ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بە فەرمی عیراق یەكەم هۆشداری بە هەرێم دا
سەرۆك وەزیران لەبارەی مووچەوە بەڵێنێك بە فەرمانبەران دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق یەكەم لە سەردەمی فەرمانڕەوایی خۆیدا یەكەم هۆشداری بە هەرێمی كوردستان دەدات سەبارەت بە ڕادەست نەكردنی ئەو بەشە نەوتەی ڕێككەوتوون لەسەری و سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی-ش لە پەڕلەمانی عیراق دەڵێت: “سەرۆك وەزیران پێی وتین ئەگەر هەرێم نەوت ڕادەستی بەغدا نەكات، هیچ بڕە پارەیەكی بۆ نانێرێت، بەڵام مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە بەپێی بودجە ڕەوانە دەكرێت”.

جوان ئیحسان، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەڕلەمانی عیراق بە ڕۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)ی ڕاگەیاندووە، لە كۆبوونەوەی نێوان سەرۆك وەزیرانی عیراق و سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانیەكانی پەڕلەمانی عیراق گفتوگۆ لەسەر زۆر پرسی پەیوەست بە هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەند كرا، لەوانەش پرسی مووچەی فەرمانبەران.

دەشڵێت: “سەرۆك وەزیران باسی لەوەكرد، ئەگەر ئەو بڕە نەوتەی لە بودجەدا دیاریكراوە، كە ٢٥٠ هەزار بەرمیلە، ڕادەستی حكومەتی بەغدا و كۆمپانیای سۆمۆی نەكەن، ناچارن ئیتر هیچ بڕە پارەیەك بۆ هەرێم نەنێرن”.

ڕاشیگەیاند، عادل عەبدولمەهدی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەڵێنی ئەوەی داوە، كە ئەو بابەتە بەدەربكرێت لە پرسی نەوت و مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە بەپێی یاسای بودجە ڕەوانە بكرێت.

 

ئابوری

هاووڵاتییەك: پێوەری ئاو هەواكەش حساب ئەكات
لەسەر هاتنەوەی پارەیەكی زۆری ئاو بۆ هاووڵاتیان لێكۆڵینەوە دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی زۆرێك لە هاووڵاتیان لە هاتنەوەی پارەیەكی زۆری ئاو، كە لە ڕێگەی پێوەری میكانیكی خوێندنەوەی بۆ دەكرێت بڕیارە ڕۆژی یەك شەممە میوانداری هەردوو كۆمپانیای گرنگ و ئۆرانۆس بكرێن.

كاسترۆ مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هاووڵاتیان گلەیی ئەوە دەكەن، لەدوای بەستنی پێوەری میكانیكی ئاو مانگانە پارەیەكی زۆریان بۆ دێتەوە و داوای چارەسەری ئەو كێشەیە دەكەن.

ڕاشیگەیاند، سەبارەت بەو كێشەیە لەسنوری هەردوو پاریزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین لیژنەكەمان ڕۆژی یەك شەممە میوانداری ھەردوو كۆمپانیای گرنگ و ئۆرانۆس دەكات بۆ ئەنجوومەن بەمەبەستی خستنەڕووی گرفتەكانی پێوەری ئاو و دۆزینەوەی ڕیگا چارەسەرێك بۆخزمەتی ھاووڵاتیان.

هاووڵاتیەكیش، كە پێوەری میكانیكی ئاوی بەستووە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تێبینی ئەوەم كردووە، نزیكەی 10 خولەك پێش هاتنەوەی ئاو ئەو هەوایەی لە بۆریەكاندایە دەردەچێت لە لایەن پێوەری ئاوەكە هەژمار دەكرێت وەك ئەوەی ئاوی لێ هاتبێت ئەمەش بڕی پارە لەسەر هاووڵاتیان زیاد دەكات.

پێشر، سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، كە 1ی تەمموز دوا وادەیە بۆ ئەوانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە و لەكاتی خوێندنەوەی ئاودا ئەوانەی نەیانبەستووە بڕی 100 هەزار دینار وەك غەرامە پارەی ئاوەیان بۆ دێتەوە.

وتیشی، “دەست بە خوێندنەوەی پێوەری میكانیكی ئاو كراوە، خولێك تەواو بووە و ئێستا لە لایەن كۆمپانیاكەوە دەست بە خوێندنەوە و كۆكردنەوەی پارەی خوولی دووەم كراوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەوێنە، دوای نۆژەنكردنەوە بازاڕی لەنگەی هەولێر ببینە

خەڵك-ئارام سەردار

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ۲٥ی ئۆكتۆبەری ۲۰۱۸ ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر كەوتەوە و زیاتر لە 1200 دووكان سووتان و تەواوی بازاڕەكە خاپوور بوو.

دوای چەند مانگێك سووتانی، دووبارە بازاڕەكە نۆژەنكراوەتەوە بەپێی سیستەمێكی جوان و یەك دیزایینی سەرجەم دووكانەكان، ئێستا بازاڕەكە بەڕووی هاووڵاتیان و گەشتیارانیش كراوەیە و بۆ دابین كردنی پێداویستیەكانیان هاووڵاتیان و گەشتیاران ڕوو لەبازاڕی لەنگەی هەولێر دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

خانمان لە كڕینی پێداویستی منداڵانیان ئاگادار دەكرێنەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامی سلێمانی، دەستیان بەسەر ژمارەیەكی زۆر بۆدرە و دایبی و شامپۆی منداڵاندا گرت.

لیژنەی كۆگاكانی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە كۆگایەكی عەمباركردنی كاڵاوشمەك لەشاری سلێمانی دەست بەسەر (240) سێت دایبی و 29 كارتۆن شامپۆ و 25 بۆدرەی منداڵدا دەگرن، كە ماوەیان بەسەرچووە و شیاوی بەكارهێنان نین.

بەپێی ڕێنماییەكانی تەندروستی، ئەو كاڵاوشمەكانەی ماوەی بەسەردەچێت، دەبێتە ماددەی زیانبەخش بۆ بەكارهێنەرەكانی و مەترسی تووشبوونی نەخۆشی لێدەكرێت، بۆیە بەكارهێنانی ڕێگەپێدراو نییە.

لیژنەكانی قائیمقامیەت بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە، تەواوی ئەو كاڵاوشمەكانە لەناودەبرێن و خاوەنی كۆگاكە ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان