ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پەرلەمانتارێكی كورد بە سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە هەڵبژێردرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەڕلەمانی عیراق، شێركۆ محەمەد، پەڕلەمانتاری كورد بە سەرۆكی لیژنەكە هەڵدەبژێرێت.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، سەرچاوەیەك لە پەڕلەمانی عیراق ڕاگەیاند، بۆ لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەڕلەمان، شێركۆ محەمەدی بە سەرۆكی لیژنەكە هەڵبژارد.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، لیژنەكە زافر نازم سەلمانی بە جێگری سەرۆك و ئیقبال عەبدولحسێنی-شی بە بڕیاردەری لیژنەكە دەستنیشان كرد.

بەپێی زانیارییەكان، زۆربەی لیژنەكانی پەڕلەمانی عیراق، سەرۆكەكانیان یەكلایی كردۆتەوە و تەنیا هەندێك لیژنە نەبێت، كە تائێستا مشتومڕییان لەسەرە و لایەنەكان نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن لەبارەیانەوە.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر، (خەڵك) پەیوەندی كرد بە ژمارەیەك لە پەڕلەمانتارانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە پەڕلەمانی عیراق، بەڵام پەیوەندییەكان بێ‌ وەڵام بوون.

جیهان

پۆمپیۆ: لە هەندێك ناوچە داعش زۆر بەهێزترە لە سێ ساڵ لەمەوبەر

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، داعش لە هەندێك ناوچە بەهێزدەبێتەوە.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەمڕۆ 20/8/2019، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (سی بی ئێس)ی وڵاتەكەیدا ڕایگەیاند، چەكدارانی ڕێكخراوی داعش لە هەندێك ناوچە بەهێزدەبنەوە، بەڵام تواناكانیان بۆ هێرشكردن كەمبووەتەوە.

پۆمپیۆ ئاشكراشیكرد، دۆخەكە ئاڵۆزە، چونكە لە ئێستادا و لە هەندێك ناوچە، داعش زۆر بەهێزترە لە سێ ساڵ لەمەوبەر.

ئەمەش لەكاتێكدایە، پێشتر هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەركردایەتی ئەمریكا ڕایگەیاند، داعش لە عیراق و سوریا كۆتایی هاتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ناتانیاهۆ لەبارەی بۆردوومانكردنى حەشدی شەعبییەوە دەدوێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل ناڕاستەوخۆ ئەو دەنگۆیانە پشتڕاست دەكاتەوە، كە لە بارەی هێرشی وڵاتەكەی بۆ سەر چەند بنكەیەكی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە عیراق بڵاوكرابوونەوە.

بنیامین ناتانیاهۆ لە میانی گەشتەكەی بۆ وڵاتی ئۆكراین و لە وەڵامی پرسیارێكی ڕۆژنامەواناندا لە بارەی ئەوەی ئاخۆ ئیسڕائیل لە پشت ئەو هێرشانەوەیە كە لە عیراق كراونەتە سەر هێزەكانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند:”ئێران هەڕەشەی لە ناوبردنی ئیسڕائیل دەكات و ئێمەش لە هەر شوێنێك پێویست بێت دەیانكەینە ئامانج”.

ناتانیاهۆ ئەوەشیخستەڕوو:”هیچ شوێنێك بۆ ئێران پارێزراو نییە”.

جێی ئاماژەیە، چەند جارێكە لە دیالە و سەڵاحەدین بارەگا و جبەخانەكانی هێزەكانی حەشدی شەعبی  كراونەتە ئامانجی هێرشی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی نەناسراو هەروەها تەقینەوەی كۆگایەكی چەكی ئەو گروپە لە نزیك بەغدا بە گوماناوی ناوبراوە و لەسەرجەمیاندا ئیسڕائیل بە ئەنجامدەری هێرشەكان ناوبراون.

لەدوایین پێشهاتیشدا، ئەمڕۆ 20/8/2019 بنكەی سەربازی (بكر) لە شارۆچكەی بەلەد لە باشووری پارێزگای سەڵاحەدین لە شوێنێكی نادیارەوە بۆردوومان كراوە، بەڵام تا ئێستا وەردەكاری بۆردومانەكە نەزانراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پرسیارێكیش لە عەبدولمەهدی دەكات
مشعان جبوری: فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان كۆگاكەی بەلەدی بۆردومان كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
مشعان جبوری پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان كۆگای هەڵگرتنی چەك و تەقەمەنی سەر بە حەشدی شەعبی لە ناوچەی بەلەدی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بۆدردومان كردووە، پرسیاریش لە عادل عەبدولمەهدی دەكات سەبارەت بە ڕووداوەكە.

جبوری لە پەیجی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) نوسیویەتی”بەفڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان، كۆگایەكی هەڵگرتنی چەك و تەقەمەنی یەكێك لە هێزەكانی حەشدی شەعبی بۆردومان كراوە لە ناوچەی بەلەد، ئەمەش مایەی ئەوەیە پڕسیار بكرێت، ئایا ئەو لایەنەی فڕۆكەكەی ناردووە، ڕەزامەندی پێشینەی لە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان وەرگرتووە، وەك پێشتر ڕەمەزامەندی فڕینی لە دەستی خۆیدا كۆكردەوە”.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێشووی پەرلەمانی عیراق”بە تایبەت ئەو شوێنەی بۆردومان كراوە، لە تەنیشت بنكەیەكی ئاسمانی تایبەت بە فڕۆكەكانی ئێف 16وەیە!؟”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان