ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەشێكی كۆبانێ‌ دەكرێتە مۆزەخانە

خەڵك – بەشی هەواڵ

خۆبەڕێوەبەریی كانتۆنی كۆبانێ بڕیاری دا بەشێكی رۆژهەڵاتی شارەكە بكرێتە مۆزەخانە، ئەو ناوچەیەی كە كراوەتە مۆزەخانە هەمان ئەو ناوچەیەیە كە قورسترین شەڕی تێدا كراوە و سەدان شەڕڤانی هەموو بەشەكانی كوردستان تیایدا گیانیان بەختكردووە.

 

بە پێی هەواڵی ئاژانسی فورات نیوز، ژمارەیەكی زۆری هونەرمەندان و نووسەرانی هەر چوار پارچەی كوردستان و ئەورووپا داوایان كردووە بە دروستكردنی پەیكەری شەهیدان و چەندین بەرهەمی هونەری بەشداری بكەن لە پێشخستنی مۆزەخانەكە بە شێوەیەك كە گوزارشت لە بەرخۆدانی كۆبانێ بكات.

 

محەمەد خەلیل ئەلاسۆ یەكێكە لەو كەسانەی كە بە درێژایی شەڕی كۆبانێ بەرخۆدانی كردووە و كچێكی بە ناوی هەولێر لە بەرخۆدانی كۆبانێدا شەهید بووە. ناوبراو دەربارەی ئەم مۆزەخانەیە دەڵێت: ئامانجمان لەم مۆزەخانەیە ئەوەیە كە نەوەكانی دوای خۆمان ئەم بەرخۆدانەیان لەبیر نەچێت كە چەندە قوربانی تێدا دراوە. دەمانەوێت ئێرە ببێتە شاهید لەسەر بەرخۆدانی گەلەكەمان.

 

هۆكاری هەڵبژاردنی ئەم شوێنەش ئەوەیە كە زۆرینەی شەڕ و بەرخۆدانەكە لێرە ڕوویداوە.

 

دەربارەی خزمەتكردن و باشتركردنی ئەم مۆزەخانەیە، محەمەد خلیل وتی، ئەم شوێنە ڕێكوپێك دەكەین و سیاجی بۆ دەكەین و ڕێكی دەخەین، شەهیدانمان لێرە خوێنیان ڕشتووە، ئێمە خاوەندارەتییان لێ دەكەین و پەیكەریان بۆ دروست دەكەین.

 

وتیشی، هەموو جیهان بانگ دەكەین بۆ ئەم شوێنە تا شەهیدانمان لە بیر نەكرێن كچ و كوڕێكی زۆرمان لێرە شەهیدبووە ئێمەش لەسەر ڕێبازی ئەوان بەردەوام دەبین.

چەكدارانی داعش لە 15ی ئەیلوولی 2014 هێرشیان كردە سەر شاری كۆبانێ و پاش بەرخۆدانێكی مێژوویی لە 26ی كانوونی دووەمی 2015 داعش لە كۆبانێ تێكشكێنرا و بە بەرخۆدانی شەڕڤانان و گەل، داستانی كۆبانێ سەركەوت.

کوردستان

دوواین ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا لە ڕۆژئاوای كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ یەك شەممە 39 تووشبووی نوێ لە ناوچەكانی باكوری سوریا تۆماركراون و دوو تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە ڕۆژئاوای كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 39 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەناوچەكانی ئیدارەی خۆسەر تۆماركراون كە زۆرترینیان لە قامشلۆ 9 تووشبوو، حەسەكە 17 تووشبوو و لە شارۆچكەی گركێ لەگی-یش 4 تووشبوو تۆماركراون.

ئاشكراشیدەكات، دوو تووشبووی كۆرۆنا لە كۆبانی گیانیان لەدەستداوە و 7 تووشبووی دیكەش چاكبوونەتەوە و كۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە هەزار و 398 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەم هەواڵە نوێدەكرێتەوە..
خۆپیشاندانی سەرتاسەری مامۆستایان دەستیپێكرد

سلێمانی ـ نزار جەزا

ئەمڕۆ شەممە لە یەكەم رۆژی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن لە شاری سلێمانی مامۆستایان نەچوونە هۆڵەكانی خوێندن و خۆپیشاندانیان دەستپێكرد.

پەیامنێری (خەڵك) لە شوێنی خۆپیشاندانەكەدا وتی: خۆپیشاندەران لە پێش بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوا كۆبوونەتەوە و خۆپیشاندانیان سازكردووە و خەڵكی دیكەشیان لەگەڵدایە.

ئاماژەی بەوەشكرد خۆپیشاندەران داوای خەرجكردنی موچەكانیان دەكەن كە ماوەی چەند مانگە پێیان نەدراوە لەگەڵ دابەشكردنی موچە مانگانە لە كاتی خۆیدا.

ناڕازییەکان کە مامۆستایان ڕابەرییان دەکەن لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی گردبوونەتەوە و دروشمی جۆراوجۆر دەڵێنەوە.

بڕیارە پاش کەمێکی دیکە بەڕێپێوان بەڕێبکەون بۆ بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی و لەوێ بەیاننامەی خۆیان بخوێننەوە و تێیدا کۆی داواکارییەکانیان دەخەنەڕوو و هەنگاوی دواتریان ئاشکرادەکەن.

هاوكات لە شاری كەلار و كۆیەش خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستیپێكردووە و لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەی شارەكانیاندا كۆبوونەتەوە.

هاوكات بڕیارە لە شاری هەڵەبجە و رانیەش خۆپیشاندانی مامۆستایان بەڕێوەبچێت.
زانیاری نوێتر…

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق گەیشتە هەولێر

خەڵك- بەشی هەواڵ

راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق قاسم ئەعرەجی گەیشتە هەولێر بە سەرۆكایەتی شاندێكی ئەمنی.

سەرچاوەیەك بۆ الاخباریە وتی: ئەعرەجی لەگەڵ شاندێكی ئەمنی گەیشتووەتە هەولێر.

ناوبراو لەگەڵ بەرپرسە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستاندا كۆدەبێتەوە.

زانیاری زیاتر لەبارەی سەردانەكە بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام هاوكاتە لەگەڵ هەڕەشە و هۆشدارییەكانی ئەمریكا بۆ عێراق لەسەر هێرشكردنەسەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لەلایەن ملیشیا چەكدارەكانەوە.

هاوكات نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئامادەیی هاوكاری و پشتیوانی بۆ دابینكردنی سەقامگیری و ئاسایش لە عێراق نیشانداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان