ئەردۆغان: بۆ ئۆپەراسیۆنەكانمان پرسمان بە ئەمریكا و ڕووسیا نەكردووە



خەڵك-

سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند، بەرەبەیانیی ڕۆژی یەكشەممە سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنی سەر عێراق و سووریای دەستیپێكرد، بەڵام مەرج نییە تەنیا هێرشی ئاسمانی لەخۆی بگرێت.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا لەكاتی گەڕانەوەی لە قەتەر بۆ ڕۆژنامەوانان ڕایگەیاند “ئۆپەراسیۆنەكانمان لە باكووری عێراق و سووریا بە شێوەیەكی هەڕەمەكیانە ئەنجامنادرێت، پێشتر وتمان، كەسێك وڵاتەكەمان و خاكەكەمان تێكبدات، دەبێت باجەكەی بدات.”

دەشڵێت “لەڕاستیدا ئەو ئۆپەراسیۆنەی شەوی ڕابردوو ئەنجامدرا، دەركەوتنێكی تەواوەتیی ئەوە بوو كە ئاماژەم پێكرد. هەروەها تەنها لە هەڵمەتێكی ئاسمانیدا سنووردار نابێت.”

ڕاشیگەیاند “لێرەدا چەندە دەسەڵات لە هێزی وشكانییەوە بەشدار بێت، ئەوە هێزە پەیوەندیدارەكان، وەزارەتی بەرگری و ئەركانی گشتیمان پێكەوە بڕیار دەدەن؛ ئێمە كارە ڕاوێژكارییەكانمان دەكەین، دواتر هەنگاو دەنێین.”

سەرۆككۆماری توركیا دەشڵێت “12 شوێنیان لە كۆبانێ كردووەتە ئامانج و بۆ ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆن هیچ گفتوگۆیەكمان لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی ڕووسیا نەكردووە”.

 

پێشت ئێران زڕگوێز و كۆیەی بۆردوومانكردەوە
پلانی قەتەر بۆ بەدەستهێنانی داهات دوای مۆندیال چییە؟
دواتر پلانی قەتەر بۆ بەدەستهێنانی داهات دوای مۆندیال چییە؟