ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند ڕێنمایەکی تەندرووستی گرنگ بۆ ئەوەی ئاگاداری (ملت) بیت


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێنمایەکی تەندرووستی گرنگە بۆ ئەوەی ئاگاداری (ملت) بیت:

 

-ئاگاداری شێوەی وەستانت بە، ئەگەر بەشێوازێکی بەرەو خوار ملت بوەستێنیت ئەوا ئازار دەگات بە پشتت و ملت، کە لە دواتردا بە ئاسانی ڕزگارت نابێت لەم ئازارە.

-بەشێوازێکی زۆر و بەردەوامی بۆنەکان بەکارمەهێنە چوونکە ڕێژەیەکی زۆری ئەلکهولی تێدایە.

-ملوانکەو شتی گرانبەهای قورس بەکارمەهێنە، هەوڵبدە تەنها بۆ شوێنە تایبەتەکان بەکاریان بهێنیت.

-هەوڵ بدە ملت وشک بێت و ئارەق نەکاتەوە و تەڕیش نەبێت، تاوەکوو توشی پێست هەڵدان نەبیت.

-ئەو میوە و خواردنانە بخۆ و لەسەر سفرەت دانێ کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی و ئۆمێگا -3 .

ریکلام

تەندروستی

چەند خاڵیکی گرنگ کە نابێت شەرمی لێ بکەیت و بەو کەسەی بڵێیت کە برۆی لا چاک دەکەیت


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند خاڵێکی گرنگە کە نابێت شەرمی لێ بکەیت و  پێویستە بەو کەسەی بڵێیت کە برۆی لا چاک دەکەیت:

 

– پاکوخاوێنی لە هەموو شتێک گرنگترە و پرسیار لە خاوەن ئارایشتگاکە بکە تا بزانیت کە لە کوێدا کەرەستەکان هەڵدەگرن و دڵنیابە لە پاکیەکەی.

– هەندێک لەو بەرهەمانەی بۆ پڕکردنەوەی برۆ بەکاردێت هەستیاری درووستدەکەن، بۆیە بەر لەوە بپرسە و بزانە کە چ مادەیەکت بۆ بەکار دەهێنن.

– هیچکاتێک بە تاتۆ و مایکرۆبلەدینگ برۆ دامەنێ، تەنها لە کاتێکدا نەبیت کە بەدوای هەوکردن و کێشەی تەندرووستیدا بگەڕێیت.

– مەرج نییە هەر بە قسەی ئارایشتکارەکە بکەیت لە شێوازی برۆتدا و خۆت حەزت لە چی بوو بڵێ بەوجۆرە بۆم دابنێ.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چۆن تەنها بە یەک کەوچک ژیانت دەگۆڕیت و کێش دادەبەزێنیت؟ ئەم سیاسەتە پەیڕەو بکە!


خێزان

سیاسەتی (یەک کەوچک) ڕێگەیەکە بۆ ژیانێکی تەندرووست و هەندێک لە ئەستێرەکانی وەک کاتی پیری پەیڕوەی لێدەکەن بۆ ئەوەی جەستەیان بە جوانی بمێنێتەوە و کێش زیاد نەکات:

 

ئەمەی خوارەوە سیاسەتەکەیە:

– ڕۆژانە کەوچکێک سکرە بخۆ، شەکری ناو جەستە هاوسەنگ دەکات و وادەکات هەست بەتێری بکەیت

– لەجیاتی زەیت و ڕۆنی ئاسایی، زەیتی گوێزی هیندی بەکار بهێنە، چونکە چەوریەکەی لە جەستەدا کەڵەکە نابێت

– هەوڵبدە کەوچکێک زەردەچەوە بکەیتە خواردنەکانتەوە، بۆ سوتاندنی چەوری زۆر بەسوودە

– لە جیاتی کەوچکیک سەکر، کەوچکێک هەنگوین بەکار بهێنە

– لەجیاتی ئەو کەوچکە چاڕەشەش کە دەیکەیتە قۆریەوە، کەوچکێک چایی سەوزی تێبکە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

ئەم تێستە بکە، تا بزانیت کێشەی ڕەنگ کوێریت هەیە یاخود نا؟


خێزان

ڕەنگ کوێری نەخۆشیەکە کە توشی ئەو کەسانە دەبێت کە ناتوانن یەکێک لە  ڕەنگەکانی (سور، شین ، سەوز) ببینن و نەخۆسیەکەش بەپێی ئاستەکەی جیاوازە.

 

ئەمەی خوارەوە قژمارەیەک قەڵەم بۆیەیە، کەسی ئاسایی هەموو ڕەنگەکان وەک خۆی دەبینێت، تۆ چۆن دەیانبینیت؟ گەر ڕەنگەکان لەبەرچاوت ڕوون نییە لە خوارەوە جۆری نەخۆشیەکەت بزانە:

-دوترانۆمەیلیا ( Deuteranomalia) : 

-باوترین جۆری ڕەنگ کوێرییە کە ٤.٦٣٪ پیاوان توشی دەبن کە ڕەنگەکان ڕوناکیان لە دەست دەدەن بەتایبەت لە ڕەنگەکانی سور و سەوز .

-پرۆتانۆپیا (Protanopia)

-ئەم جۆری ڕەنگ کوێریە کەمتر بڵاوە تەنها ١٪ پیاوان توشی دەبن کە ڕەنگەکانی سور و سەوز بەتەواوەتی نابینرێت تەنها تۆنەکانی شین و زەرد دەبێنرێت.

-تریتانۆپیا ( Tritanopia) 

-ئەم جۆرە بە ڕێژەیەکی دەگمەن لە پیاوان و خانماندا دەبینرێت کە تۆنی پەمەی و شین دەبینرێت

-ڕەنگ کوێری ڕەها

-ئەم جۆرە زۆر دەگمەنە لە پیاوان و خانمان رودەدات بە رێژەی ٠.٠٠٠٠٣٪ لە جیهاندا رودەدات .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان