ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

حەشدی شەعبی هێزەكانی لە پارێزگەیەكی باشووری عیراق بڵاوەپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە پارێزگەی نەجەفی باشووری عیراق بڵاوەیانپێكرا.

حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا هۆكاری بڵاوەپێكردنی هێزەكانی لیوای دووی لە كوچە و كۆڵانەكانی شاری نەجەف لەبەیانی ئەمڕۆدا ڕاگەیاند.

هۆكاری ئەو هەنگاوەشی ئاشكراكردووە كە پەیوەندی بە پاراستنی ڕێوڕەسمەكانی ڕۆژی شەهیدی ئیمام عەلییەوە هەیە.

هێزەكانی حەشدی شەعبی یەكتربڕ و ڕێگا سەرەكی و ستراتیژییەكانیان داخستووە بە پێی پلانێكی ئەمنی، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هێز لە شەقام و بورجەكانی چاودێری و دەروازەكاندا.

عێراق

زانكۆكانی عیراق لە پاشەكشەدان

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەنتەری بەیان بۆ توێژینەوە و پلاندان لە عیراق دەڵێت، ژمارەیەك لە زانكۆكانی عیراق لە پۆلێنی (QS)ی زانكۆكان بۆ ساڵی 2020 پاشەكشەیان كردووە، ئاماژە بە چوونەدەرەوەی هەندێكیشیان دەكات لە پۆلێنەكە.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن سەنتەری بەیان بۆ توێژینەوە و پلاندانان بڵاوكراوەتەوە، “ئەمڕۆ پۆلێنی (QS) بۆ ساڵی 2020 ڕاگەیەندرا و بەپێی بەرەنجامەكانیش زانكۆی بابل لەو پۆلێنە چۆتە دەرەوە و زانكۆی بەغداش بۆ پلەی 701 پاشەكشەی كردووە دوای ئەوەی لە ساڵی 2019 لە پلەی 651دا بوو”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، “زانكۆی كوفە، بە هەمان شێوە بۆ پلەی 801 پاشەكشەی كردووە دوای ئەوەی لە پۆلێنی ساڵی 2019 لە پلەی 701دا بوو، بەڵام زانكۆی موستەنسریە پارێزگاری لە پلەی خۆی كردووە و پاشەكشەكردنی بەخۆوە نەبینیوە، هیچ زانكۆیەكی تریش لە 100 زانكۆكە نەچوونەتە نێو پۆلێنەكەوە”.

سەنتەرەكە پێشبینی كردووە، بە تەواوەتی زانكۆكانی تر لەو پۆلێنە بچنە دەرەوە، كە سەركردایەتیكردنی زانكۆكان بەشێوەیەی ئێستا بمێننەوە.

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەبارەی ئاست و پۆلێنی زانكۆكانی هەرێمی كوردستانیش لەو ڕووەوە، (خەڵك) پەیوەندی كرد بە عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەڵام ڕەتیكردەوە هیچ زانیارییەكی لەو بارەیەوە هەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەشیر حەداد لەسەر دانەنانی ئاڵای عیراق بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
نوسینگەی جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق، بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا هۆكاری دانەنانی ئاڵای عیراقی لەكاتی چاوپێكەوتن لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران، ڕوونكردەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن نوسینگەی بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، “لە مەڕاسیمی پێشوازی جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق، لە هۆڵی پێشوازییەكەدا تەنیا ئاڵای كۆماری ئیسلامی تێدا بوو بەبێ‌ ئەوەی ئاڵای عیراقی دانرابێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، “سەرۆكی شاندی عیراق داوای ڕوونكردنەوەی لە باڵێوزخانەی عیراق كردبوو، تا لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئێران قسە بكەن و وەڵامی فەرمی لەو ڕووەوە لە لایەنی ئێرانی وەربگرن و ڕوونكردنەوە بدەنە شاندەكە”.

نوسینگەی جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق دەڵێت: “پڕۆتۆكۆڵی كارپێكراو لە كۆماری ئیسلامی لە مەڕاسیمی پێشوازی، دەبێت ئاڵای ئەو وڵاتە تەنیا لەكاتی پێشوازی لە هاو پۆستەكاندا دابنرێت، نەك باڵاتر یان نزمتر، بەو پێیەش، كە چاوپێكەوتنەكە لەنێوان جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق و وەزیری دەرەوەی ئێران بووە، ئاڵاكە دەبێت تەنیا ئاڵای وڵاتی میواندار بێت”.

ئاماژەی بە دانانی ئاڵای عیراقیش كردووە لە چاوپێكەوتنە فەرمییەكانی تری شاندەكەی عیراق، كە لەگەڵ ئاڵای ئێراندا دانرابوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بڕیارێكی نوێ‌ لەبەرژەوەندی حاجییانی عیراق و هەرێم دەركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراق، ڕێككەوتنێكی فەرمی ئاشكرا دەكات، كە لێوەی حاجییانی عیراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە لەڕێی باڵیۆزخانەی وڵاتەكە لە بەغداوە، ڤیزەی چوونە نێو شانشینی عەرەبی سعودیە وەردەگرن، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەش لە هەرێمی كوردستان دەڵێت: “جارێ‌ زانیاریمان نییە”.

ئەمڕۆ چوار شەممە، حەسەن فەهد كینانی، وتەبێژی فەرمی دەستەی حەج و عومرە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “خالید عەتیە، سەرۆكی دەستەی باڵای حەج و عومرە لە عیراق، چاوی بە عەبدولعەزیز شەممەری، باڵیۆزی سعودیە كەوتووە لە بەغدا و لە چاوپێكەوتنەكەدا ڕێككەوتن كراوە لەسەر پێدانی ڤیزەی چوونە ژوورەوەی حاجییانی عیراق لە بارەگای باڵیۆزخانەی سعودیە لە بەغدا”، ئەمەش دوای تێپەڕینی زیاتر لە 30 ساڵ، كە حاجییانی عیراق و هەرێم لەڕێی عەممانی پایتەختی ئەردەن-ەوە ڤیزەیان وەردەگرت.

بە وتی كینانی، “دەستەكەیان هەوڵێكی زۆری داوە تا ڤیزەكان لە بەغداوە بدرێتە حاجییانی عیراق و ئاسانكاری لەو پڕۆسەیەدا بكرێت، كە خۆی لەخۆیدا دەستەبەركردنی كاتی زیاتر و هەوڵ و تێچووی كەمترە، كە لە ساڵانی ڕابردوودا دەستەكەیان دەیخستەگەڕ، بەو پێیەی ڤیزەكان لە عەممانی پایتەختی ئەردەن-ەوە دەدرانە حاجییان لە سەرتاسەری وڵات”.

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەو بارەیەوە، (خەڵك) پەیوەندی كرد بە كاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەو بەرپرسە ڕەتیكردەوە تا ئێستا لەو بارەیەوە هیچ ڕێنماییەكی فەرمییان بەدەست گەیشتبێت.

بەپێی زانیارییەكان، بەپێی ئەوەی پشكی حەجی عیراق بەشێوەی سەرتاسەری دیاری دەكرێت و لەو پشكە بەشی هەرێمی كوردستانیش دیاری دەكرێت و حاجییانی هەرێم-یش بەهەمان شێوە لە عەممان-ی پایتەختی ئەردەن ڤیزە وەردەگرن، بۆیە بڕیاری پێدانی ڤیزە بە حاجییانی عیراق لە باڵیۆزخانەی سعودیە لە بەغدا، حاجییانی هەرێم-یش دەگرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان