ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

كێشەی ئاوی هەولێر چارەسەر دەكرێت
ئەنجوومەنی پارێزگا و فەرمانگەكانی ئاو گەیشتن بە 3 خاڵ

خەڵك-ئارام سەردار
بەمەستی چارەسەركردنی كێشەی ئاو لەسنوری پارێزگای هەولێر، ئەنجوومەنی پارێزگا و فەرمانگەكانی ئاو گەیشتوین بە سێ خاڵی گرنگ.

كەنعان خەیلانی، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەكۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆكان و سەرجەم بەڕێوەبەرانی فەرمانگەكانی ئاو لەسنوری پارێزگای هەولێر گەیشتوین بەسێ خاڵی گرنگ بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاو.

وتیشی، “یەكەم خاڵی كۆبوونەوەكە دابینكردنی بودجەی پێویستە بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز لەهەولێر، كە بەهۆی قەیرانی دارایی وەستابوو، بەمەش گرفتی ئاو لەهەولێر بەیەكجاری كۆتایی دێت، هەرچەندە بەشێكی زۆری كێشەی ئاو چارەسەركراوە، بەڵام ڕەنگە بەهۆی وەرزی گەرما هەندێ گەڕەك ڕووبەڕووی ئەو گرفتە ببنەوە، بۆیە داوامان كردووە ئەولەویەتی كارەكان بدرێتە پڕۆژەكانی ئاو، هەرچەندە هەموو پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان گرنگن، بەڵام چارەسەركردنی كێشەی ئاو زۆر گرنگە”.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەوەی جارێكی تر سوود لە ئاوی قوڕس (ئاوی پیس)ی ئاوەڕۆ وەربگیرێتەوە، كۆمپانیایەك بهێنرێت ئەو ئاوە قوڕسە بپاڵێوێت (ریسایكلین) بكات، بەمەش دەتوانرێت سودی لێ ببینرێت، لەهەمان كاتدا جەخت لەدانانی پێوەری ئاو كرایەوە، تاوەكو بەپێی پێوەر هاووڵاتیان وەك كارەبا ئاو بەكاربێنن، بەمەش كێشەی بەفیڕۆدانی ئاو كەم دەكاتەوە، چونكە سەرپێچی زۆر لەسەر ئاو هەیە.

لە ئێستادا شاری هەولێر خاوەنی سێ پڕۆژەی ئاوی ئیفرازە، بەهۆی قەیرانی دارایش ئاوی ئیفرازی چوار وەستا، بەتەواوكردنی ئەو پڕۆژەیە جگە لەوەی ئاوی تەواو بۆ هەولێر دابین دەكرێت، چیتر هەولێر پشت بەبیرەكان نابەستێت بۆ دابینكردنی ئاو.

ئابوری

نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 65 دۆلار

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی كەمبوونەوەی ئاستی خستنەبازاڕ و دەرهاویشتەكانی هێرشی سەر دامەزراوە نەوتییەكانی سعودیە لە شەممەی ڕابردوو، نرخی نەوت زیاتر ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری شرۆڤەكارێك لە (یو بی ئێس) بڵاویكردووەتەوە”كەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمی سعودیە، مەترسی لای وەبەرهێنەران دروستكردووە، سەبارەت بە كەمبوونەوەی ئاستی خستەڕووی نەوت لە بازاڕەكان، ئەمەش بووەتە پاڵپشت بۆ نرخی نەوت”.

سەبارەت بە نرخەكانیش، نرخی بەرمیلێك نەوتی (تێكساس)ی ئەمریكایی بەڕێژەی 1.38%دا ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و گەیشتە 85.91 دۆلار، لە هەمان كاتدا نرخی بەرمیلێك نەوتی برنت بەڕێژەی 2.11% بەرزبووەوە و گەیشتە 94.94 دۆلار.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، پەیوەندی بەو هێرشەوە هەیە كە لە شەممەی ڕابردوودا كرایە سەر دوو گارگەی سەر بە كۆمپانیای (ئارامكۆ)ی سعودیە، ئەمەش لای وەبەرهەمهێنەران مەترسی كەمبوونەوەی خستەڕووی نەوتی لە بازاڕەكاندا دروستكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی عیراق داوای ڕێكخستنەوەی لیستی مووچە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

جۆرێك لە بۆچونی زاڵ لای حكومەت و پەرلەمانی عیراق دروستبووە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران لە ساڵی داهاتوودا، بە مەرجێك حكومەتی هەرێم هاوكاری عیراق بكات لە چەند ڕوویەكەوە.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هیچ گروپ و فراكسیۆنێك لەگەڵ بڕینی مووچە نییە، بەڵام بەو مەرجەی ڕێكخستنەوە لە مووچە بكرێت.

وتیشی”ئەوان دەڵێن دەبێت لیستی مووچەی فەرمانبەران ڕێكبخرێتەوە، یان مووچە ڕاستەوخۆ بدرێت بە فەرمانبەرانی هەرێم”.

گومانی عیراق لە ناردنی مووچەی ساڵی داهاتوو لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، كە حكومەتی هەرێم ئەو پارەیە بۆ مووچە خەرج ناكات، بۆ نمونە هەر لەمساڵدا سێ‌ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەدراوە، سەرباری ئەوەی بەغدا ناردوویەتی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی یەك وەزارەت دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی داد دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەكی نافەڕمی كە پێشتر لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی داد دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی داد لەكاتێكدایە كە دابەشكردنی مووچە لەم مانگەدا لە وادەی دیاریكراوی خۆی دواكەوتووە و تائێستا نازانرێت كەی وەزارەتەكانی دیكە مووچە وەردەگرن.

سەرباری دواكەوتنی مووچەی ئەم مانگە، حكومەتی هەرێم سێ‌ مووچەی دیكەی ئەمساڵی فەرمانبەرانی دابەش نەكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان