ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مەلا بەختیار؛ هێرشی توند دەكاتە سەر بەرپرسانی كورد لە بەغدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕادەگەیەنێت، ئەوەی ڕوو دەدات تەعریبی چارەنووسە و چارەنووسمان دەخاتە مەترسیەوە، دەشڵێت: “هەموو ئەوانەی كاربەدەستی ئێمەن لەبەغداد لەسەر تەعریبی نوێ‌ هەڵوێستیان نەبێ‌، بێگومان هیچ جیاوازیەكیان لەگەڵ (تەها محێدین مەعروف)‌ و ئەوانەدا نابێت”.

مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پێشوازی پێشمەرگەی دێرینەكان‌ و كادرانی جوتیاران ‌و كۆمەڵایەتی لەسنوری كۆیە ڕایگەیاندووە، قسەی یەكەمم لەسەر تەعریبی نوێ ‌‌و سوتانی دەغڵ ‌و دانە، ئەو سیاسەتە تازەیەی لەناوچە كێشەلەسەرەكان‌ و هەندێك پارێزگای دیكە پەیڕەو دەكرێت.

دەشڵێت: “بە بەرچاوی حاكمی عەسكەری ناوچە كێشە لەسەرەكانەوە، بەقافڵەی چەك ‌و بیكەسی ئەمانە ئێستا دێن‌ و بەئاشكرا و بەڕۆژی ڕووناك لەبەردەم تەلەفزیۆن، بەجوتیاری كورد دەڵێن خواحافیز بڕۆن ئەمە هی ئێمەیە لەبەرئەوەی گوایە تاپۆكەی هی ئێمەیە تاپۆی كەی تاپۆی چل ساڵ لەمەوبەر، كە بەعس بۆی كردون، بەڵام تاپۆی (200-300-500) ساڵ لەمەوبەر، كە تاپۆی ڕەشی عوسمانیەكان ‌و پێش عوسمانییەكانە، كە نیشتەجێی باو و باپیری ئێمە، ئەمە ناخوا لەلایان ئەمەش زۆر مەترسیدارە”.

ڕاشیگەیاندووە، فراكسیۆنەكانی كورد لە بەغدا هەفتەیەكە جموجۆڵێكی باشیان هەیە، خەریكە پەڕلەمانی كوردستانیش لەمبارەیەوە ئەجوڵێ‌، سوپاسیان دەكەم ‌و بەڕاستی زۆرم پێخۆشە كاك نێچیرەوان نامەی بۆ سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان ناردووە و دەڵی مادەی (140) جێبەجێ‌ بكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، دەبوو لەیەكەم چركە ساتی سەرهەڵدانی تەعریبی نوێ‌، هەڵوێستێكی بەرپەرچدانەوەی توندمان هەبێ‌ و لەهەمان كاتدا پێموایە ئەم جموجۆڵە ئەبێ‌، ببێت بەپڕۆژەیەكی گشتگیری نەتەوەیی.

ئاشكراشیكردووە، هەموو ئەو بەڕێزانەی، كە كاربەدەستی ئێمەن لەبەغداد، هەموو ئەمانە دەبێ‌ باش باش بزانن، لەسەر تەعریبی نوێ‌ هەڵوێستیان نەبێ‌، بێگومان هیچ جیاوازیەكیان لەگەڵ (تەها محێدین مەعروف)‌ و ئەوانەدا نابێ‌! ئەمە تەعریبی چارەنووسە و چارەنووسمان دەخاتە مەترسیەوە.

کوردستان

بۆ دووەم جار، کەس و کاری بەشێک لەزیندانیان گردبوونەوە

خەڵک-ئارام سەردار
ئەمڕۆ کەسوکاری بەشێک لە زیندانیانی چاکسازی گەورانی هەولێر لەبەردەم ئەنجوومەنی دادوەری لەهەولێر گردبونەوە.

کەس و کاری گیراوان کە پێشتر لەبەردەم پەڕلەمانی کوردستان گردبوونەوە، نیگەرانن بە ڕاگرتنی جێبەجێ کردنی بڕیاری ئازادکردنی مەرجدار، چونکە بەهۆی ڕاگرتنی ئەو بڕیارە، دەبێ زیندانیکراوەکانيان چەند ساڵێکی تر لەزیندان بن.

دەشڵێن، ماوەی چەند ساڵێکە چاوەڕوانین زیندانیکراوەکانمان ئازاد بکرێن، بەڵام ناکرێت چەند ساڵێکی تر چاوەڕوان بین، ئێمەش خاوەنی منداڵین، داوا دەکەین حکومەت و ئەنجوومەنی دادوەری و پەڕلەمان گیراوەکانمان ئازاد بکەن.

بەهۆی ڕاگرتنی جێبەجێ کردنی بڕیاری ئازادکردنی مەرجدار، ژمارەیەک زیندانی لەچاکسازی هەولێر مانگرتنیان ڕاگەیاند و تائێستاش هیچ بڕیارێکی نوێ نیە بۆ دەست پێکردنەوەی جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارە کە بۆ هەر زیندانیەک نزیکەی لە۲٥٪ کۆی ساڵەکانی زیندانی لێخۆشبوونیان بۆ دەردەچێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە پیرانشا و سەردەشت مەتر و نیوێك بەفر باریوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئیدارەی ڕێگەوبان و گواستنەوەی وشكانی پیرانشار وتی: بەرزایی بەفر لە مەودای پیرانشار – سەردەشت گەیشتە مەتر و نیوێك.

جەلال محەمەدی بۆ مێدیاكانی ئێران وتی : ئاستی بارینی بەفر كە شەوی یەكشەممە دەستی پێ كردووە، لە مەودای پیرانشار – سەردەشت و تەمەرچین – پیرانشار یەك مەتر و نیو بووە.

وتیشی : لە ئێستادا ڕێگەی تەمەرچین بۆ پیرانشار داخراوە و هێزەكانی ڕێگەوبان خەریكی كردنەوەی ئەو ڕێگەیەن.

محەمەدی پێداگری لەپێویستی خۆپاراستنی شۆفێرانی ناو جادە لە هاتوچۆ لە ڕێگەكانی پیرانشار تا كەمكردنەوەی كڕێوە و بارینی بەفر كردو، پێشبینیكرد بەفری زیاتر ببارێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سەبارەت بە مووچە، دڵنیایی دەدرێتە مووچەخۆرانی هەرێم

خەڵك-بەشی هەواڵ

جێگری دووەمی سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، موچەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە گویرەی بودجەی ساڵی ٢٠١٩ بەردەوام دەبێت.

بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دڵنیاییەك لەبارەی مووچەی هاوڵاتیانەوە دەمێكە بڵاودەبێتەوە كە گوایە حكومەتی عیراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕادەگرێت، یەكەم شت خەڵكی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كە هیچ مەترسییەك لەسەر موچەكانیان نیە و ناشبێت.

وتیشی”مووچەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە گوێرەی بودجەی ساڵی ٢٠١٩ بەردەوام دەبێت، كەی بودجەی سالی ٢٠٢٠ هاتە پەڕلەمانی عیراق ئەوە بگرە هەوڵی زیادكردنیشی دەدەین نەك كەمكردنەوەی”ز

ئاشكراشیكرد، ئەو هەواڵانەی باس لە ڕاگرتنی مووچەش دەكەن جگە لە پڕوپاگەندە و ترس نانەوە هیچی دیكە نیە، ڕاستە بارودۆخی سیاسی و ئاسایشی عیراق تا ئاستێك خراپ بووە، بەڵام لە ڕووی ئابووریەوە عیراق لە هەناردەكردنی نەوت ڕانەوەستاوە، ئەمە لەكاتێكدایە عیراق خاوەنی یەدەگێكی باشی پارەیە كە مەزەندەی ٨٠ بۆ ١٠٠ ملیار دۆلاری ئەمەریكیە و هەر بەم بڕە پارەیەی دەتوانێ مووچەی خۆی بدات تاكو دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە.

دەشڵێت” دڵنیایی تەواو بە هاوڵاتیانی خۆشەویستی خۆمان دەدەین كە حكومەتی عیراق لە ناردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان