ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

مباپێ ڕووبەڕوی ئیدارەی پاریس بووەتەوە: مەبەستم لە پارەی زیاتر نەبوو !

خەڵک سپۆرت

کیلیان مباپێی فەرەنسی ئەستێرەی یانەی پاریس سانت جێرمان، دەیەوێت لەگواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩دا پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات و کۆتا لێدوانەکانیشی بۆ ئەو مەبەستە بووە.

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کیلیانی فەرەنسی بە میدیاکانی ڕاگەیاند :” ڕەنگە کاتی ئەوە هاتبێت تاقیکردنەوەیەکی نوێ ئەنجام بدەم، یاخود بەرپرسیارێتیەکی تر بخەمە سەر شانی خۆم”.

ئەم لێدوانە لەلایەن میدیاکانی ئیسپانیا و بەریتانیا وا لێکدرایەوە، کە ناوبراو حەزی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیە و دەیەوێت پەیوەندیان پێوە بکات، بەڵکو ئەو لێدوانەی وەک پەیامێک ئاڕاستەی یانەی شاهانە و پاریس سانت جێرمان کردووە، بەڵام لەوەڵامدا نوێنەرانی یانە فەرەنسیەکەی لەپێناو مانەوە و بەردەوامبونی لە پڕۆژە زەبەلاحەکەیاندا بەڵێنی موچە و ئیمتیازاتی زیاتریابن پێداوە.

ئالفرێدۆ دورۆی ڕۆژنامەوانی ئیسپانی لە بەرنامەی “ئیل شیرینگیتۆ” تەواوی ئەم بابەتە پوچەڵ دەکاتەوە و دەڵێت: مباپێ لەم هەفتەیەدا چاوی بە بەرپرسانی پاریس کەوتووە، زۆر بەتوندی پیایاندا تەقیوەتەوە و پێی ڕاگەیاندون، کە لە لێدوانەکانیدا مەبەستی پارە و ئیمتیازاتی زیاتر نەبووە، بەڵکو مەبەست لەوەبووە کە دەڕوات و کاتی ئەوە هاتووە پەیوەندی بە یانەیەکی زەبەلاحی ترەوە بکات، دووبارە لە هەفتەی داهاتو کۆبونەوە لەگەڵ ناسڕ خلێفی خاوەنی یانە و شای قەتەر ئەنجام دەدات و ڕەنگە لەو کۆبونەوەیەدا هەموو شتێک یەکلایی بکڕێتەوە.

جیهانی

ڤاڵدانۆ تەنها یەک یاریزانی ڕیاڵ مەدریدی بەدڵ بووە و چارەسەری شکستەکان ئاشکرا دەکات !

خەڵک سپۆرت

خۆرخی ڤاڵدانۆی ئەستێرەی دێرینی ئەرجەنتین و ڕاهێنەری پێشوی یانەی ڕیاڵ مەدرید جەخت لەوە دەکاتەوە، کە لەڕووبەڕوبونەوەی نێوان یانەی ڕیاڵ مەدرید و پاریس سانت جێرمان یاریزانە هونەریەکانی یانەی شاهانە ئاستیان خراپ بووە.

ڤاڵدانۆ کە لەپێشودا ڕاهێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی شاهانەی مەدرید بووە، لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی ڕاگەیاندووە :” پێموابێت بەرامبەر پاریس سانت جێرمان یاریزانە هونەرییەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەرنەکەوتن و ئەو ئاستەیان نیشان نەدا کە پێشتر پێشکەشیان کردووە، تەنها گاریس بەیل توانی بگاتە ئەوپەڕی تواناکانی و بەتایبەت هازارد و بنزیمە لە ئاستی پێویستدا نەبوون، پێکهاتەکە بەگشتی نەیگەیاندینە ئەو قەناعەتەی کە پێکهاتەیەکی بەهێز و کاریگەرن”.

هەروەها دەڵێت :” پێکهاتەکەی زێدان لە هەندێک ڕووەوە بەهێزە، بەڵام هێشتا پێموایە لە چەند بۆندێکیان کەمە بەتایبەت لە هێڵی ناوەند، دەبوو ئەو هەنگاوە بنێن لەپێناو باشتر دەرکەوتنیان و نیشاندانی ئاستێکی بەهێزتر، کێشەکان بە گواستنەوەی ناوەندسازێک یان دووانی بەهێز کۆتایی دێت”.

لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەی یانەی شاهانە بەرامبەر پاریس سانت جێرمان لە چوارچێوەی ململانێکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ، پێکهاتەکەی زینەدین زێدان بە سێ گۆڵی بێوەڵام بەرامبەر پاریس سانت جێرمان دووچاری شکستێکی قورس هاتن، شارەزایان پێیان وایە پێکهاتەی ئەم وەرزەی مێرەنگی هاوشێوەی سەردەمی ڕابردوو هاوسەنگ نییە و توشی چەندین کۆسپ و ناسۆری تر دەبنەوە، بۆیە بە گرنگ دەزانرێت لە گواستنەوەکانی زستانەدا پێرێز و هاوەڵانی بەهەر نرخێک بێت پۆل پۆگبا و یاریزانێکی تر دابین بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ئەمڕۆ خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا دەست پێدەکەنەوە و ئەم یارییانە ئەنجام دەدرێن (شەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ ململانێی یانەکان لە خولی ناوخۆیی وڵاتانی ئەوروپا دەست پێدەکاتەوە و چەندین یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێن، گرنگترینیان ئەمانەن:

خولی ئینگلیزی (هەفتەی ٦)

لیستەر سیتی – تۆتنهام (٢:٣٠)

مانچستەر سیتی – واتفۆرد (٥:٠٠)

بێرنڵی – نۆریچ سیتی (٥:٠٠)

ئێڤەرتۆن – شیفیڵد یونایتد (٥:٠٠)

نیوکاسڵ – برایتۆن (٧:٣٠)

خولی ئیسپانیا (هەفتەی ٥)

ڤیاڕیاڵ – ڤەلەد وەلید (٢:٠٠)

لیڤانتی – ئیبار (٥:٠٠)

ئەتلەتیکۆ مەدرید – سێلتا ڤیگۆ (٧:٣٠)

گرانادا – بەرشلۆنە (١٠:٠٠)

خولی ئیتاڵیا (هەفتەی ٤)

ئودینێزی – بریشیا (٤:٠٠)

یوڤانتۆس – هیلاس ڤیرۆنا (٧:٠٠)

میلان – ئینتەرمیلان (٩:٤٥)

خولی ئەڵمانیا (هەفتەی ٥)

هێرتا بەرلین – پادێربۆرن (٤:٣٠)

فرایبۆرگ – ئاوگسبۆرگ (٤:٣٠)

بایرن میونشن – کولن (٤:٣٠)

بایەرلیڤەرکوزن – یونایۆن بەرلین (٤:٣٠)

ڤێردەربریمەن – لایپزیگ (٧:٣٠)

خولی فەرەنسا (هەفتەی ٦)

مارسیلیا – مۆنتیپیلێ (٦:٣٠)

میتز – ئەمیان (٩:٠٠)

نیس – دیجۆن (٩:٠٠)

بۆردۆ – ستاد بریست (٩:٠٠)

ستاد ڕیمس – مۆناکۆ (٩:٠٠)

نیم ئۆڵۆمپیکۆ – تولوز  (٩:٠٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

سۆڵشایەر بەردەوامە لە پڕۆژەی بە ئینگلیزی کردنی یونایتد و داوای دوو گەوهەری تری کردووە !

خەڵک سپۆرت

ئۆلی گۆنار سۆڵشایەری نەرویجی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، داوای دوو یاریزانی بەهرەمەندی لە ئیدارەی یانەکەی کردووە و لەئێستادا ئامادەکاریەکان بۆ ئەو دوو بۆندە دەستیان پێکردووە.

تۆڕی “ئی ئێس پی ئێن” ئاشکرای کردووە، لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩دا ئیدارەی شەیتانە سورەکان نەیانتوانیوە تەواوی داواکاریەکانی سۆڵشایەر جێبەجێ بکەن، بۆیە ڕاهێنەری ناوبراو دووبارە داوای لە نوێنەرانی یونایتد کردووە کار لەسەر گواستنەوەی دوو بەهرەمەندی تر بکەن کە هەریەکەیان لە یانەیەکی گەورە یاریی دەکات.

بەپێی سەرچاوەکە، سۆڵشایەر پڕۆژەی بە ئینگلیزی کردنی یونایتد پەیڕەو دەکات و یەکەم داواکاری بریتیە لە جەیمس مادیسۆنی ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی لیستەر سیتی و دووەم داواکراویشی بریتیە لە جادۆن سانچیۆی بەهرەمەندی ناوداری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، چاوەروانیش دەکرێت هەردوو گواستنەوەکە زیاتر لە بڕی ١٥٠ ملیۆن یورۆیان تێبچێت و هەوڵەکانی ئید ودوارد و هاوەڵانی لە گواستنەوەکانی زستانە و هاوینەی ٢٠٢٠ بەردەوام بێت، بەلایەنی کەمەوە لەهەر میریکاتۆیەک و یەکێک لەو یاریزانانە دابین دەکەن.

یونایتد لە گواستنەوەکانی هاوینەی ڕابردوودا دەستبەردارەی هەریەک لە ڕۆمێلۆ لوکاکۆی بەلجیکی و ئەلێکسیز سانچێزی چیللی و ئەندێر هێرێرای ئیسپانی بوون بۆ یانەکانی ئینتەرمیلان و پاریس سانت جێرمان، بەڵام لەپێگەی یاریزانە فرۆشراوەکاندا هیچ یاریزانێکی گەورە و کاریگەریان دابین نەکرد، شارەزایان پێیان وایە لەم وەرزەدا بەهۆی لاوازی هێڵی ناوەند و هێرشبەرەوە دووچاری ئاستەنگی دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان