هەنگوین بە تامی پەتاتە



هاووڵاتییەک لە شاری سلێمانییەوە بە ڕێگای ئۆنلاین داوای پێنج کیلۆ هەنگوینی لە بەغداوە کردووە، بەڵام شانەی هەنگوینەکە پەتاتەیە.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە کاتێکدا لە هەرێمی کوردستان باشترین جۆرەکانی هەنگوین هەیە، بەڵام هاووڵاتییەکی سلێمانی لە بەغداوە بە ڕێگای ئۆنلاین لە پەیجێکەوە داوای پێنج کیلۆ هەنگوینی کردووە، دواتر دەرکەوتووە کە شانەی هەنگوینەکە پەتاتەیە.

ئەو پێنج کیلۆ هەنگوینە بە ٢٥٠ هەزار دینار بۆ هاووڵاتییەکە هێنراوە، دوای ئەوەی هەنگوینەکەی بۆ چاودێری بازرگانی هێناوە، هەرچەندە تەلەفۆن بۆ ژمارەی پەیجەکە دەکەن بەڵام داخراوە.

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی داوا لە هاووڵاتیان دەکات، تا دڵنیانەبنەوە بە ڕێگای ئۆنلاین داوای کاڵانەکەن، چونکە هەندێک جار ئەو کاڵایەی دەهێنرێن هەمان ئەو کاڵایانە نییە کە هاووڵاتییەکە داوای کردووە، بەڵکو هاووڵاتییەکە هەڵدەخەڵەتێنرێت.

كریمیا جەنگی ئەتۆمی هەڵدەگیرسێنێت؟
پێشت كریمیا جەنگی ئەتۆمی هەڵدەگیرسێنێت؟
بۆڵتن: شۆڕشی ژینا پێویستيی گۆڕانكاری، لە ئێران دەرخست
دواتر بۆڵتن: شۆڕشی ژینا پێویستيی گۆڕانكاری، لە ئێران دەرخست
ەیوەندیدار