ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(ڤیدیۆ) شه‌مشه‌مه‌ کوێره‌کان له‌ یه‌ک تایمدا به‌ دوو گۆڵ جامی شای ئیسپانیایان له‌ چنگی به‌رشلۆنه‌ ده‌رهێنا !

خه‌ڵک سپۆرت

ئه‌مشه‌و یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا له‌ یاریگای پینتۆ ڤیامارین له‌نێوان یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ و ڤالێنسیا ئه‌نجامدرا و یانه‌ی ڤالێنسیا نازناوه‌که‌ی چنییه‌وه‌.

له‌کاتێکدا هانده‌رانی تۆپی پێی ئیسپانیا چاوه‌روان بوون یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌دوای مسۆگه‌رکردنی نازناوی خولی ناوخۆی ئیسپانیا دووه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ بچنێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌ستێره‌کانی مێستایا ڕێگرییان کرد.

له‌تایمی یه‌که‌مدا کوڕانی مارسیلینۆ توانیان ئاستێکی ناوازه‌ پێشکه‌ش بکه‌ن و چه‌ندین هێرشی مه‌ترسیداریان کرده‌ سه‌ر گۆڵه‌که‌ی جاسپه‌ر سیلیسینی هۆڵه‌ندی و له‌ خوله‌کی (٢١) گۆڵی یه‌که‌میان له‌ڕێگه‌ی کیڤن گامێرۆی فه‌ره‌نسیه‌وه‌ تۆمار کرد، له‌کاتێکدا مێسی و هاوه‌ڵانی سه‌رقاڵی خۆڕێکخستنه‌وه‌ بوون بۆ تۆمارکردنی گۆڵی یه‌کسانکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌، ڕۆدریگۆ مۆرینۆی هێرشبه‌ری ڤالێنسیا له‌ خوله‌کی (٣٣) گۆڵی دووه‌می تۆمار کرد و ئه‌و تایمه‌ش هه‌ر به‌و ئه‌نجامه‌ کۆتایی هات.

له‌تایمی دووه‌مدا ئه‌ستێره‌کانی بارسا به‌ گڕوتینێکی جیاوازه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ و توانیان کۆنترۆڵی یاریگا بکه‌ن و به‌درێژایی ٤٥ خوله‌ک هێرشیان کرده‌ سه‌ر گۆڵی ڕکابه‌ره‌که‌یان، هێرشه‌کان له‌ خوله‌کی (٧٣) گۆڵێکی لێبه‌رهه‌م هات که‌ به‌ پێیه‌کانی لیۆ مێسی ئه‌فسانه‌ی زیندوو تۆمار کرا، دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه‌ زنجیره‌یه‌ک هێرشی چڕوپڕیان کرده‌ سه‌ر گۆڵی شه‌مشه‌مه‌ کوێره‌کان و ته‌واوی هێرشه‌کان بێ ئه‌نجام بوون، یارییه‌که‌ش هه‌ر به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێک کۆتایی هات، به‌وشێوه‌یه‌ش به‌رشلۆنه‌ “کۆپا دێل رێی” له‌ده‌ستدا و ڤالێنسیا یه‌که‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی چنییه‌وه‌.

جیهانی

ڤاڵدانۆ تەنها یەک یاریزانی ڕیاڵ مەدریدی بەدڵ بووە و چارەسەری شکستەکان ئاشکرا دەکات !

خەڵک سپۆرت

خۆرخی ڤاڵدانۆی ئەستێرەی دێرینی ئەرجەنتین و ڕاهێنەری پێشوی یانەی ڕیاڵ مەدرید جەخت لەوە دەکاتەوە، کە لەڕووبەڕوبونەوەی نێوان یانەی ڕیاڵ مەدرید و پاریس سانت جێرمان یاریزانە هونەریەکانی یانەی شاهانە ئاستیان خراپ بووە.

ڤاڵدانۆ کە لەپێشودا ڕاهێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی شاهانەی مەدرید بووە، لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی ڕاگەیاندووە :” پێموابێت بەرامبەر پاریس سانت جێرمان یاریزانە هونەرییەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەرنەکەوتن و ئەو ئاستەیان نیشان نەدا کە پێشتر پێشکەشیان کردووە، تەنها گاریس بەیل توانی بگاتە ئەوپەڕی تواناکانی و بەتایبەت هازارد و بنزیمە لە ئاستی پێویستدا نەبوون، پێکهاتەکە بەگشتی نەیگەیاندینە ئەو قەناعەتەی کە پێکهاتەیەکی بەهێز و کاریگەرن”.

هەروەها دەڵێت :” پێکهاتەکەی زێدان لە هەندێک ڕووەوە بەهێزە، بەڵام هێشتا پێموایە لە چەند بۆندێکیان کەمە بەتایبەت لە هێڵی ناوەند، دەبوو ئەو هەنگاوە بنێن لەپێناو باشتر دەرکەوتنیان و نیشاندانی ئاستێکی بەهێزتر، کێشەکان بە گواستنەوەی ناوەندسازێک یان دووانی بەهێز کۆتایی دێت”.

لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەی یانەی شاهانە بەرامبەر پاریس سانت جێرمان لە چوارچێوەی ململانێکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ، پێکهاتەکەی زینەدین زێدان بە سێ گۆڵی بێوەڵام بەرامبەر پاریس سانت جێرمان دووچاری شکستێکی قورس هاتن، شارەزایان پێیان وایە پێکهاتەی ئەم وەرزەی مێرەنگی هاوشێوەی سەردەمی ڕابردوو هاوسەنگ نییە و توشی چەندین کۆسپ و ناسۆری تر دەبنەوە، بۆیە بە گرنگ دەزانرێت لە گواستنەوەکانی زستانەدا پێرێز و هاوەڵانی بەهەر نرخێک بێت پۆل پۆگبا و یاریزانێکی تر دابین بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ئەمڕۆ خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا دەست پێدەکەنەوە و ئەم یارییانە ئەنجام دەدرێن (شەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ ململانێی یانەکان لە خولی ناوخۆیی وڵاتانی ئەوروپا دەست پێدەکاتەوە و چەندین یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێن، گرنگترینیان ئەمانەن:

خولی ئینگلیزی (هەفتەی ٦)

لیستەر سیتی – تۆتنهام (٢:٣٠)

مانچستەر سیتی – واتفۆرد (٥:٠٠)

بێرنڵی – نۆریچ سیتی (٥:٠٠)

ئێڤەرتۆن – شیفیڵد یونایتد (٥:٠٠)

نیوکاسڵ – برایتۆن (٧:٣٠)

خولی ئیسپانیا (هەفتەی ٥)

ڤیاڕیاڵ – ڤەلەد وەلید (٢:٠٠)

لیڤانتی – ئیبار (٥:٠٠)

ئەتلەتیکۆ مەدرید – سێلتا ڤیگۆ (٧:٣٠)

گرانادا – بەرشلۆنە (١٠:٠٠)

خولی ئیتاڵیا (هەفتەی ٤)

ئودینێزی – بریشیا (٤:٠٠)

یوڤانتۆس – هیلاس ڤیرۆنا (٧:٠٠)

میلان – ئینتەرمیلان (٩:٤٥)

خولی ئەڵمانیا (هەفتەی ٥)

هێرتا بەرلین – پادێربۆرن (٤:٣٠)

فرایبۆرگ – ئاوگسبۆرگ (٤:٣٠)

بایرن میونشن – کولن (٤:٣٠)

بایەرلیڤەرکوزن – یونایۆن بەرلین (٤:٣٠)

ڤێردەربریمەن – لایپزیگ (٧:٣٠)

خولی فەرەنسا (هەفتەی ٦)

مارسیلیا – مۆنتیپیلێ (٦:٣٠)

میتز – ئەمیان (٩:٠٠)

نیس – دیجۆن (٩:٠٠)

بۆردۆ – ستاد بریست (٩:٠٠)

ستاد ڕیمس – مۆناکۆ (٩:٠٠)

نیم ئۆڵۆمپیکۆ – تولوز  (٩:٠٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

سۆڵشایەر بەردەوامە لە پڕۆژەی بە ئینگلیزی کردنی یونایتد و داوای دوو گەوهەری تری کردووە !

خەڵک سپۆرت

ئۆلی گۆنار سۆڵشایەری نەرویجی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، داوای دوو یاریزانی بەهرەمەندی لە ئیدارەی یانەکەی کردووە و لەئێستادا ئامادەکاریەکان بۆ ئەو دوو بۆندە دەستیان پێکردووە.

تۆڕی “ئی ئێس پی ئێن” ئاشکرای کردووە، لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩دا ئیدارەی شەیتانە سورەکان نەیانتوانیوە تەواوی داواکاریەکانی سۆڵشایەر جێبەجێ بکەن، بۆیە ڕاهێنەری ناوبراو دووبارە داوای لە نوێنەرانی یونایتد کردووە کار لەسەر گواستنەوەی دوو بەهرەمەندی تر بکەن کە هەریەکەیان لە یانەیەکی گەورە یاریی دەکات.

بەپێی سەرچاوەکە، سۆڵشایەر پڕۆژەی بە ئینگلیزی کردنی یونایتد پەیڕەو دەکات و یەکەم داواکاری بریتیە لە جەیمس مادیسۆنی ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی لیستەر سیتی و دووەم داواکراویشی بریتیە لە جادۆن سانچیۆی بەهرەمەندی ناوداری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، چاوەروانیش دەکرێت هەردوو گواستنەوەکە زیاتر لە بڕی ١٥٠ ملیۆن یورۆیان تێبچێت و هەوڵەکانی ئید ودوارد و هاوەڵانی لە گواستنەوەکانی زستانە و هاوینەی ٢٠٢٠ بەردەوام بێت، بەلایەنی کەمەوە لەهەر میریکاتۆیەک و یەکێک لەو یاریزانانە دابین دەکەن.

یونایتد لە گواستنەوەکانی هاوینەی ڕابردوودا دەستبەردارەی هەریەک لە ڕۆمێلۆ لوکاکۆی بەلجیکی و ئەلێکسیز سانچێزی چیللی و ئەندێر هێرێرای ئیسپانی بوون بۆ یانەکانی ئینتەرمیلان و پاریس سانت جێرمان، بەڵام لەپێگەی یاریزانە فرۆشراوەکاندا هیچ یاریزانێکی گەورە و کاریگەریان دابین نەکرد، شارەزایان پێیان وایە لەم وەرزەدا بەهۆی لاوازی هێڵی ناوەند و هێرشبەرەوە دووچاری ئاستەنگی دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان