ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

مانچسته‌ر یونایتد به‌ پاڵپشتی “ڕێوی گواستنه‌وه‌کان” دی لیخت له‌چنگی بارسا ده‌رده‌کات !


خه‌ڵک سپۆرت

یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ئاماده‌یه‌ بۆندی به‌هێزتر بۆ گواستنه‌وه‌ی ماتیاس دی لیخت پێشکه‌شی یانه‌ی ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام بکات و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ که‌وتۆته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی “ده‌یلی میره‌ر”ی به‌ریتانی ئاشکرای کردووه‌، ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی له‌هه‌موو یانه‌کانی تر نزیکترن بۆ گواستنه‌وه‌ی ماتیاس دی لیختی به‌رگریکاری به‌توانای یانه‌ی ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام، به‌ڵکو یاریزانه‌که‌ش حه‌زی به‌ یانه‌ ئیسپانیه‌که‌یه‌وه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ :” شتێکی ناوازه‌یه‌ له‌هه‌ر یانه‌یه‌کی تر له‌پاڵ فرانکی دی یۆنگی هاوڕێم یاریی بکه‌م”، ئه‌م لێدوانه‌ش له‌لایه‌ن میدیاکانی که‌ته‌لۆنیاوه‌ هاوشێوه‌ی په‌یامێک مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا کراوه‌.

ڕۆژنامه‌ ئینگلیزیه‌که‌ ئاماژه‌ی کردووه‌، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه‌ ئید ودوارد و هاوکارانی له‌ئیداره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌گه‌ڵ مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کاره‌کانی دی لیخت هاتونه‌ته‌ سه‌رخه‌ت و داوای گواستنه‌وه‌ی ماتیاس دی لیختی هۆڵه‌ندیان کردووه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یاریزانه‌ ١٩ ساڵه‌که‌ به‌رشلۆنه‌ی هه‌ڵبژاردووه‌، به‌ڵام یه‌که‌مین ئۆفه‌ری پێشکه‌شکراوی یونایتد دوو هێنده‌ی ئۆفه‌ره‌کانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بووه‌، ئه‌وه‌ش وایکردووه‌ ڕایۆلا قایلبونی خۆی نیشان بدات.

ڕایۆلا به‌هۆی گواستنه‌وه‌کانی پۆگبا و لوکاکۆوه‌ په‌یوه‌ندیه‌کی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌ی یوڤانتۆس هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر زۆره‌ له‌گواستنه‌وه‌ی به‌رگریکاره‌ هۆڵه‌ندیه‌که‌دا جیاوازی دروست بکات.

جیهانی

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا چامپیۆنزلیگ و خولەکانی ئەوروپای بۆ کاتێکی نادیار ڕاگرت


خەڵک سپۆرت

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دوێنێ چوارشەممە کۆبوونەوەی نائاسایی خۆی لەبارەی خولە ئەوروپییەکانەوە ئەنجامدا، لەکۆتاییشدا بڕیاردرا بە ڕاگرتنی خولی یانە پاڵەوانەکانی و خولی ئەوروپی و سەرجەم ئەو یارییانەی بڕیارە لەم ماوەیەدا ئەنجام بدرێن.

بەپێی بڕیارەکانی یوفا، هەردوو فاینەڵی چامپیۆنزلیگ و یوروپا لیگ کە بڕیاربوو لە کۆتایی مانگی شەش ئەنجام بدرێن بۆ کاتێکی نادیار دواخراون.

هەروەها ڕووبەڕوبوونەوە نێودەوڵەتییەکانی پاشکۆی پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، کە بەهەمان شێوە بڕیاربووە لەمانگی حوزەیران ئەنجام بدرێن بۆ کاتێکی نادیار دوادەخرێن.

سەرچاوەکان پێیان وایە لەگەڵ زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیادبوونی ڕێژەی توشبووان لە وڵاتانی کیشوەری ئەوروپا، ئەگەر هەیە خولی یانە پاڵەوانەکان و خولی ئەوروپی “چامپیۆنزلیگ و یوروپا لیگ” بەتەواوی دوابخرێن.

لەماوەی ڕابردوودا بڕیاربوو ڕووبەڕوبونەوەکانی قۆناغی (١٦)ی خولی یانە پاڵەوانەکان ئەنجام بدرێن، بەڵام بەبڕیاری یوفا ئەو یارییانەی دواخراون و لەئێستادا ١٧ یاریی پاڵەوانێتیەکە ماوە تائێستا بە هەڵواسراوی ماونەتەوە و نازانرێت لەداهاتوودا چ بڕیارێک لەبارەیانەوە دەدرێت.

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بەر لە کۆبوونەوەی کۆتایی کۆبوونەوەیەکی تریان لەبارەی پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدا و بڕیاردرا بەدواخستنی یورۆی ٢٠٢٠ بۆ ماوەی ساڵێک.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

دیبالا بە ڕاشکاوی باسی کریستیانۆ دەکات: ڕۆژێکیان لەبارەی ڕقی ئەرجەنتینیەکانەوە قسەم لەگەڵکرد


خەڵک سپۆرت

پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی ئەستێرەی یانەی یوڤانتۆس بە ڕاشکاوی بۆچونی خۆی دەربارەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئاشکرا دەکات و دووپاتیدەکاتەوە، دوای پەیوەندیکردنی یاریزانە پورتوگالیەکە بە یانەی یوڤانتۆسەوە بیرکردنەوەی گۆڕاوە.

ئەستێرە ناوازەکەی ئەرجەنتین لەچاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی “توتۆ میریکاتۆ”ی ئیتاڵی ڕاگەیاندووە :” لەسەر ئاستی تایبەتیی تێڕوانینم بەرامبەر کریستیانۆ زۆر ئەرێنییە، لەپێشوودا نەمدەناسی، کاتێک پەیوەندی بە یانەی یوڤانتۆسەوە کرد، زانیم کە خاوەن کەسایەتییەکی بەهێز و ناوازەیە، کەسێکی کۆمەڵایەتییە و دڵپاک و کراوەیە لەژووری جلگۆڕینەکان و لەدەرەوەی ژووری جلگۆڕینەکانیش هەر بەو شێوەیەیە، بەپێچەوانەی یاریزانە ناودارەکانی ترەوە کە لەو ئاستەدا گرنگی بە هاوڕێکانیان نادەن”.

دیبالا باس لە گفتوگۆیەکی تایبەتیی نێوانی و کریستیانۆ دەکات و دەڵێت :” لە گەشتێکدا لەگەڵ کریستیانۆ بەیەکەوە دانیشتین و قسەمان لەبارەی کەسایەتییە ناوازەکەیەوە دەکرد، پێمووت: دەزانیت من کەسێکی ڕاستگۆ و بەرەوڕووم، لە ئەرجەنتین کەمێک ڕقمان لێتە بەهۆی کەسایەتی و شێوازی مامەڵەکردنتەوە، بەڵام کە تۆم ناسی توشی شۆکت کردم، چونکە هەرگیز بەو شێوەیە نەبوویت، کەسێکی تر بوویت”.

یاریزانە ئەرجەنتینیەکە دەڵێت :” کریستیانۆ کە گوێی لە ووتەکانم بوو پێکەنی و پێیووتم: منیش ئەوە دەزانم، بەڵام من ڕاهاتووم لەگەڵ ئەو ڕەخنانە و تەنانەت لەگەڵ ڕقی هاندەرانی ئەرجەنتینیش”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

وێنە: کاروانی کۆمەک و هاوکارییەکانی بەڕێز گرووپ بەردەوامە


خەڵک ـ بەشی هەواڵ

گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز، بەردەوامە لەگەیاندنی کۆمەک و هاوکارییەکانی و ئەمڕۆش لەسەنتەری پارێزگای سلێمانی چەندین سەبەتەی خۆراکیان ڕادەستی بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکان لەناو سەنتەری پارێزگای سلێمانی کرد.

لەڕاگەیەنراوی گرووپی کۆمپانیامانی بەڕێزدا هاتووە، بەڕێز گرووپ، بەردەوامە لەگەیاندنی کۆمەک و هاوکارییەکانی و ئەمڕۆ لەسەرنتەری پارێزگای سلێمانی سەدان، سەبەتە خۆراکی گەیاندە دەست بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکان تا لەڕێی ئەوانەوە دابەشی سەر هاوڵاتیان بکرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەپێناو سەلامەتی ژیانی هاووڵاتیان و پاراستنیان لە پەتای کۆرۆنا، بەڕێز گرووپ پابەندی خۆی بەڕێنماییەکان دووپات دەکاتەوە و لەپێناو دروستنەبوونی قەرەباڵغی و بەریەک نەکەوتنی هاووڵاتیان، کۆمەکەکانی ڕادەستی بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکانی پارێزگا ز قەزاو ناحییەکان دەکات.

هاوکات لەڕێی تیمەکانی دابەشکردنیشەوە، ڕاستەوخۆ، دەچنە لای هاوڵاتیان و سەبەتەی خۆراکیان پێشکەش دەکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان