ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

یانەی برایەتی بۆندی لەگەڵ ئیڤان خالید واژوکرد

خەڵک-ئارام سەردار
یانەی برایەتی هەولێر بەفەرمی واژۆکردنی بۆندی خۆی لەگەڵ یاریزانی هێڵی ناوەڕاست ( ئیڤان خالید ) ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی یانەی برایەتی هەولێر کە وێنەیەکی بۆ (خەڵک) نێردراوە تێیدا هاتووە، بەفەرمی یانەی وەرزشی برایەتی بۆندی لەگەڵ یاریزانی هێڵی ناوەڕاست ( ئیڤان خالید ) واژۆکرد بۆیاریکردن لەخولی یانە پلەیەکەکانی عێڕاق.

هەر لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، یاریزانی ناوبراو پێشوتر یاری بۆ هەر لەیانەکانی ( هەولێر ، نەوتی ناوەڕاست، زاخۆ، پێشمەرگەی هەولێر ) کردووە.

جێگای ئاماژەپێکردنە یانەی برایەتی دەستبەرداربونی یاریزانی ناوبراوی لەگواستنەوەی زستانە لەیانەی هەولێر وەرگرتبوو، بەڵام بەهۆی هەستیاری یانەی پێشمەرگەی هەولێر لەخولی نایابی کوردستان ڕامان نەگەیاند.

ناوخۆیی

یانه‌ی برایه‌تی (په‌یوه‌ند مامه‌ند) ـی گواسته‌وه‌ ڕیزه‌كانی

خه‌ڵک – ئارام سه‌ردار

به‌مه‌به‌ستی تۆكمه‌كردنی پێكهاته‌ی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی برایه‌تی بۆ یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یانه‌كه‌مان ناوه‌ڕاستكاری پارساڵی یانه‌ی گازی باكوور (په‌یوه‌ند مامه‌ند) ـی گواسته‌وه‌ ڕیزه‌كانی.

(په‌یوه‌ند مامه‌ند ساڵح) له‌دایكبووی ساڵی 1991 ـه‌ و له‌ هێڵی ناوه‌راست یاری ده‌كات، له‌ده‌ستپێكدا له‌ یانه‌ی خاك ده‌ستی به‌ یاریكردن كردووه‌و دواتر بۆ یانه‌كانی (كه‌ركووك، سۆلاڤ، سه‌وره‌ و عه‌له‌م له‌ خولی عێراق) یاریكردووه‌ و دوا یانه‌ش كه‌ یاری بۆ كردووه‌ یانه‌ی (گازی باكوور) بوو.

یانه‌ی برایه‌تی له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌کاریه‌کانی ئه‌م وه‌رزه‌دا بۆندی چه‌ندین یاریزانیان نوێ کردۆته‌وه‌ و چه‌ند یاریزانێکیشیان له‌ یانه‌کانی تره‌وه‌ دابین کردووه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بڕیاریدا سەرجەم یارییەکانی تازەپێگەیشتوان هەژمار نەکرێت !

یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2019/9/18 به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نائاسایی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ى سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كانى دوا گه‌ڕى خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتووانى تۆپی پێی كوردستان ده‌ركرد:

دواى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ورد له‌ لایه‌ن لێژنه‌یه‌ى پێكهێنراوى یه‌كێتییه‌كه‌مان، سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كانى دوا گه‌ڕى خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتووانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2018/2019، هه‌روه‌ها دانیشتن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى هه‌ر چوار یانه‌ى (زاخۆ، پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى، ئاشتى و جیهان) و، یاریزانانى تیپى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌ى جیهان و، سه‌رپه‌رشتیار و ده‌سته‌ى ناوبژیوانانى هه‌ردوو یارى نێوان (جیهان × پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى) و (ئاشتى × زاخۆ)، له‌به‌ر چه‌سپاندنى دادپه‌روه‌رى و پارستنى گیانى وه‌رزشى و پیرۆزى تۆپی پێی كوردستان، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئامانجى یه‌كێتییه‌كه‌مان له‌ كردنه‌وه‌ى خوله‌كانى تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانى یانه‌كانى كوردستان، ته‌نیا بۆ پێگه‌یاندنى یاریزانانه‌ نه‌ك ئه‌نجام، بڕیاردرا به‌:

1- هه‌ژمار نه‌كردنى ئه‌نجامى سه‌رجه‌م یارییه‌كانى خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتووانى تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزى 2018/2019.

2- دوورخستنه‌وه‌ى تیپه‌كانى یانه‌ى وه‌رزشى جیهان و سڕكردنیان له‌ سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بۆ ماوه‌ى دوو وه‌رز، 2019/2020 و 2020/2021، ئه‌مه‌یش به‌ هۆى بوونى به‌ڵگه‌ى پێویست و حاشاهه‌ڵنه‌گر له‌سه‌ر ئه‌نجامى یارى نێوان (جیهان و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى).

3- غەرامەکردنی یانەی جیهان بە بڕی 10000000 دە ملیۆن دینار.

4- لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامى ده‌بێت و به‌ كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌، بۆ بنڕكردنى سه‌رجه‌م كاره‌ ناوه‌رزشییه‌كان و، سزادانى توندى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستیان له‌م كاره‌ قێزه‌ونه‌ و له‌كه‌داركردنى تۆپی پێی كوردستان هه‌بووه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی یاریزانه‌ تازه‌كانی برایه‌تی ناسێنران

خه‌ڵك-ئارام سه‌ردار

ئێواره‌ی دووشه‌ممه‌ له‌نێو یاریگه‌ی یانه‌ی برایه‌تی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ (فاتح حمه‌خان) راهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی برایه‌تی له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی یانه‌ بۆ خولی نایابی كوردستان و ده‌ستپێكردنی مه‌شقه‌كان سازكرا و دواتریش یاریزانه‌ تازه‌كان به‌ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان ناسێنران.
له‌ ده‌ستپێكدا كاپتن (فاتح حمه‌خان) له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی یانه‌ و پێكهاته‌ و گۆرانكارییه‌كان به‌به‌راورد به‌ پێكهاته‌ی ساڵی رابردووی تیپه‌كه‌ قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌نووسان كرد و دواتریش راگه‌یاندكاران و رۆژنامه‌نووسانی ئاماده‌بووی كۆنگره‌كه‌ پرسیاره‌كانی خۆیان ئاراسته‌ی راهێنه‌ری برایه‌تی و كرد و دواتریش هه‌ریه‌كه‌ و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان وه‌رگرته‌وه‌.


له‌كۆتایش یاریزانه‌ تازه‌كانی یانه‌ی برایه‌تی به‌ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان ناسینران كه‌ بریتی بوون له‌ یاریزانان:

– (سه‌نگه‌ر عه‌بدولكه‌ریم):
– له‌دایكبووی ساڵی 1993 ـه‌ و له‌ هێڵی به‌رگری یاری ده‌كات و یاری بۆ یانه‌كانی (هه‌ندرێن و برایه‌تی خولی عێراقی و ئارارات) كردووه‌، پارساڵیش بۆ یانه‌ی ئارارات یاری ده‌كرد.
– (كاروان ڕه‌مه‌زان):
– له‌دایكبووی ساڵی 1991ـه‌ له‌هێڵی به‌رگری دواوه‌ (دڵی به‌رگری) یاری ده‌كات و یاری بۆ یانه‌كانی (ئاڵتون كۆپری و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و ئاسۆ) كردووه‌و و پارساڵ له‌ ریزه‌كانی یانه‌ی ئاسۆ یاری ده‌كرد.
– (سه‌فین عه‌بدولخالق)
– له‌دایكبووی ساڵی 1996 ـه‌ و بۆ تیپه‌كانی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوان و پێشكه‌وتووانی ئارارات یاری كردووه‌و له‌ باڵه‌كان و هێرشبه‌ر یاری ده‌كات.
– (گۆران ناسیح):
له‌دایكبووی 1993 ـی له‌ هێڵی به‌رگری یاری ده‌كات، یاری بۆ یانه‌كانی (هه‌ندرێن، هه‌ولێر و ئاسۆ) كردووه‌و پارساڵیش له‌ ریزه‌كانی یانه‌ی ئاسۆ یاری ده‌كرد.
(ڕێبین ئیسماعیل):
له‌دایكبووی ساڵی 1992 ـه‌ له‌ هێڵی ناوه‌راست و هێرشبه‌ر یاری ده‌كات، یاری بۆ یانه‌كانی (بروسك، هه‌ندرێن و ئارارات) كردووه‌و پارساڵ له‌ ڕیزه‌كانی یانه‌ی هه‌ندرێن یاری ده‌كرد.

 

راگه‌یاندنی یانه‌ی برایه‌تی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان