ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بڕیارە سبەینێ‌ لیژنەیەكی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی خانەقین بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فڕاكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ شاندێكی لیژنەی بەرگری و ئاسایشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بۆ لێكۆڵینەوە، لە ڕووداوەكانی ئەمدواییەی خانەقین سەردانی ناوچەكە دەكات.

شێركۆ میروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فڕاكسیۆنی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ شاندێكی لیژنەی بەرگری و ئاسایشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بۆ لێكۆڵینەوە، لە ڕووداوەكانی ئەمدواییەی خانەقین و گوندەكانی دەوروبەری لەسەر ئەو زوڵم و ستەمەی بەرامبەریان دەكرێت سەردانی ناوچەكە دەكەن.

شێركۆ میروەیس ڕوونیشیكردەوە، هاتنی شاندەكە، دوای ئاڕاستەكردنی یاداشتێك بوو بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تر، كە بەوردی تیرۆركردن و سوتاندنی دەغڵ و دانی هاووڵاتیان خرابوونەڕوو.

خانەقین یەكێكە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای دیالەیە و دانیشتوانەكەی لە زۆرینەی كورد و عەرب و توركمان پێكدێت.

جێی ئاماژەیە، بەپێی ئامارەكان لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی كارە تاوانكارییەكانەوە زیاتر لە 40 كەس شەهید بوون و لەسەر ئەو بابەتەش لیستە كوردستانییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ڕاگەیەندراوێكیان بۆ ڕای گشتی بڵاوكردەوە، هەروەك لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سوتاندنی زەوییە كشتوكاڵییەكانی داچێندراو بە گەنم و جۆ لە سنوری شارۆچكەی خانەقین ڕوویداوە و لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقینی یەكێتیش ڕاگەیاندبوو”كەسانی جیاواز لەپشت ئەو كارانەوەن”.

کوردستان

لە هەفتەیەكدا، 164 كەس لە هەرێم بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، 4537 لە هەرێم لە هەفتەیەكدا تووشی كۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەماوەی هەفتەیەكدا 4537 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 2937 كەسیش چاك بوونەتەوە.

بەپێی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا، 39 هەزار و 316 پشكنین لە هەر چوار پارێزگای هەرێم ئەنجام دراوە و هاوكات 164 كەسی گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەیەنێت، فرۆشتنی دۆلار بەشێوەی بازاری كراوە دەبێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشكرا دەبێت.

ئاشكراشیدەكات، بۆ ئەو مەبەستە گروپێكی ئەلیكترۆنی كارا كراوە كە سەرجەم بانكە ئەهلیەكان و كۆمپانیاكان و نوسینگەكان كە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆڕینەوەی دراو، دەتوانن بەژداربن لەو پڕۆسەی كڕینی ئاشكرایەدا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار، ئەمەش لە پێناو نەهێشتنی قۆرخكاری و هەلی وەك یەك بۆ هەمووان و زیادكردنی داهاتی گشتی.

ڕوونیشیدەكاتەوە، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشكرا دەبێت، بۆ ئەو مەبەستە گروپێكی ئەلیكترۆنی كارا كراوە كە سەرجەم بانكە ئەهلیەكان و كۆمپانیاكان و نوسینگەكان كە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆڕینەوەی دراو، دەتوانن بەژداربن لەو پڕۆسەی كڕینی ئاشكرایەدا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار، ئەمەش لە پێناو نەهێشتنی قۆرخكاری و هەلی وەك یەك بۆ هەمووان و زیادكردنی داهاتی گشتی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

نرخی زێڕ و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ شەممە لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرەى خوارەوەیە:

 

نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر 123هەزار و 200 دینارە.

نرخی 100 یۆرۆ بەرامبەر 144 هەزار دینارە.

نرخی 100 پاوەن بەرامبەر 156 هەزار دینارە.

نرخی 100 هەزار تمەن بەرامبەر ٥ هەزار و 750 دینارە.

نرخی 100 لیرەی توركی بەرامبەر 16 هەزار و 500 دینارە.

 

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بەرامبەر 289 هەزار دینارە.

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بەرامبەر 346 هەزار دینارە.

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بەرامبەر 385 هەزار دینارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان