ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەمریكا لە ئیتاڵیاوە ئامادەكاريی بۆ جەنگ دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سوپای ئەمریكا فڕۆكەی جەنگیی نەوەی پێنجەم (ئێف – 35 ئەی) لە یەكێك لە بنكە سەربازییەكانی لە ئیتاڵیا جێگیردەكات.

بنكەی ئاسمانیی هیلی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ژمارەیەك فڕۆكەی جەنگی نەوەی پێنجەمی (ئێف – 35 ئەی) كە پێشكەوتووترین فڕۆكەیە لە بنكەی “ئەفیانۆ”ی ئەمریكا لە ئیتاڵیا جێگیركراون.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئامانجی ئەو هەنگاوەی ئەمریكا ئاشكراكراوە و ئاماژە بەوەكراوە، بڵاوەپێكردنی فڕۆكە جەنگییەكان لە چوارچێوەی جوڵەپێكردنی هێزەكانی ئەمریكایە لە كیشوەرەكە بە هەماهەنگیی وڵاتانی ئەوروپا، كە ئەمەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی دوژمنكارانە و دووپاتكردنەوەی پاراستنی كیشوەری ئەوروپایە بە هەماهەنگیی ئەمریكا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، لەدوای ساڵی 2017ەوە ئەمە جاری دووەمە كە واشنتۆن پێشكەوتووترین فڕۆكەی جەنگیی خۆی لە ئەوروپا جێگیردەكات، بەوپێیەی پێشتر ئەو فڕۆكانەی لە بنكەیەكی سەربازیی بەریتانیاش دانابوو.

جیهان

یاری (PUBG ) لە وڵاتێكی تر قەدەغە دەكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ
كۆمەڵێك لە پیاوانی ئاینی لە ئیندۆنیسیا، فەتوایەك لە دژی یاریی بەناوبانگیPUBG دەردەكەن، بەو پێیەی توندوتیژی تێدایە و لەگەڵ ئاینی ئیسلامدا یەكانگیر نییە و دەكرێت ئالودەبونێكی مەترسیدار لەنێوان گەمەكارەكاندا دروستبكات.

ئەنجومەنی زانایانی ئاینی لە ناوچەی (ئەچە) لە دوورگەی سۆمەترە، رایانگەیاندووە”ئەو فەتوایە تەئكید لەسەر قەدەغەكردنی PUBG و یارییە هاوشێوەكانی دەكات، بەو پێیەی دەبنە مایەی هاندان بۆ توندوتیژی و گۆڕینی هەڵسوكەوتی كەسەكان”.

ئەنجومەنەكە، بەدووری نازانێت ئەو فەتوایە دەستكاریی بكرێت، تا یارییەكانی تریش بگرێتەوە، بەو پێیەی فەیسەڵ عەلی، ئەندامی ئەنجومەنەكە ڕایگەیاندبوو، منداڵانی ناوچەكەی ئالودەن لەسەر یارییەكە، و پەرچەكردارییان توندوتیژ بووە لەكاتی هەوڵی رێگرتن لە بەردەوامبوونیان لەسەر یارییەكە.

فەتواكەى ئیندۆنیسیا بۆ قەدەغەكردنی ئەو یارییە، دوا ئەوە بوو كە هەریەك لە عیراق و نیپاڵ و ویلایەتێكی هیندی PUBG یان قەدەغەكرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

وادەی دەستپێكردنی شەڕی ئەمریكا و ئێران ئاشكراكرا

 

خەڵك –بەشی هەواڵ

گۆڤاری ناشناڵ ئێنترست لە ڕاپۆرتێكدا كاتی دەستپێكردنی شەڕی ئەمریكا و ئێرانی ئاشكراكرد.

گۆڤارەكە لە زاری جێم كران توێژەر لە پەیمانگەی بیكر بۆ سیاسەتی گشتییەوە بڵاویكردەوە، ئێران و ئەمریكا لە هاوینی ئەمساڵدا بەرەو شەڕ دەڕۆن دوای كشانەوەی ئەمریكا لە ڕێككەوتنی ناوەكی و توندكردنەوەی گەمارۆكانی سەر ئێران.

ئاماژە بە هەوڵەكانی ئێرانیش بۆ گەڕانەوە بۆ سەردەمی پێش ڕێككەوتنی ناوەكی كراوە و دەشپرسێت ئایا واشنتن ئامادەیە بۆ داگیركردنی ئێران و چەكداماڵینی و بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ 750 هەزار هێزی لەشكری و پاسدار؟

باس لەوەشدەكات، شەڕی عیراق كە زۆرتر لە دوو ترلیۆن دۆلاری تێچوو سووكتردەبێت لە شەڕی ئێران، چونكە شەڕكردن لەگەڵ ئێران گەورەتر و خەیاڵی دەبێت، دەشبێت بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز و وەستانی هەناردەی چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.

توێژەرەكە، دەشڵێت “تاكو ئێستا كات ماوە بۆ خۆ لادان لە شەڕ، پێویستدەكات لەسەر سەركردەكانی ئێران و ئەمریكا لە شەڕ دووربكەونەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

“گاردیان” نهێنییەكانی ژیانی مورسی لەنێو زیندانەكانی میسردا بڵاودەكاتەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ چوار شەممە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانیایی نهێنییەكانی ژیانی محەمەد مورسی سەرۆكی پێشووی میسری لەنێو زینداندا بڵاوكردەوە.

ڕۆژنامەكە بڵاویكردەوە، كۆچكردنەكەی مورسی چاوەڕوانكراو بووە و لەسەر شێوازی یەك لە پەڕلەمانتارەكانی بەریتانیا بە ناوی سیر بلونت بووە.

ئاشكراشیكردووە لە نێو زینداندا ئەشكەنجەی مورسی دراوە و پێویستی بە یارمەتی پزیشكی بەپەلە هەبووە بۆ نەخۆشییەكانی شەكرە و جگەر و بەهۆی نەخۆشی شەكرەكەوە لەهۆش خۆی چووە لە نێو زینداندا.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە، مورسی لە زیندانی تاكەكەسیدا بووە بۆ ماوەی 23 كاتژمێر لە ڕۆژێكدا و ڕێگەی نەدراوە بخوێنێتەوە و سەیری تەلەفزیۆن بكات، ڕێی نەدراوە چاوی بەخێزانەكەی بكەوێت جگە لە سێ جار لە ماوەی شەش ساڵ زیندانیكردنیدا.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی ئێندیپێندنت-ی بەریتانیاییش مورسی لەكاتی لەهۆشخۆچوونیدا لەنێو دادگەدا 20 خولەك لەسەر زەوی كەوتووە و پۆلیس فریاگوزاری پێویستی بۆ دابیننەكردووە.

نەتەوە یەكگرتووەكان داوای لێكۆڵینەوەی كردووە لە كۆچی دوایی مورسی بەشێوەیەكی شەفاف كە پرسیاری زۆری لەسەر دروستبووە.

مورسی ڕۆڵی گەورەی گێڕا لە بێهیواكردنی میسرییەكاندا، چونكە نەهامەتییەكانی ئەو هاوشێوەی دەیان هەزار زیندانی دیكەی سیاسین لەو وڵاتە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان