هەپەگە؛ ٥ سەربازی سوپای توركیا كوژران


هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت، لە چالاكی گەریلاكانی ئازادی كوردستاندا لە گردی هەكاری ٥ سەربازی سوپای توركیا كوژران و ٤ كامێرای حەرار و ٤ سەنگەر و چەكێكی ئەی٤ و چەكێكی بی٧ و چەكێكی بۆمب هاوێژ لەناوبران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگەدا بڵاویكردەوە، كە گەریلاكانی ئازادی كوردستان كە لەسەر هێڵی گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیموكراتیك خەبات دەكەن و سەرلەنوێ خۆیان بنیاتناوەتەوە، لەگەڵ ئەوەی دۆخێكی سەختی زستان هەیە و بێدەرفەتی هەیە، لە تێكۆشانی مسۆگەركردنی ئازادی گەلەكەماندا بە فیداكاری شەڕ دەكەن و گورزی گەورە لە داگیركەران دەدەن.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئەنجامی چالاكی هێزەكانیاندا ٥ سەربازی سوپای توركیا كوژران و ٤ كامێرای حەراری و ٤ سەنگەر و چەكێكی ئەی٤ و چەكێكی بی٧ و چەكێكی بۆمبهاوێژ لەناوبران و هاوكات سوپای توركیا سەنگەرەكانی بەرخۆدانی گەریلای جارێكی دیكە بەبۆمبی قەدەغەكراو، ٢جار بە فڕۆكەی جەنگی و دەیان جار بە ئۆبۆس و تانك و چەكی قورس بۆردومان كرد.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە :

زانیاری فراوان لەبارەی چالاكیەكان بەم شێوەیەیە:
” لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛
٤ی شوبات كاتژمێر ١٢:٣٠ لە نزیك گوندی سیدای ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی سیستمێكی كامێرای حەراری لە دەوروبەری سەنگەرەكانی بەرخۆدانی گەریلا لەلایەن تیمەكانمانەوە بە رێبازی سویقاست لەناوبرا.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابوردا؛

٢ی شوبات لە گردی هەكاری بە چالاكی گەریلا كۆردینەیی لە ٦ لاوە لەداگیركەراندرا. بە سێ قۆناغ، تەلی دڕكاوی و پرۆژەكتۆری داگیركەران و سەنگەرەكانیان تێپەڕاند و هەڵیانكوتایە سەر داگیركەران. كاتژمێر ٠٧:١٠ ٣ داگیركەران لە دەورەبەری سەنگەرەكان بە بۆمبی دەستی و چەكی سووك سزادران. هێزەكانمان بە رۆحی هێرشی بەرز و وەك هەورە تریشقە هەڵیانكوتایە سەر سەنگەری داگیركەران و دوو داگیركەر سزادران. تیمەكانی گەریلامان بە شێوەیەكی كۆردینەیی، لەگەڵ بارودۆخی سەختی زستان و دەرفەتی كەم سەنگەرەكان چەندین مەتر لە بەرزاییدابوون، بە رۆحی فیدایی چالاكی هێرشەكەیان ئەنجامدا و گورزی گەورەیان لە داگیركەراندا. لە ئەنجامی ئەم چالاكیە كۆردینەییەدا ٥ داگیركەر سزادران، ٣ سیستمی كامێرای حەراری، ٤ سەنگەر، چەكێكی ئێم٤، چەكێكی بی٧ و چەكێكی بۆمبهاوێژ لەناوبران.

هێرشی سوپای داگیركەری تورك بە چەكی كیمیایی و بۆمبی قەدەغەكراو؛

٤ی شوبات كاتژمێر ١٤:٤٠ لە دەوروبەری گۆڕەپانی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی، سەنگەرەكانی بەرخۆدانی گەریلا بە چەكی قەدەغەكراو بۆردومانكران.

هێرشی سوپای داگیركەری تورك؛

٢ی شوبات گۆڕەپانی بەرخحدانی گردی هەكاری دوو جار بە فڕۆكەی جەنگی بۆردومانكران.

٢ و ٣ی شوبات لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی هەكاری و لە دەوروبەری گۆڕەپانی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی سەنگەرەكانی بەرخۆدانی گەریلا بە دەیان جار بە ئۆبۆس، تانك و چەكی قورس تۆپبارانكران.”

پارێزگاری بانکی ناوەندی: پاكێجی دووه‌م بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆلار راده‌گه‌یه‌نن
پێشت پارێزگاری بانکی ناوەندی: پاكێجی دووه‌م بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆلار راده‌گه‌یه‌نن
وەزیری دارایی: بۆ بە دامەزراوەیی كردنی ژێرخانی فەرمانگەكان هەنگاوی باشمان ناوە
دواتر وەزیری دارایی: بۆ بە دامەزراوەیی كردنی ژێرخانی فەرمانگەكان هەنگاوی باشمان ناوە
پەیوەندیدار