ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

” ئەگەر پێویست بكات چەندێك هێزمان بوێت دەینێرین”

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئەمەریكا، دەڵێت: لە ئێستادا پێویست ناكات هێزی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران، بەڵام لە ئەگەری پێویستبووندا چەندێكمان بوێت دەینێرین

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكای بڵاو كردۆتەوە، و ڕایگەیاندووە: سەرۆك ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی وتووە ” پێم وانیە پێویستمان پێی بێت، هێزی زیاتر بنێرین بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئیران، گەر پێویست بوایە بەدڵنیاییەوە هێزم دەنارد .

سەرۆكی ئەمریكا وتوشیەتی ” ئەگەر پێویست بكات چەندێكمان بوێت دەینێرین”.

پێشتر، پاتریك شانەهان وەزیری بەرگری ئەمریكا بە وەكالەت ، ڕایگەیاندبوو” بیر لە ڕەوانەكردنی هێزی زیاتر دەكەینەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەك پلانی پاراستنی هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە.

جیهان

توركیا، پابەندی ئاگربەست نابێت

 

خەڵك – بەشی هەواڵ

پاش ڕێكەوتنی ئەمریكا و توركیا سەبارەت بە رۆژئاوا، لەسەر ڕأگەیاندنی ئاگربەست، بەڵام هێزەكانی سوریای دیموكرات دەڵێن توركیا رێككەوتنەكەی پێشێل كردووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی هەسەدە، شەڕڤانان پابەندن بەو رێككەوتنەی لەنێوان ئەمریكا و توركیا ئەنجامدراوە، بەڵام لایەنی توركی و چەكدارانی نزیك لەو وڵاتە بەردەوامن لە بۆردومان و هێرشەكانیان بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی.

رۆژی هەینی 18-10-2019 ، هێزەكانی توركیا و چەكدارانی نزیك لەو وڵاتە، بەردەوامبوون لەسەر بۆردومان و بەهۆیەوە ژمارەیەك كوژراو و بریندار هەبووە هێزەكانی توركیا هێرشیانكردوەتە سەر ژمارەیەك گوندی سەرێكانی و كۆمەڵكوژیەكیان ئەنجامداوە.

پابەند نەبوونی توركیا لە كاتێكدایە كە رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 17-10-2019 شاندی باڵای ئه‌مریكا به‌سه‌رۆكایه‌تی مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و شاندی توركیا به‌سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارامه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەردۆگان، هەڕەشە دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری توركیا، دەڵێت ئەگەر رێكەوتنەكان وەك خۆی جێبەجێنەكرێن، لەشكركێشییەكانمان دەست پێدەكەینەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، هەرەشی دەستپێكردنەوەی لەشكركێشیەكانی كرد لە ئەگەری ” جێبەجێنەكردنی خاڵەكانی ئەو رێكەوتنەی سەبارەت بە سووریا كردوویانە”.

ئەردۆگان وتی: ” ئەگەر تا سەر لە ئێوارەی سێشەمەی داهاتوو جێبەجێ بكرێن، ئەوا پرۆژەی ناوچەی ئارام جێبەجێ دەكەین، ئەگەرنا دەستدەكەینەوە بە هێرشەكانمان”.

ئەم قسانەی ئەردۆگان لە كاتێكدایە، كە ئاگر بەست لە سووریا ڕاگەیەنراوە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەرپرسێكی كۆشكی سپی: زۆر لە سوریا نامێنینەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا، كە یاوەری وەزیری دەرەوە بوو لە سەردانەكەی بۆ توركیا ئاشكرای دەكات، كە چەند جارێك توركیامان دڵنیاكردەوە، كە بۆ ماوەیەكی زۆر لە سوریا نامێنینەوە.

جەیمس جێفری، نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا لەكاتی بەڕێكەوتنی لەگەڵ مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوە لە ئەنقەرەوە بۆ تەل ئەبیب ڕایگەیاند، كە توركیا بەڵێنی بە ئەمریكا داوە، كە ئەو ناوچە ئارامەی دروستی دەكات و لەسەری ڕێككەوتووین كاتی بێت و نەبێتە هۆی ئاوارەبوونی خەڵكی زیاتر.

ڕاشیگەیاند، كە توركەكانمان دڵنیا كردوە چەند جارێك بەتایبەتیش ئەردۆغان، كە هیچ نیازێكیان نییە بۆ ماوەیەكی زۆر لە سوریا بمێننەوە.

شەوی ڕابردوو مایك پێنس، جێگری ترەمپ و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا كۆبوونەوە و ڕێككەوتن لەسەر ڕاوەستاندنی شەڕ لە سوریا و دروست كردنی ناوچەی ئارام بە قوڵایی 30 كیلۆمەتر و كشانەوەی شەڕڤانە كوردەكان، بەڵام لەگەڵ بەرەبەیانی ئەمڕۆ و تەنها دوای چەند كاتژمێرێك لە ئاگربەستەكە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەكانی كۆبانێ‌ و سەرێ‌ كانی-یان بۆردومان كرد و ئاگربەستەكەیان شكاند.

لەو سەردانەی پێنس بۆ توركیا، هەریەكە لە مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوە و جەیمس جێفری، نوێنەری ئەمریكا تایبەت بە سوریا یاوەریان دەكرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان