ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

هێڵەكانی ئینتەرنێت لە سەرتاسەری هەرێم ڕادەگیرێن

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكانی پۆلە كۆتاكان لەسەرتاسەری هەرێم ڕۆژانە سێ‌ كاتژمێر هێڵی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت، دەشڵێـت: “لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و دەزگاكانی دیكە هەمانگی كراوە بۆ پاراستنی ڕەوشی تاقیكردنەوەكان”.

سامان سیوەیلی، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند، هەر لەئێستاوە ئامادەكارییەكان تەواوبوون، بۆ دەستپێكردنی تاقیكردنەوەی ئەزموونە گشتیەكان لەسەرتاسەری هەرێم، ڕۆژی یەك شەممە 26ی ئایار دەستپێدەكات.

وتیشی، “لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە هەماهەنگی كراوە بۆ ئەوەی لەكاتی تاقیكردنەوەكان هێڵەكانی ئینتەرنێت بۆ ماوەی 3 كاتژمێر لە 8ی بەیانی تا كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ، ڕابگیرێت، هەروەها داواش لە وەزارەتی كارەبا كراوە بۆ دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هۆڵی تاقیكردنەوەكان”.

ڕاشیگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی ئەمنی هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكان لە ئەستۆ دەگرێت.

ئاشكراشیكرد، بۆ ئەمساڵی خوێندن زیاتر لە 112 هەزار و 600 خوێندكاری 12ی ئامادەیی بەشداری تاقیكردنەوەی پۆلە كۆتاكان لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان دەكەن.

ئابوری

بەشە ئاردی دوو مانگ بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بۆ ئەمساڵ 10 بەش لە ئارد بەشەر هاووڵاتیان دابەشدەكرێت و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی هەشت دەكرێت، دەشڵێت: “لەم مانگەدا 2 بەش ئارد دابەشدەكرێت”.

نەسرین محەمەد عەلی، بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەم مانگەدا دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی شەش و حەوت كراوە، ڕەنگە ئەم هەفتەیە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی حەوت-یش تەواو بێت.

وتیشی، “بەردەوامین لە دابەشكردنی بەشە ئاردی ماڵان و لە هەفتەی داهاتووە دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی هەشت دەكرێت”.

ڕاشیگەیاند، حكومەتی عیراق بۆ ئەمساڵ بڕیاریداوە 10 بەشە ئارد دابەش بكرێـت و تا كۆتایی ساڵ هەر 10 بەش ئاردەكە دابەش دەكرێت.

ئاشكراشیكرد، ئەو ئاردەی دابەشكراوە لەماوەی چوار مانگی ڕابردوودا زۆر كوالێتی باش بووە بۆ دروستكردنی نان.

بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانیلە (خەڵك)ەوە داوا لە هاووڵاتیان دەكات، “بچن ئاردەكە وەربگرن، چونكە بە پێزە و بۆ نان كردن گونجاوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی هەرێم دەرماڵەیەكی بەشێكی زۆری فەرمانبەران دەبڕێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی ڕێنماییەكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمەوە دەرماڵەی هاتووچۆی بەشێكی زۆری فەرمانبەران دەبڕێت و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی-ش دەڵێت: “لە هەوڵداین بۆ چارەسەركردنی”.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە چەند فەرمانبەرێكەوە بە (خەڵك) دراوە، “بەهۆی ڕێنماییەكی داراییەوە دەرماڵەی هاتووچۆ، كە لە ناوشار 20 هەزار دینارە بڕاوە و ئەوەش زیان بە زۆربەی فەرمانبەران دەگەیەنێت، چونكە زۆربەی فەرمانبەران خۆیان بە پاس و تەكسی هاتووچۆ دەكەن”.

چەند فەرمانبەرێكی تەندروستی و شارەوانی دەڵێن: “ئێمە لە نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان و شوێنەكانی دیكە خۆمان هاتووچۆ دەكەین بە پاس و تەكسی، بەڵام دەرماڵەی هاتووچۆكەمان بڕاوە و ئەوەش ناحەقییە، چونكە پێمان وتراوە بەپێی ڕێنمایی دارایی هەر فەرمانگەیەك ئۆتۆمبێلی بۆ بەكرێ‌ بگیرێت بۆ هاتووچۆ ئیتر سەرجەم فەرمانبەران ئەو دەرماڵەیە نایانگرێتەوە”.

دەشڵێن: “تەنها ئۆتۆمبێل بۆ هاتووچۆی فەرمانبەران لە بەڕێوەبەرایەتییەكان گیراوە و ڕێژەیەكی كەمە و بەشی هەموو فەرمانبەران ناكات و بنكە و شوێنەكانی دیكە ئۆتۆمبێلیان بۆ بەكرێ‌ نەگیراوە ئیتر بۆچی دەرماڵەكەمان ببڕێت، لەكاتێكدا 20 هەزار و هێندە زۆر نییە تا بیبڕن”.

لای خۆشیەوە، د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، ئەو بابەتە گشتگیرە و تەنها سلێمانی نەگرتۆتەوە و بڕیارەكە لەلایەن داراییەوە دەرچووە و زۆر كارمان لەسەر كردووە.

ڕاشیگەیاند، كارمان لەسەر كردووە و لە هەوڵی چارەسەركردنیداین و لە ئێستادا چاوەڕێی وەڵامی سەروو خۆمانین.

جەختیشی كردەوە، كێشەكە لەوەدایە، كە هەموو شوێنێك ئۆتۆمبێلی بۆ بەكرێ‌ ناگیرێت تا دەرماڵەكەی ببڕدرێت، بەڵام دارایی بە گشتگیری جێبەجێی كردووە و كێشەكەش لەوەدایە، بۆیە وتی، “لە هەوڵی چارەسەركردنی ئەو بابەتەداین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

خوێندنی باڵا هەلی گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران بۆ زانكۆیەك ڕادەگەیەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم هەلی گواستنەوەی ڕاژەی 92 فەرمانبەر بۆ زانكۆی هەڵەبجە ڕادەگەیەنێت و دوا كاتیش بۆ پێشكەش كردنی داواكاری 6ی مانگی داهاتووە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاشكرای كردووە، سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە پێویستی بە گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران هەیە، جا هەر فەرمانبەرێك ئارەزووی هەیە و مەرجەكانی خوارەوەی تێدا بەدی دەكرێت دەتوانێت لە كاتی دیاریكراودا سەردانی كارگێڕی سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجه بكات.

ڕاشیگەیاندووە، پێویسته داواكار پێشتر لە یەكێك لە فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم دامەزرابێت، واته ئەمە هەلی گواستنەوەی ڕاژەیە نەك دامەزراندن و ئەم گواستنەوەیه لە سەر بنەمای شارەزایی و لێهاتویی و كێبركێ كردن دەبێت.

جەختیشی كردۆتەوە، دواكات بۆ پێشكەشكردنی (cv) و پوختەی ڕاژە كۆتایی دەوامی ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی ٦/١٠/٢٠١٩ دەبێت.

پسپۆڕییەكان و ژمارەی فەرمانبەری پێویست:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان