ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

تەڵاق چییە و چۆن چاك دەكرێتەوە؟

خەڵك- بەشی هەواڵ
مەلا ئەحمەد قامیشی، تەڵاق بە نەخۆشییەكی كۆمەڵایەتی و خێزانی ناودەبات و دەڵێت: “لە دەرەوە و ناوەوەی دادگاكان دیاردەی تەڵاق زۆر زیاد بووە، كە ئەمەش كارەساتی زۆری لێ‌ دەكەوێتەوە”.

مەلا ئەحمەد قامیشی، مامۆستای ئایینی لە سلێمانی لە زنجیرە وتارێكدا، كە ڕۆژانە و لە مانگی ڕەمەزاندا لە (تۆڕی میدیایی خەڵك) بڵاودەبێتەوە و بەشێوەی ڤیدیۆیی تۆماركراوە تیشك دەخاتە سەر بابەتێكی شەرعی و فیقهی و لەڕووی ئایینییەوە شرۆڤە بۆ دیاردە كۆمەڵایەتییەكان دەكات.

مەلا ئەحمەد قامیشی لە وتاری تایبەت بە (زیاد بوونی ڕێژەى تەڵاق)دا دەڵێت: “دیاردەی تەڵاق گەڵێك زۆر بووە، كە ئەمەش كارەساتێكی زۆری لێ‌ دەكەوێتەوە، چونكە خێزان بەرەو هەڵوەشاندنەوە دەبات و بەوهۆیەشەوە كۆمەڵگە هەڵدەوەشێتەوە”.

وتیشی، “ئەو گرێبەستە هاوسەرگیرییەی لەنێوان هاوسەراندا هەیە، خوای گەورە لە قورئاندا بە (مِّيثَاقًا غَلِيظًا) باسی كردووە، واتە گرێیەكی توند، بۆیە تەڵاق لای خوای گەورە زۆر ناخۆشە”.

ئەو مامۆستا ئایینییە جەختیشی كردەوە، تەڵاق بەدەست پیاوە جا ژن قبوڵی بكات یان نا و دوو جاریش تەڵاق چاك دەكرێتەوە، بەڵام لە سێیەم جاردا چاك ناكرێتەوە و تەنها بۆ حاڵەتی ناچارییە”.

مەلا ئەحمەد ئامۆژگاری موسڵمانان دەكات، “دەبێت لەخوا بترسین و توڕە نەبین و خێزانەكانمان بەختەوەربكەین و نابێت بەئارەزووی خۆت وشەی تەڵاق بەدەمتدابێت، چونكە چاك كردنەوەی ئەستەمە و بەهۆیەوە خێزان هەڵدەوەشێت و منداڵ تێیدا دەبێتە قوربانی”.

سەبارەت بە هۆكارەكانی زیادبوونی تەڵاق وتیشی، “بەهۆی میدیای خراپ و زیادبوونی هەژاری و نەبوونی ڕۆشنبیری خێزانی لەناو هەندێك خەڵك و بوونی دەمەقاڵێ‌ و بێكاری و لاوازی ئیمان و زۆر و چەندین هۆكاری دیكە ڕۆژ بەڕۆژ ڕێژەی تەڵاق زیاد دەكات”.

مەلا ئەحمەد قامیشی/ بەشی حەڤدەیەم

تەڵاق چییە و چۆن چاك دەكرێتەوە؟ئەم وتارەی مەلا ئەحمەد قامیشی تایبەتە بە (خەڵك) و درێژكراوەی زنجیرە وتارێكە، كە ڕۆژانە لە مانگی ڕەمەزاندا بڵاودەكرێتەوە.

Posted by Xelk Media Network on Wednesday, May 22, 2019

خۆشەویستی

چەند جۆرێکی جیاوازی باوەش کە دەتوانیت ئەنجامی بدەیت و ئاسوودەیت پێدەبەخشێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند جۆرێکی جیاوازی باوەشە کە دەتوانیت ئەنجامی بدەیت و ئاسوودەیت پێدەبەخشێت:

 

-باوەشی خۆت: ئەم جۆرە باوەشە بۆ سینگڵەکان باشە و دەبیتە هۆی ئاسوودیی بۆت

-باوەشی بەرز و نزم: پیاو دەچێتە سەر نوکی پێ (گەر باڵای بەرز نەبوو)و وە لەبەرزیەوە هاوسەرەکەی لە باوەش دەکات

– باوەشی یەک قۆڵ: ئەمەیان یەک قۆڵیان دەخەنە پشتی یەکدی و بۆکاتی ڕۆشتنی ئاسایی بەکاردێت

– باوەشی دانس: ئەم جۆرە باوەشەیان وەک ئەوەیە بۆ دانس وەستابن و چاو دەبڕنە چاوی یەکدی

-باوەشی دڵ: لەم جۆرە باوەشەدا دڵ بەر دڵ دەکەوێت و توند یەکدی دەگوشن

– باوەشی هەڵگرتن: لەم جۆرە باوەشەدا پیاو هاوسەرەکەی هەڵدەگرێت و باوەشی دەکات

– باوەشی خێرا: ئەمەیان زیاتر لە نێوان هاوڕێکان بەکاردێت و باوەشێکی خێرایە و زۆر بەیەکەوە نانوسێن!

– لە پشتەوە: ئەمەش جۆرە باوەشێکە کە پیاو لە پشتەوە هاوسەرەکەی لەباوەش دەگرێت

– باوەشی نێوان پیاوان: ئەم جۆرە باوەشەش زیاتر لەنێوان پیاواندایە و بۆ سڵاوکردن یەکدی لە باوەش دەگرن

باوەشی بەکۆمەڵ: ئەمەیان زیاتر لەنێوان تیم و گروپدا ڕوودەدات کاتێک دڵخۆشی دەردەبڕن یاخود هانی یەکدی دەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

کۆمەڵێک زانیاری گرنگ گەر بتەوێت ژیانی هاوسەرگیریت بەختەوەر بێت پێویستە بیزانیت!

خێزان

هەر ژن و مێردێکی نوێ کاتێک دەچێتە ژیانی هاوسەرگیریەوە کۆمەڵێک ڕاستی هەیە پێویستە بیزانێت گەر دەیەوێت لە پەیوەندیەکەی سەرکەوتوو بێت، ئەمەش بەشێکە لەو ڕاستیانە کە بە توێژینەوە سەلمێندراوە:

 

– غیرە لە DNA  مرۆڤدایە

توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە غیرەکردن بۆماوەییە و بەشێکە لە جینی مرۆڤ و ناتوانێت دەستبەرداری ببێت، هەر بۆیە دەبێت غیرەی هاوسەرەکەت لا ئاسایی بێت، بەڵام ئەوەی کە غیرەکە ببێت بە دڵپیسی ئەوەیان بەهۆی کاریگەری ڕووداوەکانی دەوروبەر و پێشهاتەکانەوەیە کە دەیانبینین.

 

 

– ڕێژەی ناکۆکی لە ژن و مێردی بەختەوەر

بەپێی توێژینەوەیەک ئەو ژن و مێردانەی لە ژیانی هاوسەرگیریاندا بەختەوەرن، لە کۆی ٥ خاڵی هاوبەش ١ خاڵی ناکۆکیان هەیە، لەکاتێکدا ئەو ژن و مێردانەی بێزارن لە ژیانی هاوسەرگیریان لە کۆی ٠،٨ خاڵی هاوبەش خاڵێکی ناکۆکیان هەیە.

 

 

– هاوڕێیەتی

توێژینەوەیەک ئەوەی سەلماندووە کە بونی پەیوەندیەکی پتەوی نێوان ژن و مێرد و هاوڕێبونیان بۆ یەکدی بەڕێژەی ٧٠٪ لە پەیوەندی هاوسەرگیریدا بەختەوەریان دەکات.

 

 

– ٦ کاتژمێر زیاتر

توێژینەوەیەک ئەوەی سەلماندووە کە ژن و مێردە بەختەوەرەکان ٦ کاتژمێر زیاتر بەیەکەوەن لە هەفتەیەکدا وەک لە ژن و مێردەکانی دیکە، بۆ ئەوەش پێویستە ڕێژەی سڵاوکردنتان لەیەکدیی و ماچ و باوەش و پێکەوەبونتان لە کاتی سۆزداریدا زیاتر بکەن.

 

 

– هاوسەرگری قەڵەوت دەکات

بەپێی توێژینەوەیەک هاورسەرگیری و پەیوەندی سۆزداری دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر قەڵەو ببیت بە بەراورد بە کەسێک کە سنگڵ و رەبەنە، ئەمەش زیاتر لە هاوسەرە بەختەوەرەکاندا بەدی دەکرێت.

 

 

– دڵخۆشی بەیەکەوە

توێژینەوەیەک ئەوەی سەلماندووە کە هاوسەرە بەختەوەرەکان ئەوانەن کە زۆرترین کاتەکانی پێکەنین و دڵخۆشیان بەیەکەوەیە.

 

 

– هاوکاری لە کاری ماڵ

بەپێی ڕاپرسیەک ئەو ژن و مێردانەی پەیوەندیەکەیان جێگیر و درێژخایەن بووە، ئەوانەبوون کە لەکاری ماڵدا هاوکاری یەکدیان کردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

چەند نیشانەیەکی خراپ لە پەیوەندیدا کە یان دەبێت چارەسەری بکەیت یان کۆتایەکەی باش نابێت

خێزان

هەندێک پەیوەندی هەیە هەر لەسەرەتاوە ئاماژە خراپەکانی دەستپێدەکات و وەک لە کوردەواریدا دەڵێت  مانگەشەو سەر لە ئێوارە دیارە، ئەمەی خوارەوە هەندێک نیشانەی ئەو جۆرە پەیوەندیەیە:

 

– یەکسەر شێتی دەبیت

جاری بەبێ ئەوەی بیناسیت و بزانیت چۆنە و هەڵسوکەوتی چۆنە، یەکسەر کوێرانە دەکەویتە دوایی خۆشەویستی ئەوەوە و دەڵێیت ئەمە ئەو کەسەیە کە من دەمەوێت، دواتریش بێهیوات دەکات.

 

– خۆت لەبیر دەچێتەوە

هەموو هیواو و خواستەکانی خۆت و هاوڕێ و کەس و کارەکەت لەبیردەکەیت و ئەو دەکەیت بە هەموو شتێک لە ژیانت، دواتریش لە شوێنێکدا پەیوەندیەکە دەپچڕێت.

 

– چاوت لە کەموکوڕیەکان دادەخەیت

هەرچەندە لە سەرەتادا ئاماژە خراپەکانی ئەو کەسە دەبینیت، بەڵام چاوی لێدادەخەیت و  خۆت هەڵدەخڵەتێنیت، دواتریش وایلێدێت ناتوانیت خۆت لە ڕاستەیکە لابدەیت.

 

 

– بە نابەدڵی شت دەکەیت

لە سەرەتادا تەنها بۆ ڕازیکردنی بەرامبەرەکەت هەموو شتێکی بەقسە دەکەیت و دواتریش لە شوێنێکدا ڕایدەگریت، ئیدی ئەوەش پەیوەندیەکەتان تێک دەدات.

 

 

– بە بچوکترین شت غیرە دەتگرێت

ئەم جۆرە غیرەکردنە ناتوانرێت ژیانی لەگەڵدا بکرێت، بۆیە ئەمەش سەرەتایەکی خراپە و لە شوێنێکدا دەپچرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان