ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئەجێندای سەردانە ڕانەگەیەندراوەكەی سەرۆك كۆمار بۆ ئەردەن ئاشكراكرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەسەردانێكی ڕانەگەیەندراودا، د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق گەیشتە وڵاتی ئەردەن و لەگەڵ پاشای ئەو وڵاتە كۆبووە و ڕاوێژكارێكی سەرۆك كۆماریش ئەجێندای ئەو سەردانە ئاشكرا دەكات.

هاوژین عومەر ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری عیراق لەبارەی سەردانەكەوە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەردانەكە لەسەر داوای شا عەبدوڵا پاشای ئەردەن بووە و لە چوارچێوەی ئەو گەڕە دیپلۆماتییە بەهێزەدایە لێپرسراوانی عیراق بەتایبەت سەرۆك كۆمار دەستی پێكردووە بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پاراستنی عیراق لە گرژییەكان.

ئەو ڕاوێژكارەی سەرۆك كۆماری عیراق جەختیشی كردەوە، د. بەرهەم ساڵح كۆتایی هەفتەی داهاتوو سەردانی ڕیاز دەكات و بەشداری لوتكەی وڵاتانی ئیسلامی دەكات كە چاوەڕوان دەكرێت ڕۆڵی باش ببینێت لە هێوركردنەوەی گرژییەكانی ناوچەكە، وتیشی، بەدڵنیایەوە هەوڵەكانی سەرۆك كۆماری عیراق ئەنجامێكی باشیان دەبێت.

جێی ئاماژەیە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 23/5/2019 د. بەرھەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق بە سەردانێكی ڕانەگەیەندراو گەیشتە وڵاتی ئەردەن و لە فڕۆكەخانەی عەمان لەلایەن شاعەبدوڵای دووەم، پادشای ئەردەن و سەرۆك وەزیران و و وەزیری دەرەوە و گەورە لێپرسراوانی ئەو وڵاتە پێشوازی فەڕمی لێكرا.

 

عێراق

كازمی‌ دەسەڵاتەكانی‌ پارێزگاری‌ بەسڕەی فراوانتر كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق دەسەڵاتەكانی پارێزگاری بەسڕەی زیاتركرد.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ مستەفا كازمی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق بەهاوڕێیەتی وەزیرانی كابینەكەی گەیشتە شاری‌ بەسڕە و كۆبوونەوەی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیرانیان لە پارێزگاكە بەڕێوەبرد، لە كۆبوونەوەكەدا مستەفا كازمی‌ دەسەڵاتیداوە بە ئەسعەد عێدانی‌ پارێزگاری‌ بەسڕە كە مووچەی‌ 30 هەزار گرێبەست خەرج بكات و زەوی‌ بەسەر كەسانی‌ شایستەدا دابەش بكات.

هەروەها سەرۆك وەزیرانی عیراق دەسەڵاتەكانی پارێزگاری بەسڕەی زیاتر كردووە بۆ ئەنجامدانی گرێبەست بۆ پڕۆژەی‌ ئاوی‌‌ بەسڕە و گرتنەبەری‌ ڕێوشوێنی‌ ئەمنی‌ و سەربازی‌ توند لە دەروازە ئاوییەكاندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بۆبەڕێوەبردنی خاڵە سنورییەكانە
حكومەتی فیدراڵ نەخشەڕێگەك لەگەڵ هەرێم دادەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی فیدراڵ نەخشەڕێگەیەكی لەگەڵ هەرێم داناوە بۆ بەڕێوەبردنی خاڵە سنورییەكان.

ئاژانسی دەنگوباسی عیراقیە (واع) لە زاری لیژنەكەوە بڵاویكردەوە”خاڵە سنورییەكان گرنگییەكی گەورەیان هەیە لەڕووی ئابورییەوە، بۆیە ڕێكخستنەوەیان بە پێویستییەكی هەنووكەیی دادەنرێت”.

لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عیراق دەڵێت”حكومەتی فیدراڵ نەخشەڕێگەیەكی لەگەڵ حكومەتی هەرێم داناوە بۆ بەڕێوەبردنی خاڵە سنورییەكان، چونكە مامەڵەی پێشوو لەو خاڵە سنورییانەدا، زیانی بە داهاتەكانی ئابوری عیراق گەیاندووە”.

وەك ئاژانسەكەش ئاماژەی پێكردووە”حكومەتی هەرێم ئادەیە لەگەڵ بەغدا ڕێكەوتن بكات لەسەر خاڵە سنوورییەكان و وابڕیارە شاندێكی هەرێمیش بۆ درێژەدان بە گفتووگۆكان لەو بارەیەوە، سەردانی بەغدا بكات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەوێنە، حەشدی شەعبی كوژرانی قەرداش ڕادەگەیەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەستەی حەشدی شەعبی كوژرانی بەرپرسی (العبرة)ی ڕێكخراوی داعش لە پارێزگەی دیالە ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن تاڵب موسەوی فەرماندەی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە دیالە بڵاوكرایەوە”بەرپرسی (العبرة)ی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش كە ناوی مەحمود قەرداش بەیاتییە و دانیشتووی ناحیەی مەسنوریەیە كوژرا، وێڕای برینداربوونی داعشێكی تر كە هەڵات”.

هەر لە ڕلگەیەندراوەكەدا هاتووە”ئۆپەراسیۆنەكان لە ناوچەی سنسلی سەر بە قەزای میقدادیە بۆ ڕاوەدونانی تیرۆریستان بەردەوامن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان