ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

مالكی: ڕێگا نادەین لە عیراقەوە دژایەتی ئێران بكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیەنێت، ڕێگا نادەین عیراق ببێتە شوێنی ململانێكان و بۆ دژایەتی كۆماری ئیسلامی ئێران بەكار بهێنرێت.

نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ هێزەكانی ڕێكخراوی بەدر كۆبووەوە و ڕایگەیاند، ئەوان دژی گەمارۆدانی ئێرانن، چونكە پێیان وایە گەمارۆكان كاریگەرییان لەسەر گەل دەبێت نەك حكومەت.

وتیشی، “بەهیچ شێوەیەك ڕێگە نادەین عیراق بكرێتە شوێنی ململانێ و ڕێگە نادەین خاكی عیراق بۆ دژایەتی كردنی وڵاتانی دراوسێ بەكار بهێنرێت”.

مالكی پێی وایە، كە “ئێران شەڕی ناوێ، بەڵام مافی خۆیەتی بەرگری لە دەستكەوتەكانی بكات”.

عێراق

لە حەمرین حەشارگە و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی داعش دۆزرایەوە

خەڵك- بەیش هەواڵ
فەرماندەیی پڕۆسەكانی دیالەی حەشدی شەعبی ئاشكرای دەكات، كە لە نزیك دەریاچەی حەمرین حەشارگەیەك و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی داعش دۆزراوەتەوە.

تالب موسەوی، فەرماندەی پڕۆسەكانی دیالەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزەكانی سەر بە فەرماندەیی پڕۆسەكانی دیالە دەستیان كردووە بە پڕۆسەی كێوماڵكردن و پشكنین لە 6 ناوچەی باكوری ڕۆژهەڵاتی دەریاچەی حەمرین بە هاوبەشی فەوجی بەرگری و هەواڵگری لیوای 24 و هێزی دەریایی و كەتیبەی دووی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دژە تانك.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە پڕۆسەكە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ئەنجام دراوە و تێیدا حەشارگەیەكی گەورەی چەكدارانی داعش دۆزراوتەوە، كە چەندین پێداویستی لۆجستی و سەربازی تێدا بووە.

ئاشكراشی كردووە، كە هێزەكانیان توانیویانە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی تێكشكاو بدۆزنەوە، كە لەژێر زەوی شاردرابووەوە لەناوچەیەك، كە تا ئێستا هێزە ئەمنییەكان نەچووبوونە ئەو شوێنە و ئەمەش وای لە دوژمن كردبوو ئەو ناوچەیە بقۆزێتەوە بۆ كردەوەكانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق دروستكردنی هێزی تایبەتی بۆ پاراستنی كەشتیوانی لە كەنداو ڕەتدەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی دەرەوەی عيراق ڕایدەگەیەنێت، دروستكردنی هەر هێزێك بۆ پاراستنی كەشتیوانی لە كەنداودا بارگرژی نێوان تاران و واشنتن زیاتر دەكات و دەشڵێت: “بەشداری ئەو هاوپەیمانییە ناكات”.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، عیراق بێلایەنی خۆی لە ئاست ئەو پەرەسەندنە دووپات دەكاتەوە و هەڵوێستی بێلایەنانەی دەبێت و پێوایە دروستكردنی هەر هێزێك بۆ پاراستنی كەشتیوانی لە كەنداودا بارگرژی نێوان تاران و واشنتن زیاتر دەكات.

ڕاشیگەیاندووە، بەشداری كردنی ئیسڕائیلیش لە پاراستنی ئاسایشی كەشتیوانی كەنداو دۆخەكە زیاتر ئاڵۆز دەكات و ڕەتی دەكەینەوە، چونكە عیراق دەیەوێت لە ڕێی گفتوگۆی هێمنانەوە گرژییەكان لە ناوچەكەدا كەمبكرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەربازانی ئەڵمانیا ساڵێكی تریش لە عیراق دەمێننەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

حكومەتی ئەڵمانیا بڕیاریدا ماوەی ساڵێكی تریش سەربازانی وڵاتەكەی لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عیراقدا بمێننەوە.

لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەڵمانیادا، ماوەی مانەوەی سەربازانی ئەڵمانیا تا 31ی تشرینی یەكەمی 2020 درێژكرایەوە و لەبڕیارەكەدا 100 سەرباز لە چاو ژمارەی ساڵی پاردا كەمكراوەتەوە و ژمارەیان گەیەنراوەتە 700 سەرباز.

جێی ئاماژەیە، سەربازە ئەڵمانییەكان لە كەمپەكاندا مەشق بە سوپای عیراق و پێشمەرگە دەكەن لەچوارچێوەی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان