ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

خەڵك؛ نوێترین زانیاری لەسەر دابەشكردنی مووچە لەپێش جەژن بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە پێش جەژنی ڕەمەزانی پرۆز مووچەی دیكە دابەش ناكرێت.

ماوەی چەند ڕۆژێكە لە میدیاكانەوە دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە، كە “پێش جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز پارەیەكی دیكە لە بەغداوە بۆ مووچە دێت و مووچەیەكی دیكە بە فەرمانبەران دەدرێت، هەر بەو هۆیەشەوە دارایی داوای لە گەنجینەكان كردووە لیستی مووچەی مانگی ئادار ئامادەبكەن”.

بۆ بەدواداچوونی ئەو پرسە، سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی دارایی بۆ (خەڵك) وتی، “هەموو كاتێك بۆ دابەشكردنی مووچە سەرەتا وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان بڕێك پارەی خستۆتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی و بەشێكی وەزارەتەكان مووچەیان وەرگرتووە و دواتر لە بەغداوە پارەی مووچە هاتووە و وەزارەتەكانی دیكە و خانەنشینان مووچەیان پێ‌ دراوە”.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر سامانە سروشتییەكان یان بەغدا پارە بۆ مووچە بنێرێت ئەوا مووچە دابەش دەكرێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە پێش جەژن هیچ بڕە پارەیەكیان نایەت”.

ئابوری

نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 65 دۆلار

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی كەمبوونەوەی ئاستی خستنەبازاڕ و دەرهاویشتەكانی هێرشی سەر دامەزراوە نەوتییەكانی سعودیە لە شەممەی ڕابردوو، نرخی نەوت زیاتر ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری شرۆڤەكارێك لە (یو بی ئێس) بڵاویكردووەتەوە”كەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمی سعودیە، مەترسی لای وەبەرهێنەران دروستكردووە، سەبارەت بە كەمبوونەوەی ئاستی خستەڕووی نەوت لە بازاڕەكان، ئەمەش بووەتە پاڵپشت بۆ نرخی نەوت”.

سەبارەت بە نرخەكانیش، نرخی بەرمیلێك نەوتی (تێكساس)ی ئەمریكایی بەڕێژەی 1.38%دا ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و گەیشتە 85.91 دۆلار، لە هەمان كاتدا نرخی بەرمیلێك نەوتی برنت بەڕێژەی 2.11% بەرزبووەوە و گەیشتە 94.94 دۆلار.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، پەیوەندی بەو هێرشەوە هەیە كە لە شەممەی ڕابردوودا كرایە سەر دوو گارگەی سەر بە كۆمپانیای (ئارامكۆ)ی سعودیە، ئەمەش لای وەبەرهەمهێنەران مەترسی كەمبوونەوەی خستەڕووی نەوتی لە بازاڕەكاندا دروستكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی عیراق داوای ڕێكخستنەوەی لیستی مووچە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

جۆرێك لە بۆچونی زاڵ لای حكومەت و پەرلەمانی عیراق دروستبووە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران لە ساڵی داهاتوودا، بە مەرجێك حكومەتی هەرێم هاوكاری عیراق بكات لە چەند ڕوویەكەوە.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هیچ گروپ و فراكسیۆنێك لەگەڵ بڕینی مووچە نییە، بەڵام بەو مەرجەی ڕێكخستنەوە لە مووچە بكرێت.

وتیشی”ئەوان دەڵێن دەبێت لیستی مووچەی فەرمانبەران ڕێكبخرێتەوە، یان مووچە ڕاستەوخۆ بدرێت بە فەرمانبەرانی هەرێم”.

گومانی عیراق لە ناردنی مووچەی ساڵی داهاتوو لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، كە حكومەتی هەرێم ئەو پارەیە بۆ مووچە خەرج ناكات، بۆ نمونە هەر لەمساڵدا سێ‌ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەدراوە، سەرباری ئەوەی بەغدا ناردوویەتی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی یەك وەزارەت دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی داد دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەكی نافەڕمی كە پێشتر لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی داد دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی داد لەكاتێكدایە كە دابەشكردنی مووچە لەم مانگەدا لە وادەی دیاریكراوی خۆی دواكەوتووە و تائێستا نازانرێت كەی وەزارەتەكانی دیكە مووچە وەردەگرن.

سەرباری دواكەوتنی مووچەی ئەم مانگە، حكومەتی هەرێم سێ‌ مووچەی دیكەی ئەمساڵی فەرمانبەرانی دابەش نەكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان