دابەشكردنی نەوتی سپی دەگاتە ناو شار



لیژنەی سووتەمەنی قائیمقامیەتی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی دەكرێت و هاووڵاتیانی لای پێنج بریكار نەوت وەردەگرن و ناویان بڵاوكراوەتەوە.

لیژنەی سووتەمەنی قائیمقامیەتی هەڵەبجە بڵاویكردەوە، سبەی دوو شەممە 6ی2ی2023 دەست بەدابەشكردنی نەوتی سپی دەكرێت، نەوت دەدرێتە ئەو هاووڵاتیانەی ناوی بریكارەكانیان هاتووە.

وەك لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، بریكارەكان بریتین لە (ساڵح حمە وەلی 3279 و عەلی عبداللە محەمەد 3284 و كەژاڵ عابد فەتاح 3285 و ئەمین محەمەد ئەحمەد 3296 و سەرتیاز محەمەد ئەحمەد3296 ).

لیژنەی سووتەمەنی هەڵەبجە جەختیشی كردۆتەوە، ئەو هاووڵاتیانەی ناوی بریكارەكانیان بڵاو نەكراوەتەوە، بەهیج جۆرێك سەردانی قائیمقامیەت نەكەن.

سوودە تەندروستییەكانی گوڵەمێخەك
پێشت سوودە تەندروستییەكانی گوڵەمێخەك
كەشناسێك زانیاری لەسەر شەپۆلی بەفر و باران بارین بڵاودەكاتەوە
دواتر كەشناسێك زانیاری لەسەر شەپۆلی بەفر و باران بارین بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار