ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

مباپێ و نایمار پەیوەندی بە ڕیاڵەوە دەکەن؟ ئیمیری هەموو شتێکی ئاشکرا کرد …

خەڵک سپۆرت

نایمار دا سیلڤای بەرازیلی و کیلیان مباپێی فەرەنسی خەون دەبینن پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکەن، بەڵام بارودۆخەکە لەڕابردوودا نەگونجاو بووە و ئیدارەی یانە فەرەنسیەکە ڕێگەیان پێنادات !

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی لەزاری چەندین سەرچاوەی ناوخۆیی یانەی پاریس سانت جێرمانەوە ئاشکرای کردووە، دوای لێدوانەکانی مباپێی کە تیایدا ڕایگەیاندبوو :” شتێکی باشە لەداهاتودا بەرپرسیارێتی و پڕۆژەیەکی نوێ تاقی بکەمەوە”، هەموو هاوکێشەکان پێچەوانە بونەتەوە و چیتر ناسڕ خلێفی و قەتەریەکانی هاوڕێی ناتوانن بەرگری لە ناوە گەورەکانیان بکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، مباپێ بە ئاشکرا ئاماژەی کردووە کە حەزی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدە و دەیەوێت پەیوەندی بە ڕیزەکانی شاهانەوە بکات، بەڵام ئەم لێدوانانە ئاسان تێپەڕیان نەکردووە و حەز و ئارەزووەکانی نایمار دا سیلڤای بەرازیلیشی نوێ کردۆتەوە، ئەستێرەکەی سیلیساویش لەڕێگەی نوێنەرانیەوە هەنگاوی بەرەو مەدرید ناوە بۆ ئەوەی بەر لە مباپێ لەگەڵ ئیدارەی یانە زەبەلاحەکەی مەدرید بکەوێتەوە سەر هێڵ، واتا ململانێیەکی قورس لەنێوان نوێنەرانی نایمار و مباپێ دروست بووە و هۆکارەکەش حەزی پەیوەندیکردنیانە بە پێکهاتەکەی زێدانەوە.

لەم بارەیەوە ئونای ئیمیری ڕاهێنەری پێشوی پاریس سانت جێرمان و ئێستای یانەی ئارسیناڵ ڕایدەگەیەنێت :” مباپێ خەون بە ڕیاڵ مەدریدەوە دەبینێت و وەرزی ڕابردوو ئامادەبوو بە چاو نوقاندنەوە پەیوەندیان پێوە بکات، بەڵام ئیدارەی یانە و من بە هاوکاری باوکی زۆرمان هەوڵدا قەناعەتی پێبکەین بەردەوام بێت و یانەکەی بەجێنەهێڵێت”.

هەروەها دەڵێت :” بەهەرشێوەیەک بێت یاریزانەکەمان بەوە قایلکرد کە پاریس پڕۆژەیەکی فەرەنسی گەورەیە و لە داهاتودا جێگەی لەو پڕۆژەیەدا دەبێتەوە، بەڵكو بە پڕۆژەیەک لەقەڵەمیاندابوو کە دەبێت هەموو فەرەنسیەکان پاڵپشتی بکەن بۆ گەیشتنی بە ئەنجام، فشارمان لەسەر دروست کرد لەپێناو بەردەوامبونیدا”.

سەرچاوەکانی مەدرید پێیان وایە لەم هەفتەیەدا شای قەتەر دەگاتە فەرەنسا و چیتر مباپێ و نایمار داهاتوی خۆیان بە مانەوە، یاخود ڕۆیشتن لەگەڵ ئەو کەسایەتیە و ناسڕ خلێفی خاوەنی یانەدا یەکلایی دەکەنەوە.

جیهانی

دەمەقاڵێی نێوان مێسی و کاڤانی لە دەرەوەی یاریگا بەردەوام بووە و سوارێز کەوتۆتە نێوانیانەوە !

خەڵک سپۆرت

لە ڕووبەروبونەوەی نێوان هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای و ئەرجەنتین، لیۆ مێسی ئەفسانە و ئیدینسۆن کاڤانی ئەستێرەی یانەی پاریس سانت جێرمان چەند جارێک لە یاریگادا توشی دەمەقاڵێ هاتن.

تۆڕی “ئی ئێس پی ئێن” ئاشکرای کردووە، هۆکاری دەمەقاڵێی بەردەوامی نێوان مێسی و کاڤانی ڕوون نییە لەسەر چییە، بەڵام میدیاکاران درکیان بەوە کردووە کە دوو یاریزانەکە لە دەرەوەی یاریگاش لە ئاڕاستەکردنی وتەی توند بەرامبر بە یەکتر بەردەوام بوون، تەنانەت لە نێوان تایمەکاندا کار گەیشتۆتە ئەوەی دەستەویەخە ڕووبەرووی یەکتر ببنەوە، لێرەوە لویس سوارێزی هێرشبەری سیلسیتی کە هاوڕێی هەردوو جەمسەرەکەیە کەوتۆتە نێوانیانەوە و دووریخستونەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی “ئی ئێس پی ئێن، لە دەمەقاڵێی جەمسەرەکاندا کاڤانی داوای (شەڕی راستەقینە)ی لە لیۆ مێسی کردووە، ئەویش لەوەڵامدا وتویەتی: لەکوێ و چ کاتێکت پێباشە من ئامادەم.

لەم بارەیەوە کاڤانی بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە :” ئەوەی لەنێوان من و مێسی ڕوویدا بابەتێکی ئاساییە لە جیهانی تۆپی پێدا، بەتایبەت لە ئەمریکای باشور”.

هەروەها دەڵێت :” هەردوو هەڵبژاردەکە ئاستێکی باشیان پێشکەش کرد و چەندین کەموکورتی بوونیان هەیە دەبێت چارەسەر بکرێن، هەروەها چەندین کاری ئەرێنیمان جێبەجێ کرد بەهەمان شێوە بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، لەدوای یارییەکە هەمووان گەشبین بووین”.

ڕووبەڕوبونەوەی نێوان ئۆرۆگوای و ئەرجەنتین دۆستانە بوو، بە ئەنجامی دوو گۆڵ بە یەکسانبوون کۆتایی هات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

مۆرینۆ ماڵئاوایی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کرد و ئینریکی گەڕایەوە !

خەڵک سپۆرت

دوای کۆتایی هاتنی ڕووبەڕوبونەوەی نێوان هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ڕۆمانیا، ڕۆبرت مۆرینیۆی ڕاهێنەر ماڵئاوایی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی ماتادۆرەکان کرد و دواتر یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دووبارە گەڕانەوەی لویس ئینریکی ئاشکرا کرد.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی لەچەند سەرچاوەیەک لە ژووری جلگۆڕینەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە پێی زانیوە، شەوی ڕابردوو پاش سەرکەوتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر ڕۆمانیا، ڕۆبەرت مۆرینۆ تەواوی ستافی ڕاهێنان و یاریزانانی کۆکردۆتەوە و پێی ڕاگەیاندوون، کە چیتر لە پۆستەکەیدا بەردەوام نابێت.

بەپێی سەرچاوەکە، مۆرینۆ بە گریانەوە ئامێزی بۆ یاریزانەکانی گرتۆتەوە و دواتریش ئامادە نەبووە هیچ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام بدات.

مارکا جەخت دەکاتەوە، لەسەر داوای لویس ڕوبیالیسی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دووبارە لویس ئینریکی ڕاهێنەری پێشوو دەگەڕێتەوە و پۆستی ڕاهێنانی ماتادۆرەکان لە یورۆی ٢٠٢٠ و مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر وەردەگرێت، ئەم بابەتەش پاش چەند کاتژمێرێک لە جموجۆڵیمۆرینۆ بەفەرمی ئاشکرا کرد وڕوبیالیس ڕایگەیاند :” ئینریکی دەگەڕێتەوە و مۆرینۆ بخۆی داوای کردووە لە ستافی ڕاهێنان دووربخرێتەوە”.

لویس ئینریکی لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی نەخۆشکەوتنی کچەکەیەوە دەستی لە پۆستی ڕاهێنانی ئیسپانیا هەڵگرت، دوای کۆچی دوایی کچەکەی چەند مانگێک بێکار بوو و بە بۆچونی میدیاکارانی وڵاتەکە (ئیسپانیا) کاتی ئەوە هاتووە دووبارە بگەڕێتەوە و ئەو ئەرکە جێبەجێ بکات کە نەیتوانی لە پاڵاوتنەکانی یورۆی ٢٠٢٠ نەیتوانی جێبەجێی بکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

لێپرسراوی کارەکانی گواردیۆلا: هیچ شتێک مەحاڵ نییە، بەڵام…

خەڵک سپۆرت

لێپرسراوی کارەکانی پیپ گواردیۆلا دووپاتی دەکاتەوە، بریکارەکەی بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ یانەی بایرن میونشن گفتوگۆی گەڕانەوەی نەکردووە.

جوسێپ ماریا ئورۆپیتیجی لێپرسراوی یاسایی کاروبارەکانی پیپ گواردیۆلا لە چاوپێکەوتنێکدا بە ماڵپەڕی “گۆڵ”ی نێودەوڵەتی ڕاگەیاندووە :” لە بواری تۆپی پێدا هیچ شتێک مەحاڵ نییە و ئەگەری ڕوودانی هەیە، بەڵام چوارشەممەی ڕابردوو لەگەڵ گواردیۆلا قسەم کرد و جەختی کردەوە، کە بارودۆخی لە یانەی مانچستەر سیتی باشە، پێی وتم کە هەست بە ئارامی دەکات لەشاری مانچستەر، بریکارەکەم بۆندی ئیمزاکراوی لەگەڵ ئیدارەی سیتی تا هاوینی ٢٠٢١ بەردەوامی دەبێت”.

هەروەها دەڵێت :” هیچ بەرپرس و کەسایەتیەکی بایرن میونشن لەگەڵ من و گواردیۆلا قسەیان سەبارەت بە گەڕانەوەمان بۆ ئەڵمانیا نەکردووە، ئەوەی دەوترێت تەنها کاری میدیاکانە و هەر ئەوانیش بەردەوام لەو بارەیەوە پرسیارم لێدەکەن”.

لێدوانەکانی ئورۆپیتیجی پاش ئەوە دێت، کە میدیاکانی ئەڵمانیا لەدوای دوورخستنەوەی نیکۆ کۆڤاچ لە پۆستی ڕاهێنەری بایرن و ئاڵوگۆڕی ئیدارەی یانەکە بڵاویان کردەوە، کە نوێنەرانی باڤاری گفتوگۆیان لەگەڵ ڕاهێنەرە ئیسپانیەکە کردووە و دووبارە داوایان لێکردووە پۆستی ڕاهێنەری باڤاری وەربگرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان