ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سعودیە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی دیاریكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
عەرەبستانی سعودیە لەڕێگەی ڕۆژمێری ساڵی كۆچییەوە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز دیاری دەكات، كە تێیدا شەوی قەدر-یش دیاری كراوە.

بەپێی ڕۆژمێری كۆچی، كە بە فەرمی لەلایەن سعودیەوە دەركراوە، یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان لە 6ی ئایار دەستی پێ كردووە و لە 4ی حوزەیران كۆتایی دێت و ڕۆژی 5ی حوزەیران دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی شەوال و یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.

هەر بەپێی ڕۆژمێرەكە، شەوی قەدەر، كە شەوی 26 لەسەر 27ی ڕەمەزان دەكات، دەكاتە شەوی 31ی ئایار (واتە شەوی هەینی لەسەر شەممەی داهاتوو).

هاوكات خانەی فەتوای میسڕ لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە ئێوارەی ڕۆژی 3ی حوزەیرانەوە بۆ چاودێری كردنی هیلالی مانگی شەوال دادەنیشن و ڕاستەوخۆش لەڕێگەی كەناڵەكانی ڕاگەیاندنەوە بینینی مانگ پەخش دەكرێت.

ساڵانە لە هەرێمی كوردستان و سعودیە و سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی بۆ دیاری كردنی یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان و جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، موسڵمانان پشت دەبەستن بە بڕیاری لیژنەكانی بینینی مانگ هەرچەندە لەگەڵ پێشكەوتنی تەكنەلۆجیادا چەندین ئامێری پێشكەوتوو دروست كراوە بۆ چاودێری كردنی بینینی مانگ.

جیهان

سعودیە وەڵام دەداتەوە
نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر كوژرانی خاشقچی ڕاپۆرتێك بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری دەوڵەتی سعودیە بۆ كاروباری دەرەوە، وەڵامی ڕاپۆرتەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان دەداتەوە لەبارەی كەیسی كوژرانی خاشقچی و ئاماژە بە بوونی چەند خاڵێكی دژ بەیەك دەكات لەنێو ڕاپۆرتەكەدا.

عادل جوبێر، وەزیری دەرەوەی سعودیە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ڕاپۆرتەكەی ئەگنیس كاڵامارد لەبارەی كوژرانی ڕۆژنامەنووس جەمال خاشقچی، چەند خاڵێكی دژ بە یەكی ڕوون لەخۆدەگرێت و زۆرێكی بێ‌ بنەمایە”.

بە وتەی جوبێر، “هیچ شتێكی نوێ‌ لە ڕاپۆرتەكەی بڕیاردەری ئەنجوومەنی مافەكانی مرۆڤ نەهاتووە، جگە لە دووبارەكردنەوەی هەمان ئەو باسانەی، كە پێشتر لە میدیاكاندا بڵاوكرانەوە”.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن ئەگنیس كاڵامارد، لێكۆڵەری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری لەسێدارەدان لە دەرەوەی دادوەریی بڵاوكرایەوە، “جەمال خاشقچی، ڕۆژنامەنووسی سعودی بەشێوەیەكی بەئەنقەست كوژراوە و سعودیەش بەرپرسە بەرانبەر بە كوژرانەكەی”.

هەر لە ڕاپۆرتەكەدا، كە پشتی بە زانیارییەكانی دەزگای هەواڵگری توركیا و دەزگا هەواڵگرییەكانی تر بەستووە، هاتبوو، “خاشقچی دوای ئەوەی لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوودا چووبووە نێو باڵێوزخانەی وڵاتەكەی لە ئیستەنبوڵ، بە ماددەیەكی هۆشبەر لەهۆشبراوە و كیسێكی نایلۆن كراوە بەسەریدا و خنكێنراوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

یاری (PUBG ) لە وڵاتێكی تر قەدەغە دەكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ
كۆمەڵێك لە پیاوانی ئاینی لە ئیندۆنیسیا، فەتوایەك لە دژی یاریی بەناوبانگیPUBG دەردەكەن، بەو پێیەی توندوتیژی تێدایە و لەگەڵ ئاینی ئیسلامدا یەكانگیر نییە و دەكرێت ئالودەبونێكی مەترسیدار لەنێوان گەمەكارەكاندا دروستبكات.

ئەنجومەنی زانایانی ئاینی لە ناوچەی (ئەچە) لە دوورگەی سۆمەترە، رایانگەیاندووە”ئەو فەتوایە تەئكید لەسەر قەدەغەكردنی PUBG و یارییە هاوشێوەكانی دەكات، بەو پێیەی دەبنە مایەی هاندان بۆ توندوتیژی و گۆڕینی هەڵسوكەوتی كەسەكان”.

ئەنجومەنەكە، بەدووری نازانێت ئەو فەتوایە دەستكاریی بكرێت، تا یارییەكانی تریش بگرێتەوە، بەو پێیەی فەیسەڵ عەلی، ئەندامی ئەنجومەنەكە ڕایگەیاندبوو، منداڵانی ناوچەكەی ئالودەن لەسەر یارییەكە، و پەرچەكردارییان توندوتیژ بووە لەكاتی هەوڵی رێگرتن لە بەردەوامبوونیان لەسەر یارییەكە.

فەتواكەى ئیندۆنیسیا بۆ قەدەغەكردنی ئەو یارییە، دوا ئەوە بوو كە هەریەك لە عیراق و نیپاڵ و ویلایەتێكی هیندی PUBG یان قەدەغەكرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

وادەی دەستپێكردنی شەڕی ئەمریكا و ئێران ئاشكراكرا

 

خەڵك –بەشی هەواڵ

گۆڤاری ناشناڵ ئێنترست لە ڕاپۆرتێكدا كاتی دەستپێكردنی شەڕی ئەمریكا و ئێرانی ئاشكراكرد.

گۆڤارەكە لە زاری جێم كران توێژەر لە پەیمانگەی بیكر بۆ سیاسەتی گشتییەوە بڵاویكردەوە، ئێران و ئەمریكا لە هاوینی ئەمساڵدا بەرەو شەڕ دەڕۆن دوای كشانەوەی ئەمریكا لە ڕێككەوتنی ناوەكی و توندكردنەوەی گەمارۆكانی سەر ئێران.

ئاماژە بە هەوڵەكانی ئێرانیش بۆ گەڕانەوە بۆ سەردەمی پێش ڕێككەوتنی ناوەكی كراوە و دەشپرسێت ئایا واشنتن ئامادەیە بۆ داگیركردنی ئێران و چەكداماڵینی و بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ 750 هەزار هێزی لەشكری و پاسدار؟

باس لەوەشدەكات، شەڕی عیراق كە زۆرتر لە دوو ترلیۆن دۆلاری تێچوو سووكتردەبێت لە شەڕی ئێران، چونكە شەڕكردن لەگەڵ ئێران گەورەتر و خەیاڵی دەبێت، دەشبێت بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز و وەستانی هەناردەی چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.

توێژەرەكە، دەشڵێت “تاكو ئێستا كات ماوە بۆ خۆ لادان لە شەڕ، پێویستدەكات لەسەر سەركردەكانی ئێران و ئەمریكا لە شەڕ دووربكەونەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان