی لەباری عەرەبی سوننە و بەپێی ئەو كۆبوونەوانەی لە ئوردن دەكرێت و ئامادەبونی كەسی یەكەمی پارتی لەو كۆبوونەوانە نزیكبووەوەی سوننە و پارتی دەگەیەنێت، هەروەها بە حوكمی ئەوەی پارتی بەرژەوەندی لەگەڵ توركیادا هەیە لە توركمانیشەوە نزیكن و بەبێ پارتی ئەو دوو لایەنە ناتوانن داكۆكی لە بەرژەوەندیەكانیان بكەن.

جەختی لەوەشكردەوە، سوننە و توركمان ناتوانن لەگەڵ یەكێتی ڕێكبكەون بۆ هێنانەدی داهاتویەكی ئارام لە كەركوك، چونكە لەبەردەم گوشارێكی سعودی و هەرێمایەتی عەرەبی و توركیادان.

بۆ وەرگرتنی ڕای فەرمی پارتی لەو بارەیەوە (خەڵك) پەیوەندی كرد بە مەحمود محەمەد، وتەبێژی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەڵام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.

جیهان

مەزڵوم كۆبانێ‌ بۆ ڕوسیا و ئەمریكا: توركیا هاووڵاتی كۆمەڵكوژ دەكات و دەڵێت تیرۆریستم كوشتووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) داوا لە ڕوسیا و ئەمریكا دەكات ڕێگە لە كوشتنی منداڵی كورد لە لایەن توركیاوە بگرن.

مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، “توركیا خانەوادەیەكی كوردی لە نزیك كۆبانێ لە ڕێگەی بۆردوومانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە كۆمەڵكوژ كرد و وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە دەڵێت (7) تیرۆریست كوژران.

مەزڵوم كۆبانێ ئاماژەی بەوەشداوە، ڕوسیا و ئەمریكا گەرەنتیكار بەرپرسن لە پاراستنی منداڵانمان لە كۆمەڵكوژكردنیان لەلایەن توركیاوە “.

فەرماندەی گشتی هەسەدە داواكاریشە، ڕوسیا و ئەمریكا لێكۆڵینەوەیەكی ئاشكرا بۆ ڕاگرتنی پڕۆسەی لەناوبردن بكەنەوە ولێپێچینەوە لە لێپرسراوانی تاوانی كۆمەڵكوژییەكان بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“شاندێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایدەكات: بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێكی حكومەتی هەرێم ، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسی بودجەو نەوت سەردانی بەغدا بكات.

شیروان میرزا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر فڕاكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەمڕۆ 21-11-2019، بە ماڵپەڕی فەڕمی حزبەكەی ڕاگەیاند: بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێكی حكومەتی هەرێم، بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر پرسی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی 2020ی عیراق و بابەتی پشكی كورد لە بودجە سەردانی بەغدا بكات.

شیروان میرزا وتیشی: بەپێی ئەو زانیارییانەی هەن شاندەكەی هەرێم، پرسی پشكی كورد لە بودجەی گشتی 2020 ی عیراق و چەند كێشەیەكی تری تایبەت بە پرسی نەوت لەگەڵ حكومەتی بەغدا تاووتوێ دەكەن.

لەماوەی رابردوودا حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا، بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەردوولا لەسەر بابەتی نەوت و بودجە، لە ڕێگەی چەند لیژنەیەكەوە لەگەڵ لێپرسراوانی حكومەتی عیراق كۆببێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پەرلەمانتارێكی پارتی: ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا تەنها چارەسەرە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد، لەگەڵ شەپۆلی ھاتنی ئاوارەیەكی زۆر لە سوریاوە بۆ ناو خاكی عیراق، چەكدارانی داعش خۆیان خزاندووەتە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەی ئیدارەی ھەرێم.

جوان ڕۆژبەیانی سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەڕمی پارتی ڕاگەیاند: “ئێمە ئاگاداری مەترسییەكانی تیرۆریستانی داعشین بۆسەر ناوچە كوردستانییەكانی سنووری ماددەی ١٤٠ی دەستووری عیراق و تەنها چارەسەریش، ڕێككەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدایە بۆ گەڕانەوەی ھێزەكانی پێشمەرگە، چونكە تەنیا ھێزی پێشمەرگە توانای كۆنتڕۆڵكردنی دۆخی ئەمنیی ئەو ناوچانەی ھەیە”.

سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان وتیشی: “بەداخەوە ئەو ھێزانەی ئێستا لە ناوچە كوردستانییەكان جێگیر كراون، ناوچەكە بە ھی خۆیان نازانن، ئەوەش كاریگەریی كردووەتە سەر پلانەكانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڕەوشی ئەمنی و ئێستا مەترسیی داعش زیاتر بووە”.

جوان ڕۆژبەیانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: “دوای تێكچوونی بارودۆخی سوریا لە ماوەكانی ڕابردوودا تیرۆریستانی داعش خۆیان خزاندووەتە نێو شەپۆلی ئاوارەكان و توانیویانە بگەڕێنەوە بەشێك لەو ناوچانەی كوردستانین، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو شانانەی پێشتر ھەبوون، خۆیان ڕێكخستووەتەوە و دەبینین ڕۆژانە كردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان