ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

شەپۆلێكی گەرما هەرێمی كوردستان و عیراق دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان لە ڕۆژی هەینییەوە و بەتایبەتیش لە هەفتەی داهاتوودا شەپۆلێكی گەرما ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق دەگرێتەوە.

سادق عەتیە، پسپۆڕی كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك لە ڕوونكردنەوەیەكدا بەپێی نەخشەی مانگە دەستكردەكان ئاماژەی بەوەكردووە، لە ڕۆژی هەینی-یەوە و لە ڕۆژانی هەفتەی داهاتووشدا شەپۆلێكی گەرمای بەهێز ناوچەكانی باشوور و ناوەڕاست و ڕۆژئاوای وڵات و هەروەها هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، شەپۆلی گەرماكە بەزۆری لەكاتەكانی ڕۆژدا دەبێت و لەكاتەكانی شەودا كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.

هاوكات، ماڵپەڕی ئەكواوێزەر، كە ماڵپەڕێكی ئەمریكی تایبەت بە كەشوهەوایە بڵاویكردۆتەوە، شەپۆلێكی گەرمای بەهێز لە ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگەوە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما بۆ سەر و ٣٦ پلە بەرزدەبنەوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕەكە، “ئەو شەپۆلی گەرمایە دەگاتە ٤٠ پلە لە هەرێمی كوردستان و تا ڕۆژی ٣٠ ئەم مانگە بەردەوام دەبێت دواتر جارێكی دیكە پلەكانی گەرما دادەبەزنەوە و كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە”.

ژینگە

ناوچەیەكی عیراق بەرزترین پلەی گەرما لە جیهاندا تۆماردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە نیوەی دووەمی مانگی ئەیلولی 2019، یەكێك لە ناوچەكانی عیراق بەرزترین پلەی گەرما لە جیهاندا تۆمار دەكات.

سادق عەتیە، كەشناسی عیراقی، لە پەیجی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) بڵاویكردووەتەوە”ئەمڕۆ چوار شەممە، بەرزترین پلەی گەرما لە جیهاندا لە نیوەی دووەمی ئەم مانگە  گەیشتە 48.8 پلەی سەدی”.

بە وتەی ئەو كەشناسە عیراقیە”تۆماركردنی ئەو پلەیە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە بووە، بەپێی ڕاپۆرتە جیهانییەكانيش لە ڕۆژانی مانگی ئەیلولدا 48.8 پلە، بە پلەیەكی پێوانەیی جیهانی نوێ‌ دادەنرێت”.

فڕۆكەخانەی نیودەوڵەتی بەسرە لە هاوینی ئەمساڵدا چەند جارێك لەگەڵ ناوچەكانی تری عیراقدا بەرزترین پلەی گەرمایان لە جیهاندا تۆماركرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەهۆی هەڵكەندنی بیری نایاساییەوە دوو كەس دەستگیركران

خەڵك- بەشی هەواڵ

مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی بەكرەجۆ توانیان لە گەڕەكی قڕگەی شاری سلێمانی ( ٢ ) هاووڵاتی دەستگیربكەن كە بەشێوەیەكی نایاسایی سەرقاڵی هەڵكەندنی بیر بوون، هەروەها توانرا دەستبگرن بەسەر جیهازێكی بیرلێدان.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لەوبارەوە نوسیویەتی”پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی”.

لە ماوەی ڕابردوودا چەندین هاووڵاتی بە تۆمەتی هەڵكەندنی بیری نایاسایی دەستگیركران و دەست بەسەر ئامێرەكانی هەڵكەندنی بیرەكەدا گیرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پۆلیسی دارستانی سەیدسادق سێ‌ تۆمەتباری دەستگیركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە سنوری گوندی ( سەراوی سوبحان ئاغا ) ی سەر بە سەیدسادق، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەید سادق توانیان ( ٣ ) هاووڵاتی دەستگیر بكەن كە سەرقاڵی ڕاوكردنی باڵندەی كێوی بوون و توانرا دەست بگرن بەسەر تەواوی كەل و پەلەكانیان كە بۆ راوكردن بەكاریان هێنابوو، ( ٢ ) چەكی جۆری تاپڕ و ( ٥ ) فیشەك.

لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی نوسیویەتی”پەراوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوە و ڕادەستی بەڕێز دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان