ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەوێنە؛ لەسەر ڕێگای كەلار تەكسیەك و بارهەڵگرێك بەیەكیاندا دا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ئاشكرای دەكات، كە تەكسیەك و بارهەڵگرێك لەسەر ڕێگای كەلار بەیەكیاندا داوە و بەهۆیەوە شۆفێری تەكسییەكە بریندار بووە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە كاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 21ی ئایار، ڕووداوێكی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە ڕیگای كەلار- ناحیەی قۆرەتو ڕوویدا.

ڕاشیگەیاندووە، ڕووداوەكە لە نێوان ئۆتۆمبێلی جوری (نیسان سەنی تەكسی- مارسیدس بارھەڵگر)دا ڕوویداوە و لە ئەنجامدا شۆفێری نیسان تەكسی بەسەختی بریندار بووە.

ئاشكراشی كردووە، بریندارەكە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پیویست ڕەوانەی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی گشتی كەلار كراوە و
زیانی مادی زوریش بەر ئۆتۆمبێلەكان كەوتووە.

جەختیشی كردۆتەوە، مەفرەزەكانی هاتووچۆ بەزوویی گەیشتنە سەر ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوە لەچۆنیەتی ڕووداوەكە دەستی پێكردووە.

ژینگە

شارەوانی سلێمانی: دار سنەوبەرەکان بەمەبەست نەسووتێنراون

خەڵک – بەشی هەواڵ

شارەوانی سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە بەمەبەست ئاگر لەدار سنەوبەرەکانی ڕێگای ڕاپەڕین بەردرابێت.

 

ئاکۆ عەلی جێگری سەرۆکی شارەوانی سلێمانی  لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو دار سنەوبەرانەى کە سووتاون، تازە نییە و لەم چەند ڕۆژەى ڕابردوودا ڕووینەداوە، بەڵکو ئەوەی بەرامبەر فەرماندەیی لەبەرواری ٧\٦\٢٠٢٠ ئاگرێک کەوتەوە و بەهۆی ئەوەوە سوتان، ئاگرێکی دیکەشیان لەبەرامبەر تەکیەکەی شێخ محەمەدی کەسنەزانی لەمانگی حەوتی ئەمساڵدا کەوتەوە و ژمارەیەک دار پێوەی سووتان.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ڕەتیدەکەنەوە، کە ئەو ئاگرە لەم چەند ڕۆژەدا بووبێت و ڕەتی دەکەنەوە کە بەمەبەست سووتێنرابێت، بەڵکو ئاگرێکی ئاسایی بووە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی..گۆشتفرۆشی (جیهانی گۆشتی به‌رخ) داخرا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

به‌هۆی فێڵكردن له‌ هاوڵاتییان و فرۆشتنی گۆشتی به‌ستو به‌نرخی گۆشتی فرێش، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوكانێكی گۆشتفرۆشتنی داخست.

 

بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند، به‌هۆی فێڵكردن له‌ هاوڵاتیان و فرۆشتنی گۆشتی به‌ستو به‌ نرخی گۆشتی فرێش، لیژنه‌كه‌ دوكانی گۆشتفرۆشی (جیهانی گۆشتی به‌رخ) له‌ گه‌ڕه‌كی كانی بای شاری سلێمانی داخست.

 

وتیشی: له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ بۆ دوكانی گۆشتفرۆشی (جیهانی گۆشتی به‌رخ) ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گۆرشتی به‌ستودا گیراوه،‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بوه‌ به‌نرخی گۆشتی فرێش به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغی بكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش جۆرێكه‌ له‌ فێڵی بازرگانی و یاسا ڕێكاری‌ خۆی بۆ ئه‌نجامده‌رانی دیاریكردوه‌.

 

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشی (جیهانی گۆشتی به‌رخ) داخرا و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پڕۆژەیەکی بۆ پاراسانی دارستانەکان ئامادەکردووە

خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حکومەتى هەرێم ڕاگەیەندراوێکی لەبارەى سووتاندنی دار سنەوبەرەکانی ڕێگای ڕاپەرین لەسلێمانی بڵاوکردەوە.

 

حسێن حەمە كەریم وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لەچەند ڕۆژی ڕابردوو ڤیدیۆی سوتانی دارسنەوبەرەكانی نزیك شەقامی سەرەكی سلێمانی تاسڵوجە بڵاوكرایەوە، لەسەر ڕاسپاردەی  وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەدواداچوونی ورد كرا.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، پێشتر چەندین جار هەوڵدراوە ئەم ناوچەیە بكرێت بە پڕۆژە، بەڵام وەزارەت لاری نەبوونی نەداوە، چونكە ئەم دارسنەوبەرانە، سیمایەكی جوان و ژینگەیان بەخشیوەتە ئەم ناوچەیە، بۆیە ناكرێت درەخت ببڕدرێت بۆ ئەوەی لە شوێنەكەی پڕۆژە بكرێت.

 

باسی لەئەوەشکرد، ئەم دارسنەوبەرانە بەری ڕەنج و ماندووبوونی دەیان ساڵی فەرمانبەرانی دارستانە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا ئەم دار سنەوبەرانە ( ئەم ناوچەیە) كەوتۆتە ناو سنوری شارەوانی تاسڵوجە و ڕاپەڕین.

 

ئەوەشی باسکرد، لەگەڵ ئەوەی ئەم بابەتە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو ڕوویداوە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی باخداری و دارستان و پاوان لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان لە بەدواداچوونی بەردەوامدان، بۆ دیاریکردنی هۆکارەکان و گرتنەبەری ڕێکاری پێویست.

 

 

وتیشی: وەزارەتمان پڕۆژەی بۆ پاراستنی دارستانەكان ئامادە كردووە، لە ئێستادا لە قۆناغی پەسندكردنە بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی سەردەمیانە دارستانەکان لە سوتان و لەناو چوون بپارێزرێن.

 

ئاماژەى بەئەوەشدت، وەك وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سوپاسی هەوڵ و ماندوونی خەمخۆران و چالاكانی ژینگە دەكەن، كە لەرێگەی خۆیان هەوڵ بۆ پاراستنی ئەم درەختانە و سەرجەم دارستانەكان دەدەن، پێویستە بكەرانی دەست نیشان بكرێن و سزای یاسایی خۆیان وەربگرن، ئێمەش لە چوارچێوەی پەیوەندیداریمان هاوكار و بەردەوام دەبین بۆ پاراستنیان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان