ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەرهەم ساڵح سەردانی توركیا و سعودیە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمان ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی چەند كاتژمێری داهاتوو، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق سەردانی توركیا و سعودیە دەكات، ئەم گەشتەش دوای كەمتر لە دوو ڕۆژە لە سەردانەكەی بەرهەم ساڵ بۆ عەممان و بەشداریی لە لوتكەی سێ‌ قۆڵی لەگەڵ پادشای ئەردەن و سەرۆكی دەسەڵاتی فەلەستینی.

رێبوار كەریم، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی (الصباح) ڕایگەیاندبوو”سەردانەكانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران بۆ كوێت و بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار بۆ ئەردەن، بۆ تاوتوێكردنی ئەو رووداوانەن كە لە ناوچەكەدا هەن و پەیوەندییان بە تەنگژەكانی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئێرانەوە هەیە”.

بە وتەی ڕێبوار كەریم”سەرۆك كۆمار سەردانی هەریەك لە توركیا و سعودیە دەكات لەماوەی چەند كاتژمێری داهاتوو”، ئەم سەردانانەش بە بۆچوونی ئەو”پەیوەندییان بە رەوشی عیراق و چۆنیەتی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكەوە هەیە”.

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق پێشتر سەردانی ئەردەنی كرد و لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەمی پادشای ئەردەن و مەحمود عەباس سەرۆكی دەسەڵاتی فەلەستینی كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەكەشدا دوایین پەرەسەندنی ئیقلیمی و هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان هەر سێ‌ وڵاتدا لە بوارە جیاجیاكاندا تاوتوێ‌ كران.

عێراق

وردبینی لە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمدا دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عیراق بە فەڕمی داوای‌ لە دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی عیراق كرد، وردبینی لە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەستپێبكات.

میدیا عیراقییەكان نووسراوێكیان بڵاویانكردووەتەوە تیایدا، حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی‌ نوێنەران داوای لە دیوانی چاودێری دارایی عیراق كردووە، بە زووترین كات وردبینی لە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەستپێبكات.

نووسراوە كە ڕۆژی 16ی‌ ئەیلولی‌ 2019 ئاڕاستەی‌ سەرۆكی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی عیراق كراوە تیایدا ئاماژە بەوەدراوە، بەوپێیەی‌ لە بودجەی گشتی عیراقدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت، پێویستە لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی عیراقەوە وردبینی‌ ژمارەی‌ فەرمانبەرانی هەرێم بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“سێ‌ ملیۆن ئێرانی بەشداریی زیارەتی چلەی ئیمام حسێن دەكەن”

خەڵك- بەشی هەواڵ

نوێنەری ڕابەری باڵای ئێرانی بۆ كاروباری حەج و زیارەت ڕایدەگەیەنێت، لانی كەم سێ‌ ملیۆن ئێرانی خۆی بۆ بەشداریی لە مەراسیمی زیارەتی چلەی ئیمام حسێن لە كەربەلا ئامادەكردووە.

ئاژانسی (فارس)ی ئێرانی لە زاری عەبدولفەتاح نەواب، نوێنەری ڕابەری باڵای ئێرانی بۆ كاروباری حەج و زیارەت بڵاویكردەوە”لە میانی كۆبوونەوەی لیژنەی كلتوری و ڕێنماییەكانی سەر بە لیژنەی چلەی ئیمام حسێن، ڕاوبۆچوونی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی، تەئكید لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە گەلی عیراقی كردووەتەوە، بەو پێیەی خزمەتكاریی ئیمام حسێنن (د.خ)”.

بە وتەی نەواب”گەلی عیراق كە عاشقی پێشكەشكردنی خزمەتە بە زیارەتكارانی ئیمام حسێن درودی خودای لێبێت، بەڵام زۆر هەستیارن، بۆیە لەبەر ئەوەی ئێمە دوژمنان چاویان تێبڕیوین و دەیانەوێت نێوانی ئێران و عیراق تێكبدەن، پێویستە بایەخ بە پێگەی گەلی عیراق بدرێت”.

نوێنەری ڕابەری باڵای ئێرانی بۆ كاروباری حەج و زیارەت دەڵێت”میوانداریكردنی سێ‌ ملیۆن زیارەتكار كارێكی مەزنە، بۆیە پێویستە ڕێز لە مەرجەعەكانی عیراق و بە تایبەت ئایەتوڵڵا سیستانی بگیرێت و ڕەچاوی ڕێنماییەكانی سەماحەتی بكرێت لە بەرنامەی زیارەتی چلەی ئیمام حسێن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەوێنە، 40 تەرمی نەناسراو لە كەربەلا ژێرخاكدەنرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی عيراقى،  ئاماژە بە ژێرخاكنانی 40 تەرمی نەناسراو دەكات لە كەربەلا و ڕایدەگەیەنێت، ئەو تەرمانە پێشتر لە فەرمانگەی پزیشكی دادوەریی بەغدا بوون.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ماڵپەڕی (سۆمەریە نیوز)ی ڕاگەیاندووە”40 تەرمی نەناسراو لە گۆڕستانی (وادی السلام) لە كەربەلا ژێرخاكنران”.

بە وتەی سەرچاوەكە”ئەو تەرمانە پێشتر لە فەرمانگەی پزیشكی دادوەریی بەغدا بوون و بەپێی فەرمانی دادوەریی ژێرخانران”.

لە دوای ساڵی 2003 بەهۆی تێكچوونی ڕەوشی ئەمنی و ناكۆكی تایەفەگەریی و هێرش و پەلاماری گروپە توندڕەوەكان، كوشتن و بڕین و بێسەروشوێنكردن لە ناوچە جیاجیاكانی عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو ڕوویان لە زیادبوون كرد، لەم ماوەیەی دواییشدا ڕێكخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی، عیراقی بە وڵاتی زۆرترین بێسەروشوێنكراوان لە جیهاندا لەقەڵەمدا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان