ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بەوێنە؛ لە ماڵێكدا شەربەت بە ئاوی بیر دروست كراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی لە ماڵێكدا لە گەڕەكی هەواری شار دەست دەگرن بەسەر تەن و نیوێك شەربەت، كە بە ئاوی بیر دروست كراوە.

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و ڕێگری كردن له خواردن و خواردنەوەی ناتەندروست و ماوەبەسەرچوو له لایەن لیژنەكانی سەنتەری چاودێری ڕاپەڕین لە گەڕەكی ڕاپەڕین دەستیان گرت بەسە ر (1500) لیتر شەربەت.

ئاشكراشی كردووە، دوای بە دواداچوونی ورد و وەرگرتنی زانیاری توانیان ئەو شوێنەی شەربەتەكەی لێ دروست دەكرێت
بدۆزنەوە لە ماڵێك لە گەڕەكی هە واری شار.

ئاشكراشی كردووە، شەربەتەكە بە شێوەیەكی ناتەندروست و بە ئاوی بیر دروستكراوە و هیچ مۆڵەت و ناسنامەی تەندروستیان نەبووە و دەستگیرا بەسەر سەرجەم شەربەت و ئەو كەلوپەلانەی لە ئامادەكردنی بە كارهاتووە.

جەختیشی كردۆتەوە، كە كاری پێوست لەگەڵ خاوەنەكەی دەكرێت و هەر ئەمڕۆ سە رجەمیان لەلایە ن لیژنەی تایبەتەوە بە شێوەیەكی تەندروست لەناوبرا .

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی داوا له هاووڵاتیانی دەكات “لە كاتی بینینی هەر خواردن و خواردنەوەیەكی ناتەندروست و بەسەرچوودا ئاگاداری لیژنەكانی چاودێری تەندروستی بكەن” .

 

ئابوری

هاووڵاتییەك: پێوەری ئاو هەواكەش حساب ئەكات
لەسەر هاتنەوەی پارەیەكی زۆری ئاو بۆ هاووڵاتیان لێكۆڵینەوە دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی زۆرێك لە هاووڵاتیان لە هاتنەوەی پارەیەكی زۆری ئاو، كە لە ڕێگەی پێوەری میكانیكی خوێندنەوەی بۆ دەكرێت بڕیارە ڕۆژی یەك شەممە میوانداری هەردوو كۆمپانیای گرنگ و ئۆرانۆس بكرێن.

كاسترۆ مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هاووڵاتیان گلەیی ئەوە دەكەن، لەدوای بەستنی پێوەری میكانیكی ئاو مانگانە پارەیەكی زۆریان بۆ دێتەوە و داوای چارەسەری ئەو كێشەیە دەكەن.

ڕاشیگەیاند، سەبارەت بەو كێشەیە لەسنوری هەردوو پاریزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین لیژنەكەمان ڕۆژی یەك شەممە میوانداری ھەردوو كۆمپانیای گرنگ و ئۆرانۆس دەكات بۆ ئەنجوومەن بەمەبەستی خستنەڕووی گرفتەكانی پێوەری ئاو و دۆزینەوەی ڕیگا چارەسەرێك بۆخزمەتی ھاووڵاتیان.

هاووڵاتیەكیش، كە پێوەری میكانیكی ئاوی بەستووە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تێبینی ئەوەم كردووە، نزیكەی 10 خولەك پێش هاتنەوەی ئاو ئەو هەوایەی لە بۆریەكاندایە دەردەچێت لە لایەن پێوەری ئاوەكە هەژمار دەكرێت وەك ئەوەی ئاوی لێ هاتبێت ئەمەش بڕی پارە لەسەر هاووڵاتیان زیاد دەكات.

پێشر، سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، كە 1ی تەمموز دوا وادەیە بۆ ئەوانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە و لەكاتی خوێندنەوەی ئاودا ئەوانەی نەیانبەستووە بڕی 100 هەزار دینار وەك غەرامە پارەی ئاوەیان بۆ دێتەوە.

وتیشی، “دەست بە خوێندنەوەی پێوەری میكانیكی ئاو كراوە، خولێك تەواو بووە و ئێستا لە لایەن كۆمپانیاكەوە دەست بە خوێندنەوە و كۆكردنەوەی پارەی خوولی دووەم كراوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەوێنە، دوای نۆژەنكردنەوە بازاڕی لەنگەی هەولێر ببینە

خەڵك-ئارام سەردار

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ۲٥ی ئۆكتۆبەری ۲۰۱۸ ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر كەوتەوە و زیاتر لە 1200 دووكان سووتان و تەواوی بازاڕەكە خاپوور بوو.

دوای چەند مانگێك سووتانی، دووبارە بازاڕەكە نۆژەنكراوەتەوە بەپێی سیستەمێكی جوان و یەك دیزایینی سەرجەم دووكانەكان، ئێستا بازاڕەكە بەڕووی هاووڵاتیان و گەشتیارانیش كراوەیە و بۆ دابین كردنی پێداویستیەكانیان هاووڵاتیان و گەشتیاران ڕوو لەبازاڕی لەنگەی هەولێر دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

خانمان لە كڕینی پێداویستی منداڵانیان ئاگادار دەكرێنەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامی سلێمانی، دەستیان بەسەر ژمارەیەكی زۆر بۆدرە و دایبی و شامپۆی منداڵاندا گرت.

لیژنەی كۆگاكانی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە كۆگایەكی عەمباركردنی كاڵاوشمەك لەشاری سلێمانی دەست بەسەر (240) سێت دایبی و 29 كارتۆن شامپۆ و 25 بۆدرەی منداڵدا دەگرن، كە ماوەیان بەسەرچووە و شیاوی بەكارهێنان نین.

بەپێی ڕێنماییەكانی تەندروستی، ئەو كاڵاوشمەكانەی ماوەی بەسەردەچێت، دەبێتە ماددەی زیانبەخش بۆ بەكارهێنەرەكانی و مەترسی تووشبوونی نەخۆشی لێدەكرێت، بۆیە بەكارهێنانی ڕێگەپێدراو نییە.

لیژنەكانی قائیمقامیەت بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە، تەواوی ئەو كاڵاوشمەكانە لەناودەبرێن و خاوەنی كۆگاكە ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان