ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بۆچی لەم سەردەمەدا خەڵك متمانەیان بەیەكتری نەماوە؟

خەڵك- بەشی هەواڵ
مەلا ئەحمەد قامیشی باس لە هۆكارەكانی نەمانی متمانە لە سەردەمی ئێستادا دەكات و ڕایدەگەیەنێت، خەڵك ئێستا وایلێهاتووە نە بڕوای بەخۆی ماوە و نە بە بەرامبەرەكەی.

مەلا ئەحمەد قامیشی، مامۆستای ئایینی لە سلێمانی لە زنجیرە وتارێكدا، كە ڕۆژانە و لە مانگی ڕەمەزاندا لە (تۆڕی میدیایی خەڵك) بڵاودەبێتەوە و بەشێوەی ڤیدیۆیی تۆماركراوە تیشك دەخاتە سەر بابەتێكی شەرعی و فیقهی و لەڕووی ئایینییەوە شرۆڤە بۆ دیاردە كۆمەڵایەتییەكان دەكات.

مەلا ئەحمەد قامیشی لە وتاری تایبەت بە (نەمانی متمانە لە سەردەمی ئێستا)دا دەڵێت: “گەورەترین هێز و توانا لە بڕوابوون بە خۆدایە، بەڵام لە سەردەمی ئێستادا خەڵكی نەك بڕوایان بە خۆیان نەماوە، بەڵكو بڕوا و متمانەیان بە بەرامبەرەكەشیان نەماوە”.

ئەو مامۆستا ئایینە هۆكاری ئەوە دەگێڕێتەوە بۆ “لاوازبوونی ئیمان و بیر و باوەڕ” و دەشڵێت: دەبێت جارێكی دیكە مانگی ڕەمەزان و پەرستشەكان بكەینە دەرفەتێك بۆ ئەوەی متمانە بگێڕینەوە

وەك مەلا ئەحمەد ئاماژەی پێ‌ دەكات، پێغەمبەر (د.خ) فەرموویەتی، “ئەو شتەی گومانت لێی هەیە تەركی بكە و وازی لێبهێنە و ئەوەیان هەڵبژێرە، كە متمانەت پێیەتی و گومانت تێیدا نییە”.

مەلا ئەحمەد قامیشی/ بەشی بیست و یەكەم

بۆچی لەم سەردەمەدا خەڵك متمانەیان بەیەكتری نەماوە؟مەلا ئەحمەد قامیشی لە وتاری تایبەت بە (خەڵك)دا دەڵێت: "لە سەردەمی ئێستادا خەڵكی نەك بڕوایان بە خۆیان نەماوە، بەڵكو بڕوا و متمانەیان بە بەرامبەرەكەشیان نەماوە".

Posted by Xelk Media Network on Sunday, May 26, 2019

کوردستان

سوپای توركیا كۆڵبەرێكی كوردی كوشت

خەڵك- بەشی هەواڵ
هێزە چەكدارەكانی توركیا لە سنووری ماكۆ تەقەیان لە كاروانێكی كۆڵبەران كردووە و كۆڵبەرێكی كوردیان كوشتووە.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزە چەكدارەكانی توركیا لە سنووری بوراڵانی شاری ماكۆ تەقەیان لە كاروانێكی كۆڵبەران كردووە و كۆڵبەرێك بریندار كراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو كۆڵبەرە دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی ئەرزڕووم گیانی لەدەست داوە و ناوی (خالیس حەمیدزادە)یە و تەمەنی ٢٢ ساڵە و خەڵكی گوندی (باڵووڵە)ی ماكۆیە و خێزاندارە و باوكی منداڵێكە.

ئەوەش ئاشكراكراوە، هێزە چەكدارەكانی توركیا دوای بریندار كردنی لاق و ڕانی خالیس، ناوبراویان داوەتە بەر لێدان و كوتان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەرپرسێكی یەكێتی: دەستكەوتی حكومەت كاڵكردنەوەی ئینتما و پەرەپێدان بە دوو ئیدارەیی بووە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا نەتوانراوە دوو ئیدارەیی لە زهنی تاكی كورددا بسڕدرێتەوە و دەشڵێت: “بەدرێژایی ئەو هەموو ساڵەی دوای ڕاپەڕین دەستكەوتی حكومەتی كوردستان كاڵكردنەوەی ئینتمای نەتەوەیی و پەرەپێدان بە دوو ئیدارەیی لە فكری تاكی كوردا بووە”.

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، “یەكێك لە ئەزموونە تاڵەكانی مێژووی گەلەكەمان شەڕە یەك بەدوای یەكەكانی برا كوژی بوون، كە زۆر زیاتر لە دوژمنانمان زەرەری پێ گەیاندووین”.

دەشڵێت: “دوای ساڵانێكی زۆری شەڕی خۆ كوژی و براكوژی و شەهیدبوونی زۆرێك لە ڕۆڵەكانمان توانرا كێشەكان وەلاوە بنرێن و دوو ئیدارەیی كۆتایی پێبهێنرێت و حكومەتێكی یەكگرتوو و پەڕلەمانێكی هەڵبژێردراو دروست بكرێت، بەڵام دەبێت بپرسین دوو ئیدارەیی واتای چییە؟، ئایا ئەم حكومڕانیەی كوردی توانیوێتی ئامانجەكانی گەلەكەمان بێنێتە دی؟”.

بڵێسە جەبار فەرمان ئاماژەی بەوەشكردووە، بەداخەوە دەبێت دان بەوەدا بنرێت، كە تا ئێستا حوكمی كوردی حوكمێكی سەركەوتوو نەبووە بە ئاستی خواست و ویست و تا ئێستا نەتوانراوە دوو ئیدارەیی لە زهنی تاكی كورددا بسڕدرێتەوە و پارێزگاكان و زاراوەكان هیچ تەماسێكیان بەیەكەوە نیە..

ئەو بەرپرسەی یەكێتی جەختی كردۆتەوە، “ئەبێت ئەو ڕاستیە بوترێت، كە بە درێژایی ئەو هەموو ساڵەی دوای ڕاپەڕین دەستكەوتی حكومەتی كوردستان كاڵكردنەوەی ئینتمای نەتەوەیی و پەرەپێدان بە دوو ئیدارەیی لە فكری تاكی كوردا بووە”.

پێی وایە، حكومەتی ئیتحادی بابەتی ئاشتی قەزیە نیە لەلای، هەڵسوكەوتیان سڕینەوەی ئاشتیە بەتایبەتی لەناوچە كوردستانیە دابڕاوەكان و دەشڵێت: “ئاشتی لەم ناوچەیە غائیبە، شەڕەنگێزی زاڵە، هەربۆیە باس كردن لە ئاشتی و ئاشتەوایی لەم ڕۆژگارەدا كوتانی ئاسنی ساردە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوەتا دوای چەندەها ڕێككەوتن و هاوپەیمانی و هەڵبژاردن و باسكردن لە دیموكراسی دێن و بی هیچ بنەمایەك ڕێگا لە هاووڵاتیەك دەگرن بە چوونی بۆ پایتەخت، بۆیە لە وڵاتی ئێمە باسی ئاشتی و بروابوون بە یاسا تەنها خولیایە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ڕۆژی پێنج شەممە لە بازگەی سماقوڵی ڕێگری لە مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كرا بچێتە هەولێر و دوابەدوای ئەوەش سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی ڕایگەیاند، كە تەقە لە بارەگای لقی چوار كراوە و شەوی ڕابردووش تەقە لە دوو كۆمیتەی یەكێتی لە هەولێر كرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان دەستپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
تەندروستی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە كۆتایی ئەم مانگەوە هەڵمەتێكی كوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان دەستپێدەكات و جەختیشدەكاتەوە، كە هەموو منداڵانی خوار تەمەن 5 ساڵ دەگرێتەوە.

عەبدوڵڵا گۆران، سكرتێری ڕۆژانامەوانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هاووڵاتیانی پارێزگای (سلێمانی -هەڵەبجە ) و دەڤەری گەرمیان و ڕاپەرین و كەمپەكانی (باریكە- ئاشتی- عەربەت –تازەدێ- قۆرەتوو) ئاگادار دەكەینەوە، كە هەڵمەتێكی نیشتیمانی كوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان جێبەجێ دەكەین.

ڕاشیگەیاند، هەڵمەتەكە لە بەرواری ٢٩/٩/٢٠١٩ تاوەكو ٣/١٠/٢٠١٩ بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بۆ منداڵانی تەمەن خوار پێنج ساڵ بەردەوام دەبێت.

ئاشكراشی كرد، كە تیمەكانیان بەشێوەیەكی فراوان لە هەڵمەتەكەدا بەشداری دەكەن و كوتانەكە هەموو ئەو منداڵانە دەگرێتەوە، كە تەمەنی خوار 5 ساڵن ئەگەر چەند جارێكیش كوترابن یان سەرە كوتانیشی بێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی داوا لە دایكان و باوكان دەكات، “تكایە منداڵەكانتانی لێ بێ‌ بەش مەكەن” و هەڵمەتەكە لەڕێگەی تیمە گەڕۆك و جێگیرەكانمانەوە ئەنجام دەدرێت، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی (سلێمانی – هەڵەبجە – گەرمیان – ڕاپەڕین) و بەڕێوەبەرێتی تەندروستی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەرێتیەكانی خۆپاراستنی تەندروستیەوە سەرپەرشتی دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان