ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

تەقینەوەی دوو بۆمب لە داقوق ژمارەیەك برینداری لێكەوتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

كەمێك پێش ئێستا لەكاتی چوونی هاووڵاتیان و هێزە ئەمنییەكان بۆ كوژاندنەوەی ئاگری دەغڵ و دانەكانیان لە سنوری داقوق بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێندراو شەش كەس بریندار بوون.

ئیدریس حاجی عادل جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەماڵپەڕی فەڕمی حزبەكەی ڕاگەیاند، ئەمشەو لەنێوان شارۆچكەی داقوق و گوندی عەرەب كۆیی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ئاگر لە دەغڵ و دانی جوتیارانی ناوچەكە بەردراوە.

ئیدریس حاجی عادل وتیشی، لەكاتی هێنانەوەی بەرهەمی دەغڵ و دانەكانیان بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری جوتیارانی ناوچەكە تەقیوەتەوە و دوو كەس بەو هۆیەوە برینداربووە.

جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی ڕوونیشیكردەوە، هاوكات تیمەكانی ئاگركوژێنەوە و پۆلیسی داقوق لەكاتێكدا ویستویانە بچن بە هانای جوتیارەكانەوە و ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن، بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلەكانیاندا تەقیوەتەوە و چوار پۆلیس برینداربوون.

ئیدریس حاجی عادل ئاشكراشیكرد، ئەو دەغڵ و دانانەی سوتاون، لە زەوی توركمانەكانی ناوچەكەن.

کوردستان

شەنگال.. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كاتژمێر 9:30 خولەكی‌ ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەجۆری ئۆپڵ لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

تەقینەوەكە كیلۆمەترێك لە مەزارگەی شێخ شەرەفەدین دوورە و تا ئێستا زیانەكانی ئەو تەقینەوەیە ئاشكرا نەكراوە.

پاش ڕووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە ناوچەكە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی.. مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ هەڵوێست ڕادەگەیەنن

خەڵك – بەشی هەواڵ

مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایدەگەیەنن، سبەینێ‌ دووشەممە ڕێكەوتی 21/9/2020 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا، ئەنجومەنی فشار، مامۆستایانی ناڕازی، مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان، بەیەكەوە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی هاوبەش ڕادەگەیەنن.

مامۆستا دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنی فشار بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەینێ‌ لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕاگەیەنراوێكدا بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەنەوە لە هەمان كاتدا چەند داواكارییەك دەخەنەڕوو.

مامۆستا دڵشاد بابانی وتیشی، لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوسەری جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم كۆچی دوایی كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

كەمێك پێش ئێستا پرشنگ ڕەشید عەبدولكەریم خێزانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان