ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

بژاردەی دیاریەکانی رەمەزان و جەژن لە HONOR

خەڵك – بەشی هەواڵ

 

جوانترین دیاری پێشکەش بە خۆشەویستانت بکە لە کۆمەڵە بەرهەمە ئەلیکترۆنییە جوان و داهێنراوەکان

لە جەژن ئاهەنگ دەگێڕین بە تەواوبونی مانگی رەمەزانی پیرۆز، هیچ کاتێک لە جەژن باشتر نییە بۆ ئەوەی نوێترین بەرهەمە ئەلیکترۆنییەکانی(HONOR) پێشکەش بە ئەندامانی خێزان و هاوڕێیانت بکەی.

 

HONOR 10i خۆشییەکان سێ ئەوەندەن لەگەڵ کامیرای سێ لێنزی:

 

مۆبایلیHONOR 10i جوانترین دیارییە کە دەکرێ پێشکەشی خۆشەویستانت بکەی ئەوانەی عاشقی وێنەگرتنی سێلفی و دیکیۆمنت کردنی ژیانیانن لە جیهانی مەجازیدا.

ئەم مۆبایلە بە زیرەکترین کامیرای سێڵفی جیادەکرێتەوە بە قەبارەی پۆستەر 2.3×1.7 مەتر بێ ئەوەی وردەکارییەکانی لە دەست بدات. HONOR 10i، کە بەم دواییە خراوەتە روو تایبەتمەندێتی جوانکاریی پاڵپشت بە زیرەکیی دەستکردنی هەیە کە دەستکاری وێنەکانت دەکات و شێوەیەکی سروشتی و جوانی پێدەبەخشێت لەم مانگە پیرۆزەدا ، سێڵفیی سروشتی بە دەست بهێنە لەگەڵ کامیرای سێڵفی لە مۆبایلی HONOR10i!

HONOR View20 دانەی مۆسشکینۆ: رێکتر و جوانترین ئەو خۆشەویستیی بێ مەرجەی کە خانەوادەکەت و هاوڕێیانت بۆ تۆیان هەیە، شایەنی دیارییەکی جوانن، مۆبایلی HONOR View20 دانەی مۆسکینۆ دیارییەکی نموونەیی ئەو ئیکسسوارانەیە کە هەڵگری دروشمی بڕاند و باکگراوەندی ورچی مۆسکینۆی ناسراوە کە هەموو کەس خۆشیاندەوێ.

مۆبایلی HONOR View20 گرنگیدانی نەوەی نوێی بە تەندروستی لەبەرچاو گرتووە، بۆیە ئەو کالۆریانەی بەکاریان دەهێنی دەژمێری لە رێگای کامیرایەکی سێ رەهەندیی پاڵپشت بە زیرەکی دەستکرد، هەروەها ئەو کالۆریانە دەژمێری کە لە ژەمە خۆراکەکانتدا هەیە.

 

HONOR 10 Lite: جوانییەکی بێ وێنە و دیزاینێکێ هاوچەرخی

HONOR 10 Lite بە هەشت چین لە ماددەی بریسکەدار دیزاین کراوە بە چوار رەنگی رێزبەند کراو کە بریتین لە شینی ئاسمانی و سووری بریسکەدا و یاقوتی و رەش.

مۆبایلی (HONOR 10 Lite) لە رێگای تایبەتمەندییە پاڵپشت کراوەکانی بە زیرەکیی دەستکرد دەرفەت بە بەکارهێنەرانی دەدات کە وێنەی پیشەگەر بگرێت بە کوالیتی (٢٤) میگاپێکسڵ و سیستمی لێنزی دوانەیی لە کامیرای دواوە بە کوالیتی (١٣ و ٢ میگا پێکسڵ)، ئەم کامیرایە جوانترین وێنەی کەسی دەگرێت بە کوالیتییەکی نایاب وەک ئەوانەی لە ستۆدیۆ گیراون.

کاتژمێری HONOR Watch Magic: چاودێری سیستمی توانای جەستەییت بکە لە رێگای مەچەکت

بوونی کاتژمێرێکی ناوازە بۆ دەربڕینی کەسایەتیت هەستێکی خۆشە. تەمەنی پاتریی کاتژمێریHONOR Watch Magic یەک هەفتەی تەواو دەبێت کە چەندین تایبەتمەندی هەیە بۆ چاودێری کردنی توانای جەستەییت، بەشێوەیەک دیزاین کراوە بۆ ئەوەی زانیارییەکان دەربارەی تەندروستیت تۆمار دەکات، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ گۆڕینی شێوازی ژیانێکی تەندروست، کاتژمێرەکە مایەی رەزامەندی هاوڕێکانت دەبێت بە هۆی وردیی سیستمی(GPS) و دژە ئاوی و تایبەتمەندییەکانی پیوانی چالاکییەکانی مەلەوانی و یارییە وەرزشییە جۆراوجۆرەکان کە سەرنجی عاشقانی توانا جەستەییەکان رادەکێشێت.

 

هیدفۆنی HONOR Fly Pods:کوالیتی دەنگی نموونەیە و ئاسانی بەستنی بە ئامێرەکانەوە

تایبەتمەندیی هیدفۆنەکانی HONOR Fly Pods تەنیا لە دیزاینە جوان و هاوچەرخەکەیدا نییە، بەڵکو هەڵبژێردراوە وەک باشترین هیدفۆنی بێتەڵی لە بازاڕدا، ئاسانە لە بەکارهێنان و سووکە و تایبەتمەندییەکانی نوێی دەنگی هەیە کە بە تەچ کار دەکات و تەمەنی پاترییەکەشی درێژە .

ئەگەر بە مۆبایل قسە بکەی یان گوێ لە قورئان یان مۆسیقا یان تەنانەت کە سەیری شتێک دەکەی لەسەر مۆبایلەکەت، ئەوا HONOR کۆمەڵە هیدفۆنێکی دیزاین کردووە کە دەتوانی بەردەوام لە پەیوەندیدا بی، هەروەها HONOR ئەپڵیکەیشنێکی پەرەپێداوە کە وات لێدەکات دەستت بەکار نەهێنی لەگەڵ مۆبایل و فشارەکانی ژیانت کەم دەکاتەوە .

HONOR تەکنۆلۆژیا تایبەتەکانی پێشکەش دەکات بۆ لەبەر کردن کە چەندین تایبەتمەندیی بێ هاوتای هەیە کە جوانییەکی زیاتر بە ژیانی خۆت وخۆشەویستانت دەبەخشێت بۆ ئاهەنگ گێڕان لە جەژن و کۆبوونەوە لەگەڵ خۆشەویستانت.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

Alienware شاشەیەکی نوێی ڕاگەیاند بە نرخی ٤٠٠٠ دۆلار

خەڵک-

کۆمپانیای ئەڵێین وەیری سەر بە دێڵ شاشەیەکی تایبەتی بە یارییەکان ڕاگەیاند بە قەبارەی ٥٥ ئینج و لە جۆری OLED بە مەبەستی ڕکابەریکردنی کۆمپانیای نڤیدیا.

تێکڕای نوێبوونەوەی شاشەکە ١٢٠ هێرتزە و تەکنەلۆژیای AMD ی تێدا بەکارهاتووە کە دەنگ و ڕوناکییەکی سەرنجڕاکێشی لێوە دەردەچێت.

شاشەکە خاوەنی ٤ دەرچەی جۆری HDMI 2.0 ـە سێ دەرچەی USB لەگەڵ دەرچەی بیستۆک هەروەها دەتوانرێت لە ڕێی کۆنتڕۆڵەوە کارەکانی ڕایی بکرێت، کاردانەوەی کردارەکانی ئەم شاشەیە ٠.٥ میلی چرکەیە.

نرخی ئەم شاشەیە ٤ هەزار دۆلار دەبێت و لە ٣٠ ـی سێپتەمبەردا بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

٢٨ ی مانگ ئۆپۆ زنجیرەیەک مۆبایلێکی نوێ ڕادەگەیەنێت

خەڵک-
کۆمپانیای ئۆپۆ لە هەژمارە فەرمییەکانی خۆیدا پلانی ڕاگەیاندنی زنجیرەیەک مۆبایلی نوێی ڕێنۆی ڕاگەیاند لە ٢٨ ی ئەم مانگەدا لە نیودەلهی پایتەختی هیند.

لە پۆستەرەکەدا کۆمپانیاکە ئاماژە بەوەدەکات مۆبایلێکیان خاوەنی ٤ کامێرا دەبێت و هاوێنەکانی توانای ٢٠ جار نزیککردنەوەی دیمەنەکانی هەیە.

پێشبینی دەکرێت مۆبایلەکێکی دیکە لە ئاست مامناوەند بێت بە پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٧٣٠ و مۆبایلێکی دیکە کە خاوەنی ٤ کامێرا نابێت.

هەروەها مۆبایلێکی دیکەش ڕادەگەیەنێت لە ئاست نزم بە پڕۆسێسەری میدیاتێک بەبێ ئاشکراکردنی هیچ زانیارییەک، با هەموومان چاوەڕێ بین بزانین ئۆپۆ بەرهەمە نوێکانی لە چ ئاستێکدا دەبن.

Image result for oppo reno

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەمریکا بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژی دیکە سزاکانی هواوی دوادەخات

خەڵک-

پاش بڕیاری قەدەغەکردنی بازرگانی کردنی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەگەڵ هواوی لەلایەن دۆناڵد تڕامپەوە کاریگەرییەکی زۆر دەرکەوت بەسەر بازاڕکردنی کۆمپانیاکەوە و بەشێکی کۆمپانیاکان سەرقاڵی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکانیان بوون لەگەڵ کۆمپانیا چینییەکە.

بەڵام هەر لەو ماوەیەدا و پاش چاوپێکەوتنی سەرۆکانی ئەمریکا و چین دۆناڵد تڕامپ ڕازیبوو بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە و لە ١٩ی ئەم مانگەدا بڕیاری دواخستنە ٩٠ ڕۆژییەکە تەواو دەبێت و سەرچاوەکان باس لە درێژکردنەوە و ڕاگرتنی ئەو بڕیارە دەکەن بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژی دیکە.

ئەمریکا لیستی ٥٠ کۆمپانیای وڵاتەکەی ئامادەکردبوو بۆ ئەوە ئەو کارەکانیان لەگەڵ هواوی ڕابگرن لە گرنگترینیان کواڵکۆم و گووگڵ و ئینتڵ و مایکرۆن و وایفای ئەلایەنس و هتد، لە ئەگەری جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەدا کۆمپانیا چینییەکە زیانێکی زۆری پێدەگات و پاشەکشە دەکات لە بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان و کاڵاکانی دیکەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان