ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

“هەرێم و ناوەند لەسەر كێشەی جوتیاران ڕێككەوتن”

خەڵك – ئارام سەردار

بەمەبەستی گەیاندنی كێشەی جوتیارانی ناوچەكانی مەخمور و كەركوك و خانەقین و دوبز لەبەرامبەر هەڕەشەكردن لە جوتیارانی ئەم ناوچانە و سوتاندنی گەنمەكانیان لەلایەن ڕێكخراوای تیرۆریستی داعش و عەرەبە هاوردەكانەوە، لیژنەی كشتوكاڵی پەڕلەمانی كوردستان لەگەڵ بەغدا گەیشتن بەچەند ئەنجامێك.

دكتۆر محێدین حەسەن سەرۆكی فڕاكسیۆنی ئازادی و ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و ئاژەڵداری لە پەرلەمانی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕایگەیاند، لەسەردانەكەماندا بۆ بەغدا لەگەڵ سەرۆك كۆمار و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان كۆبووینەوە و كێشەی جوتیارانی ناوچەكانی مەخمور و كەركوك و خانەقین و دوبز لەبەرامبەر هەڕەشەكردن لە جوتیارانی ئەم ناوچانە و سوتاندنی گەنمەكانیان لەلایەن ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و عەرەبە هاوردەكانەوە پێ گەیاندن، هەروەها كێشەی كەم وەرگرتنی گەنم پرسێكی كۆبوونەوەكان بووە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و ئاژەڵداری لە پەرلەمانی كوردستان وتیشی، لە كۆبوونەوەكاندا گەیشتین بەوەی ڕێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران زیاتر بكرێت، بەڵام ڕێژەكە دیاری نەكراوە، بەڵام دڵنیایی دراوە بۆ زیادكردنی، لەبارەی ڕێگری لە دروێنەكردنی گەنمی جوتیارانی گوندی پەڵكانە لەلایەن عەرەبەكانەوە، ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی ئەمساڵ جوتیارانی كورد بەبێ كێشە گەنم بدورنەوە، ساڵی داهاتووش هەر زەوییەك كێشەی هەبێت لەدادگا یەكلا دەكرێتەوە.

سەبارەت بەپارەی گەنمی جوتیارانیش ئەوەی خستەڕوو، بڕێكی كەم ماوە لەنزیكترین كات پارەی گەنمی جوتیاران دەچێتە سەر ژمارە بانكيی هەرێم و دڵنیایی دراوە لەناردنی پارەكە.

ئابوری

نرخی نەوت بەرزبۆوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
نرخی نەوت بەهۆی بوژانەوەی داواكاریی لەسەر وزە و كەمبوونەوەی ئاستی عەمباركراوی نەوتی ئەمریكايى، ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.

گرێبەستە دواخراوەكانی برنت بەڕێژەی 0.55% ڕوویان لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 42.17 دۆلار، بە هەمان شێوە گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی (خۆرئاوای تكساس مامناوەند) بەڕێژەی 0.6% بەرزبۆتەوە و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 40.55 دۆلار.

نرخی نەوت بەهۆی زیادبوونی داواكاریی و بوژانەوەی هیوای وەبەرهێنان ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، وەبەرهێنەرانیش پێشبینی دەكەن هەندێك لە وڵاتان دەستبەرداریی ڕێوشوێنە توندەكانی كەرەنتینەببن، بەڵام مەترسی هاتنەبەری تەوژمی دووەمی كۆرۆنا لەئارادایە كە ڕەنگە بە هەمان شێوەی بەهاری پێشوو كاریگەریی لەسەر ئاستی داواكاریی لەسەر نەوت دروستبكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سامانە سرووشتییەكان: باشترە عیراق وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە پرسی نەوت بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەكردبوو، كەنەوتی هەرێم بەقاچاغ دەبرێت و لەئۆپیك كێشەی بۆ عیراق دروست كردووە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم ئەو وتانە ڕەتدەكاتەوە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند:”ئامار و زانیاریی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان لەلایەن كۆمپانیای دیلۆیتی جیهانییەوە وردبینیی تێدا دەكرێت و بەشێوەیەكی بەردەوام بڵاودەكرێتەوە، بۆیە باشترە كە حكومەتی فیدراڵیی عیراق وردتربن لە لێدوانەكانیان، باشترە عیراقیش وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە زانیارییەكانی تایبەت بە پرسی نەوت بكات”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ئاماژەی بەوەشكردووە:” حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای ڕێككەوتنی ئۆپيك پڵەس قەبارەی بەرهەمهێنانی كەمكردووەتەوە و كۆی گشتیی بەرهەمەكانی لە ئاستی پێویستدا نین بەراورد بە بەرهەمەكانی بەشەكانی دیكەی عیراق”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم بسی لەوەش كردووە:” ئەو ڕوونكردنەوەیان بۆ حكومەتی فیدراڵی وەكو بەشێك لە گفتوگۆیەكی گشتگیرتر لەقەڵەم دەدەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

عیراق، كانزایەكی گرانبەها لە بیابانی ئەنباردا پشتگوێخراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
قایمقامی قەزای روتبە لە پارێزگەی ئەنبار ڕادەگەیەنێت، بڕێكی زەبەلاحی كانزایەكی گرانبەها لە ناوچە بیابانییەكاندا هەیە، بەبێ‌ ئەوەی لەلایەن حكومەتەوە بایەخی پێبدرێت و پشتگوێخراوە.

عیماد دلێمی قایمقامی قەزای روتبە لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی عیراق ڕایگەیاند”ناوچەی ئەرزمە  لە باشووری قەزای روتبە (15 كلم باشووری قەزای خۆرئاوای ئەنبار)، خۆڵی شوشەی تێدایە كە لە پیشەسازییە هەمەجۆرەكان و بۆ مەبەستی جیاجیا لە وڵاتە پێشكەوتووەكاندا بەكاردەهێنرێت، بە گرنگترین كانزای سروشتیش لە دوای نەوتەوە دادەنرێت”.

بە وتەی دلێمی”یەدەگی خۆڵی شوشە لەو ناوچەیە بە زیاتر لە ملیارێك تەن مەزەندە دەكرێت، پیشەسازی سلیكۆنیش لە خۆڵی شوشە زۆر قورسە و لەڕووی فیزیاییەوە سەركەوتوو نییە، باشترە لە بەردی سیلیكا دەربهێنرێت”.

قایمقامی قەزای روتبە دەڵێت”پاكی خۆڵی شوشە كە لە ناوچەكانی خۆرئاوا دەستەبەردەبێت، بەڕێژەی 99%، بۆیە پێویستە حكومەت سود لەم كانزایە ببینێت لە ناوچەكانی خۆرئاوای عیراق و كار بۆ هێنانی كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان بكات، تا وەبەرهێنانی تێدا بكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان