ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک دیمەنی دوبارەکردنەوەی وێنەی منداڵی کە لە وێنە ئەسڵیەکە جوانترە

خێزان

ئەمەی خوارەوە  دیمەنی دوبارەکردنەوەی وێنەی منداڵییە کە لە وێنە ئەسڵیەکە جوانترە:

 

– یاریکردن لەگەڵ باوک هەمووکات خۆشە

– کاتێک برا بچوکەکەت خێرا باڵای لە تۆ بەرزتر دەبێت

– لە ١٩٩١ەوە هەمان ئۆتۆمبیل پاک دەکەمەوە

– هەمان وێنە، بەڵام بە جیاوازی ٣٠ ساڵ

– کات دەڕوات، بەڵام خۆشیەکان هەر دەمێنێت

– لە ساڵی ١٩٨٩ە هیوایەتم نانە

 

– بۆ هەمیشە موزیکژەن!

– عاشقی پاستا

– جیاوازیەکان بدۆزەرەوە؟

– پاش ٢٩ ساڵ لەگەڵ ئامۆزاکانم

– ئامۆزا کەنزە!

– پاش ٢٩ ساڵ، هەمان وێنەمان لە هەمان شوێن لەگەڵ براکانم گرتەوە

– وێنەی هەمان کەس، بەڵام بە جیاوازی ٣٧ ساڵ

ریکلام

ژیاندۆستی

چەند ئامۆژگاریەکی سادە و گرنگ بۆ ئەوەی هەر بە مۆبایلەکەت جوانترین وێنە بگریت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ئامۆژگاریەکەی سادە و گرنگە بۆ ئەوەی هەر بە مۆبایلەکەت جوانترین وێنە بگریت:

 

– باگراوندی وێنەکەت گرنگترین شتە، هەر بۆیە دڵنیابە لەوەی باگراوەندەکەت جوانبێت

دەتوانیت لە شوێنی سادە باگراوندی ناوازە بدۆزیتەوە

 

– دڵنیابە لە ڕوناکی لە وێنەکەت، با ڕوناکی باش و تەواو لەسەر ڕوخسارت هەبێت

بەڵام نابێت ڕوناکیەکە بە جۆرێک بێت کە نەتوانیت چاوەکانت بە باشی بکەیتەوە

 

– لە کاتی وێنەی سێڵفی بە مۆبایلەکەت جوانترین ڕەهەند بدۆزرەوە پاشان وێنەکە بگرە

 

– پەلە مەکە لە گرتنی وێنەکە و لە کاتی گونجاودا بیگرە

– یاری بە ڕەهەندەکان بکە و هەر لە ناوەڕاستدا مەمێنەرەوە

 

– کاتێک وێنەی نزیک دەگریت، دڵنیابە لەوەی هێندە نزیک نەبێت کە ڕوخسارت ناشرین دەربخات

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٥ یاسای دەروونی گەر لێی لانەدەیت ژیانت زۆر گەشاوە دەبێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک یاسایی دەروونییە کە زۆر گرنگە لە ژیانتدا کاری پێبکەیت، بۆ ئەوەی بتوانیت باشتر لەگەڵ دەوروبەر مامەڵەبکەیت و خۆشت بەرەو پێش بەریت:

 

– یاسای ئاوێنەکە

هەموو ئەو کەسانەی لە دەوروبەرتن لە هاوسەر و خزم و هاوڕێ وەک ئاوێنەیەک وان کە دەتوانیت خۆتی تێداببینیتەوە، گەر ئەوان بە باشی مامەڵەت لەگەڵ بکەن هێمای ئەوەیە تۆش باشی لەگەڵیان و پێچەوانەکەشی هەر ڕاستە.

 

– یاسای هێزی هەڵبژاردن

بڕیاری هەڵبژاردنەکانت زۆر شت لە ژیانت دەگۆڕێت، کێ هەڵدەبژێریت بۆ هاوڕێیەتی؟ کێ هەڵدەبژێریت بۆ هاوسەر و هاودەم؟ چۆن هەڵبژاردەنکانت دەگۆڕیت؟ هەموو ئەمانە بڕیارێکی سادەن بەڵام کاریگەری زۆر گەورەیان لەسەر ژیانت هەیە.

 

 

– یاسایی بەخشین

تۆ قەرزاری هیچ کەسێک نیت، بەڵام دەتوانیت بەبێ ئەوەش کاری باشە بۆ خەڵک بکەیت و چاوەڕوانی ئەوەشیان لێنەکەیت کە بۆت بکەنەوە، ئەمەش لە داهاتودا دەتکاتە کەسە باشەکە، بەڵام بەو مانایە نایەت نەزایت وشەی (نەخێر) چییە و بەکاربهێندرێیت.

 

 

– یاسای دەمی ئێستا

زۆر گرنگە لە ئێستادا بژیت، ئەوەیی لە ڕابردوو چۆن بووە و چی ڕوویداوە نەکەیتە کێشە بۆ ئێستا، یان خەمی داهاتوو واتلێنەکات بێهیوا ببیت و لە هەوڵدان بەردەوام نەبیت.

 

– یاسای گەشبینی

ئەو شتە جوانانە پشتگوێ مەخە کە لە دەوروبەرتە، چێژ لەژیان ببینە و گەشبین بە، چالاک و بەرهەمهێن بە لەژیاندا و هەمیشە بە هیوا و گەشبینیەوە بژی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند پرسیارێک کە گرنگە پێش هاوسەرگیری لە خۆشەویستەکەتی بکەیت، بۆ ئەوەی لە ناخەوە بیناسیت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند پرسیارێکە کە   گرنگە پێش هاوسەرگیری لە خۆشەویستەکەتی بکەیت، بۆ ئەوەی لە ناخەوە بیناسیت:

 

– پەیوەندیت لەگەڵ خێزانەکەت چۆنە؟

وەڵامی ئەم پرسیارە ئەوەت بۆ دەردەخات کە ئەو کەسە تاچەند کەسێکی وابەستەیە بە پەیوەندیەوە و بنەمای خێزانی لا گرنگە و کەسێکی بەسۆزە.

 

– زیاتر شانازی بە چیەوە دەکەیت؟

ئەم پرسیارە گرنگیەکەی لەوەدایە بۆت دەردەکەوێت کە لای بەرامبەرەکەت چی گرنگە و ئامانج و مەبەستی لە ژیاندا چییە.

 

– خراپترین یادگاری ژیانت چییە؟

هەموومان بە ئاسانی یادگاریە خۆشەکان باسدەکەین، بەڵام بە دەگمەن یادگاریە خراپەکان باس دەکەین، کاتێک بابەتە ناخۆش و خەفەتاویەکانت بۆ باسدەکات، بە ئاسانی دەتوانیت دەرگای دڵی بکەیتەوە.

 

– گەر بتەوێت یەک شت لە خۆتدا بگۆڕیت ئەو شتە چی دەبێت؟

وەڵامی ئەم پرسیارە ئەوەت بۆ ئاشکرا دەکات کە ئایا بەرامبەرەکەت کەموکورتیەکانی خۆی دەبینێت یاخود نا؟ پاشان دەیەوێت بیانگۆڕێت یان نا؟

 

– گرنگترین ئەو ٥ شتە چییە کە زۆر سوپاسگوزایت کە  لەژیاندا هەتە؟

وەڵامی ئەم پرسیارەش ئەولەویەتی شتەکانت لە ژیانی بەرامبەرەکەت بۆ دەردەخات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان