ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

توركیا 300 كۆچبەری نایاسایی دەستگیردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەسەڵاتدارانی توركیا 300 كۆچبەری نایاسایی دەستگیردەكەن كە لە هەوڵی پەڕینەوەدابوون بۆ ئەوروپا.

سەرچاوە توركیاییەكان دەڵێن “هێزەكانی پاسەوانی سنووری زۆرتر لە 300 كۆچبەری نایاساییان دەستگیركردووە كە هەوڵی پەڕینەوەیان داوە بە ڕێگەی نایاسایی لە هەرێمی ئەدرنەوە بۆ سنووری بولگار و یۆنان”.

ئاماژەیان بەوەشداوە ئەو دەستگیركراوانە خەڵكی چەند وڵاتێكن كە لەنێویاندا عیراقی هەن.

عێراق

سەربازانی ئەڵمانیا ساڵێكی تریش لە عیراق دەمێننەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

حكومەتی ئەڵمانیا بڕیاریدا ماوەی ساڵێكی تریش سەربازانی وڵاتەكەی لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عیراقدا بمێننەوە.

لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەڵمانیادا، ماوەی مانەوەی سەربازانی ئەڵمانیا تا 31ی تشرینی یەكەمی 2020 درێژكرایەوە و لەبڕیارەكەدا 100 سەرباز لە چاو ژمارەی ساڵی پاردا كەمكراوەتەوە و ژمارەیان گەیەنراوەتە 700 سەرباز.

جێی ئاماژەیە، سەربازە ئەڵمانییەكان لە كەمپەكاندا مەشق بە سوپای عیراق و پێشمەرگە دەكەن لەچوارچێوەی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لەبارەی عەرعەرەوە هۆشداری دەدرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەركردەیەكی دەوڵەتی یاسا هۆشداری دەدات لەبارەی كردنەوەی دەروازەی سنووریی عەرعەر.

محەمەد سەیهود سەركردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، دەروازەی سنووریی عەرعەری نێوان عیراق و سعودییە مەترسییەكی گەورەی بۆ سەر ئاسایش و ساقامگیری عیراق هەیە و ئەگەری زۆرە گروپی تیرۆریستی داعش ئەو دەروازە سنوورییە بەكاربهێنێت بۆ گەیاندنی پاڵپشتییەكان بۆ شانە نوستووەكانی عیراق.

محەمەد سەیهود داواشی لە حكومەتی عیراق كرد پەلەنەكات لە كردنەوەی دەروازە سنوورییەكە، تا ئەوكاتەی ڕێوشوێنە ئەمنییەكان لە ناوخۆ و سەر سنوورەكان توندوتۆڵتر دەكرێت.

ئەم وتانەی سەركردەكەی دەوڵەتی یاسا لە كاتێكدایە كە پێشتر، كازم عقابی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق لە كۆبوونەوەی لیژنەی هەماهەنگی سعودی-عیراقی ئاماژەی بەوەدابوو لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو پڕۆژەكانی دەروازەی سنووریی عەرعەر تەواو دەبێت و بە فەڕمی دەروازەكە دەكرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

میسر ئاسانكاریی بۆ گەشتیارانی عیراقی دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
باڵێوزخانەی عیراق لە قاهیرە ڕایدەگەیەنێت، میسر ئاسانكاریی گرنگ بۆ گەشتیارانی عیراقی دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن باڵێوزخانەی عیراقەوە لە قاهیرە بڵاوكرایەوە”لەگەڵ لایەنی پەیوەنیدار لە كۆماری میسری عەرەبی گەیشتنە ڕێكەوتن بۆ ڕێگەدان بەو عیراقیانەی دەچنە میسر، تا پاسپۆرتەكانیان لێوەرنەگیرێت لە فڕۆكەخانە كە لەماوەی چەندا ساڵی ڕابردوو بەو شێوەیە بووە، ڕێوشوێنە نوێیەكەش لەمڕۆ پێنج شەممەوە جێبەجێ‌ دەكرێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”دەسەڵاتدارانی میسر ڕێگەدەدەن بە كاروانی گەشتیارانی عیراقی پێنج كەس بن، دوای ئەوەی پێشتر كاروانەكان بە 20 كەس دیاریی كرابوون”.

ئەم ئاسانكارییانە وەك باڵێوزخانەی عیراق لە میسر ئاماژەيان پێدەكات، دوای وتوێژی نایف دلێمی باڵێوزی عیراق بووە لە قاهیرە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی كۆماری میسری عەرەبی كە ئامادەییان بۆ هەماهەنگی و ڕەخساندنی ئەو كارئاسانییانە دەربڕیوە.

باڵێوزخانەی عیراق لە میسر، باسی لە ئاسانكاریی زیاتر كردووە لەلایەن قاهیرەوە بۆ عیراقییەكان كە “لە داهاتوویەكی نزیكدا ڕادەگەیەنرێن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان