ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ژن و كچێك بەهۆی ئاگرەوە سووتان


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشكرای دەكات، لە دوێنێوە ژن و كچێك بەهۆی ئاگرەوە سووتاون و بەهۆی سەختی برینەكانیانەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، كاتژمێر 3:30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژنێك بەناوی (س . ع . م) لەدایكبووی ساڵی 1986، پیشەی مامۆستا، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی ڕاپەڕین بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، كە لە حەمام بە ئاگر سوتاوە و تائێستاش هۆكارەكەی نادیارە.

ڕاشیگەیاندووە، بە گوێرەی ڕاپۆرتی پزیشكی ڕێژەی سووتاویەكەی 80%یە و بە هۆی سەختی برینەكەشی بەڕێكرا بۆ سلێمانی، كە دایكی سێ منداڵە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیسی ڕاپەڕین، “كاتژمێر 4:30 خولەكی ئێوارەی دوێنی كچێك بەناوی (ب . م . ر) لەدایكبووی ساڵی 2002 پیشەی كچی ماڵ، دانیشتووی گوندی (گرتك) سەر بە ناحیەی سەنگەسەر بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، كە بەوتەی خۆی لەكاتی ئامادەكردنی خواردن بەهۆی گڕگرتنی بوتڵی غاز سووتاوە، بەڵام سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەكەی گیانی لەدەستدا”.

جەختیشی كردۆتەوە، لەسەر سكاڵای كەسوكاری ژنەكە، دادوەر بڕیاریدا بە ڕاگیركردنی هاوسەری (س . ع . م)، پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ هەردوو ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

کوردستان

میترۆ: لە شەش مانگی ڕابردوودا 98 پێشێلكاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووس و دەزگای ڕاگەیاندن تۆماركراوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەنتەری میترۆ ئامارەكانی شەش مانگی پێشێلكاری بەرامبەر ئازادیی ڕۆژنامەنووسی لەهەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

سەنتەری میترۆ لە ئامارەكەیدا ڕوونیكردووەتەوە: لە شەش مانگی ڕابردوودا لە 1ی كانوونی دووەم بۆ 30 حوزەیرانی 2020 سەنتەری میترۆ (98) جۆری پێشێلكاری بەرامبەر (72) ڕۆژنامەنووس و دەزگای ڕاگەیاندن تۆمار كردووە، لە ناویاندا (5) ڕۆژنامەنوسی ژن بوون. بەم شێوەیە:

(53) حاڵەتی ڕێگری لە ڕووماڵكردن

(5) حاڵەتی هەڕەشە

(7) حاڵەتی دەستبەسەركردن لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسای ڕۆژنامەگەری

(8) هێرش و لێدان

(9) حاڵەتی دەستبەسەركردن بە بێ فەرمانی دادگا

(11) حاڵەتی دەستبەسەركردنی شكاندنی كەلوپەلی ڕۆژنامەنووسان

(3) هێرشی ئەلكترۆنی

(2) كەیسی هەراسانكردنی كچان و ژنانی لەناو دەزگاكانی میدیا

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی كۆرۆنای تێپەڕاند


خەڵك – بەشی هەواڵ

د.یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نووسیویەتی:”خۆشبەختانە دوای 14 ڕۆژ كەرەنتینە و وەرگرتنی چارەسەر و جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان، كەمێك پێش ئێستا ئەنجامی پشكنینەكەم نێگەتیڤ بوو، واتە كۆرۆنام تێپەڕاند”.

ئاماژەی بەوەشداوە:” زۆرینەی حاڵەتەكانی كۆرۆنا بێ نیشانەن یا نیشانەی مام ناوەندیان هەیە وەك من، هەروەها ئەو زۆرینەیەی وەك منن تەنها بە وەرگرتنی چارەسەری زۆر سادە، ئیسراحەتكردن، خۆ كەرەنتینەكردن، خواردنی میوە و خواردنەوەی ئاو و دووركەوتنەوە لە دڵەڕاوكێ و جێبەجێكردنی ڕێنمایی پزیشكان سەردەكەون بەسەر كۆرۆنادا وەك بەندە”.

 

دەقی نووسینەكەی د.یاد نەقشبەندی:

سوپاس بۆخوا و سوپاس بۆهەمووان كۆرۆنام تێپەڕاند

هاووڵاتیانی خۆشەویست پاش 14 ڕۆژ كەرەنتینە و وەرگرتنی چارەسەر و جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان، كەمێك پێش ئێستا ئەنجامی پشكنینەكەم نێگەتیڤ بوو، واتە كۆرۆنام تێپەڕاند، پێم خۆشە لێرەوە سوپاسی هەموو ئەو كەس و لایەنە سیاسی و حزبی و حكومیانە بكەم بۆ هەواڵ پرسینتان گەورەتان كڕدم و گەرموگوڕترتان كردم لەخزمەتكردن.

لەم چەند خاڵەدا پەیامێك بدەم بە هاووڵاتیان وەك چاك بووەوەیەكی كۆرۆنا :

١. زۆرینەی حاڵەتەكانی كۆرۆنا بێ نیشانەن یا نیشانەی مام ناوەندیان هەیە وەك من.

۲. ئەو زۆڕینەیەی وەك منن تەنها بە وەرگڕتنی چارەسەری زۆر سادە، ئیسڕاحەتكردن، خۆ كەرەنتینەكردن، خواردنی میوە و خواردنەوەی ئاو، وە دووركەوتنەوە لە دڵەڕاوكێ و جێبەجێكردنی ڕێنمايی پزیشكان سەردەكەون بەسەر كۆرۆنادا وەك بەندە.

لە كۆتای هیوام لەشساغی و تەندوستیەكی باشە بۆ هەموو لایەك، وە هیوای زوو چاك بوونەوە بۆ هەموان دەخوازم تەنها پابەندی ڕێنمایيە تەندوستیيەكان بین بەكەمتین زیان كۆرۆنا تێدەپەڕێنین.

د.یاد نەقشبەندی
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندوستی سلێمانی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

چوارتا.. بەهۆی تەقینەوەی گوللە تۆپێك هاووڵاتییەك گیانی لەدەستدا


خەڵك – بەشی هەواڵ

لە شارەدێی چوارتای سەر بە پارێزگای سلێمانی گوللە تۆپێك بە هاووڵاتییەكدا تەقییەوە و دەستبەجێ‌ گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیای خەڵك)، هاووڵاتییەكە ناوی (ع.ع. بارەیی)یە و پیاوێكی گەنجە و دەستكاری گوللە تۆپەكەی كردووە و پێیدا تەقیوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان